پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,494
وێنە 105,725
پەرتووک PDF 19,692
فایلی پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
عەزیز ئۆمەر وەسمان
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەزیز ئۆمەر وەسمان

عەزیز ئۆمەر وەسمان
ناو: عەزیز
ناوی باوک: ئۆمەر
ناوی دایک: هەمین
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1944
ڕۆژی کۆچی دوایی: 07-10-2023
شوێنی لەدایکبوون: #ئیلنجاغی گەورە#
شوێنی کۆچی دوایی: #کۆیە#
$ژیاننامە$
عەزیز ئۆمەر وەسمان
ئامادەکردنی:#ئاراس ئیلنجاغی#
ناوی تەواوی (عەزیز ئۆمەر وەسمان باپیر مستەفا کوڕەبۆر) ە، ساڵی (1944) لە گوندی ئیلنجاغی گەورە لەدایک و باوکێکی ئیلنجاغی زەحمەتکێش و جوتیار هاتۆتە ژیانەوە، وەکوو تەواوی منداڵانی ئاوایی شەش ساڵی تەمەنی منداڵی له و ئاواییەدا بەکولەمەرگی ڕابواردووه.
لە ساڵی خوێندنی (1950-1951) لە پۆلی یەکەمی قوتابخانەی (ئیلنجاغی گەورەی سەرەتایی تێکەڵاو) دەست دەکات بە خوێندن، له و سەروبەندەدا قوتابخانەکە تەنیا (3) پۆلی هەبووە و مامۆستا (#تاهیر ئەحمەد حەوێزی#) بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بووە، دوای تەواوکردنی پۆلی سێیەمی سەرەتایی، باوکی ئارەزوو دەکات بیخاتە بەر خوێندنی ئایینی لە حوجرەی مزگەوتی #ئیلنجاغی گەورە# لای مامۆستا (#مەلا سدیق ئیلنجاغی# - سدیق عوسمان مەحمود) بۆ ماوەی چەند ساڵێک دەبێتە فەقێ و وانەکانی (قورئان و سەڕف و نەحو و شەرع) دەخوێنێت.
دوای چەند ساڵ فەقێیایەتی و دابڕان ساڵی خوێندنی (1958-1959) لە سەردەمی بەڕێوەبەری مامۆستا (عەبدولقادر مەنتک) جارێکتر گەڕاوەتەوە بەرخوێندنی قوتابخانەیی و له و ساڵەدا لە پۆلی چوارەم وەرگیراوەتەوە و لە ساڵی خوێندنی (1960-1961) پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە ئیلنجاغی گەورە تەواوکردووە.

بۆ درێژەدان بە خوێندنی ناوەندی لە ساڵی خوێندنی (1961-1962) دەچێتە خوێندنگەی (دواناوەندی کۆیەی کوڕان) لە شاری #کۆیە# ، بەهۆی شاڵاوی دڕندانەی (حەرەس قەومی) بەعسییەکان ساڵی خوێندنی (1963-1964) ناوچەی کۆیە بە (مەحزور ئیداری-ڕێنەدانی کارگێڕی) دادەنرێت و ئەو ساڵە خوێندن لە کۆیە دادەخرێت بەناچاری لە ساڵی خوێندنی (1964-1965) تاقیکردنەوەی وزاری-بەکالۆری لە شاری #هەولێر# ئەنجام دەدرێت، مامۆستا عەزیز بەشداری ئەو تاقیکردنەوەیە دەکات و سەرکەوتووانە قۆناغی (ناوەندی) یش تەواو دەکات.
پۆلی (چوارەم) ی ئامادەیی لە ساڵی خوێندنی (1965-1966) لە شاری هەولێر دەخوێنێت و بۆ تەواوکردنی دوا قۆناغی ئامادەیی بەشی وێژەیی لە ساڵی خوێندنی (1966-1967) دەگەڕێتەوە خوێندنگەی (دواناوەندی کۆیەی کوڕان) لە شاری کۆیە و سەرکەوتووانە ئەو قۆناغەش تەواو دەکات.
لە ساڵی خوێندنی (1967-1968) لە پەیمانگای مامۆستایانی سلێمانی لە شاری #سلێمانی# وەردەگیرێت و ساڵی خوێندنی (1968-1969) بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی دبلۆم بەدەست دەهێنێت.
لە ساڵی خوێندنی (1969-1970) وەکوو مامۆستا لە قوتابخانەی (ئیلنجاغی گەورەی سەرەتایی تێکەڵاو) دادەمەزرێت ئەو کات مامۆستا (زاهیر #کێخوا وەسمان ئیلنجاغی# ) بەڕێوەبەری خوێندنگەکە بووە.
دوای (4) ساڵ خزمەتی مامۆستایەتی لە ساڵی خوێندنی (1974-1975) دوای گواستنەوەی مامۆستا زاهیر بۆ شاری کۆیە، مامۆستا عەزیز دەبێتە بەڕێوەبەری خوێندنگەی ئیلنجاغ تاوەکوو ساڵی خوێندنی (1978-1979).
لە ساڵی خوێندنی (1979-1980) لەسەر داوای خۆی دەگوازرێتەوە قوتابخانەی (کورانی سەرەتایی تێکەڵاو) لە شاری هەولێر دوای دوو ساڵ خزمەت له و قوتابخانەیە هەر لەسەر داوای خۆی دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەی (باداوەی سەرەتایی تێکەڵاو) تاوەکوو ساڵی خوێندنی (1993-1994) دوای ئاوەدانکردنەوەی ئیلنجاغی گەورە گەڕاوەتەوە قوتابخانەی ئیلنجاغی گەورەی سەرەتایی و ساڵی خوێندنی (1995-1996) بۆ جاری دووەم دەبێتەوە بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئیلنجاغی گەورە تاوەکوو ساڵی خوێندنی (2000-2001) بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بووە.
بەسوود وەرگرتن لە پاشخانی خوێندنی فەقێیایەتی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو و مامۆستایەکی زیرەکی زمانی عەرەبی بۆ ماوەی (4) ساڵان خەڵکی ئاوایی ئیلنجاغ داوای لێ دەکەن ببێتە پێش نوێژ و وتاربێژی مزگەوتەکەیان و ڕەزامەند دەبێت و وەکوو مامۆستایەکی ئایینی له و ماوەیەدا خزمەتی ئیلنجاغی گەورەی کردووە.
لە ماوەی ساڵانی (2001-2005) لە شاری هەولێر درێژەی بە خزمەتی مامۆستایەتی داوە و دوا ساڵی خزمەتکردنی لە ساڵی خوێندنی (2006-2007) لە قوتابخانەی (کوردستانی بنەڕەتی تێکەڵاو) بووە، لە گەڕەکی ڕاپەڕین- عەلیاوا لە شاری کۆیه، بەداخەوە ئەو زاتە له و ساڵەدا (2006) دووچاری نەخۆشی دڵ هات و لە وڵاتی سووریا لە نەخۆشخانەی (الباسل المرکزی لجراحة القلب) نەشتەرگەری کرانەوەی سنگی بۆ کرا.
لە ساڵی خوێندنی (2006-2007) دوای (37) سی و حەوت ساڵی پڕ لە خزمەتکردن لە بواری پەروەردە و فێرکردن خانەنشین دەبێت، لە ماوەی ساڵانی خانەنشینیدا کە نزیکەی خۆی لە (16) ساڵ دەدا وەکوو کەسایەتییەکی پەروەردەیی و ئایینی و کۆمەڵایەتی دەردەکەوت و بایەخێکی زۆرباشی بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و زانستە شەرعییەکان و بیرەوەرییەکانی خۆیدا و چوار بەرهەمی لە بواری زانستە کۆمەڵایەتی و شەرعییەکاندا داناوە دوو بەرهەمیان چاپکراوە ئەوانیش:
1-زانست لەژێر سێبەری قورئان و سوننە، 2023ز.
2-ئیلنجاغی گەورە، مێژوو و داب و نەریتی قۆناغە سەخت و سادەکان وانەیەک بۆ نەوەکانی داهاتوو، 2023ز.
دوو بەرهەمیشی دەستنووسیشی ئامادەیە بۆ چاپ ئەوانیش:
1-الحقائق العلم الحدیث، وەرگێڕان.
2-مێژووی هۆزی شێخان.
ئەم زاتە ماندووەی کاروانی پەروەردە و بواری ئایینی گوندەکەمان لە تەمەنی (79) ساڵیدا لە ڕۆژی (شەممە) لە ڕێکەوتی (7-10-2023) دا بە نەخۆشی دڵە گەورەکەی لە کارکەوت و بۆ یەکجاری ماڵاوایی لە خۆشەویستان و نیشتمان کرد و لە گۆڕستانی #ئیلنجاغی گەورە# لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بەخاک سپێردرا.

تێبینی: ئەم ژیاننامەیەم لە چاوپێکەوتنی مامۆستا عەزیز ئۆمەر وەسمان بە ئامادەبوونی مامۆستا هاوسەری کوڕە گەورەکەی لە 4-1-2013 لە شارەدێی #تەقتەق# لە ماڵی خۆمان وەرگرتووە.‌[1]
ئەم بابەتە 1,254 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-07-1944
ڕۆژی کۆچی دوایی: 07-10-2023 (79 ساڵ)
ئاستی خوێندن: پەیمانگا (لیسانس)
جۆری خوێندن: پەروەردە
جۆری کەس: کەسایەتی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): کۆیە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەکراوە!
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 11-11-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-11-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 11-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,254 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.129 KB 11-11-2023 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
30-01-2012
ڕێناس نەورۆزی
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,494
وێنە 105,725
پەرتووک PDF 19,692
فایلی پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - پارت / لایەن - دەوڵەتی ئیسلامی - داعش ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وشە - کردار - سادە، داڕێژراو و لێکدراو کۆمەڵکوژی - تەرمەکەی دۆزراوەتەوە؟ - نەخێر (تا کاتی تۆمارکردن - چاککردنی ئەم بابەتە) کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی ئەنفال کۆمەڵکوژی - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.187 چرکە!