ناونیشانی پەرتووک: گفتوگۆیەک لەگەڵ بابم دا
ناوی نووسەر: #شەریف عەلی باپیر#
ناوەندی چاپ و پەخش: تەفسیر
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە کۆمەڵێک پرسیاری کاک شەریف و، وەڵامی مامۆستا #عەلی باپیر#ی بابیەتی، کە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە تۆمارکراون، ئەم پەرتووکە یەکەمین بەرهەمی ئامادەکراوی کاک شەریفە، بناغەی هەموو تەوەرەکان بریتییە لەو گفتوگۆیدانەی نێوان باب و کوڕ، ئەمە وێڕای خستنەڕووی سەرنجی خۆی، پێش ئەوەی مامۆستا وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.
ئەم پەرتووکە لە (25) تەوەر پێکهاتووە:
تەوەری یەکەم: حەقیقەتی ئەم ژیانە چییە؟
تەوەری دووەم: لە چیدا خۆم شارەزا بکەم؟
تەوەری سێیەم: بۆچی خواپەرستیی گرنگە؟
تەوەری چوارەم: زیکر و یادی خوا.
تەوەری پێنجەم: تێگەیشتن و کارپێکردنی قوڕئان.
تەوەری شەشەم: گرنگترین ئامانج.
تەوەری حەوتەم: حەز و ئارەزووەکان و مامەڵەیەکی درووست.
تەوەری هەشتەم: هاوسەنگیی نێوان ڕووح و جەستە.
تەوەری نۆیەم: ئافرەت و پیاو، هاوڕێیەتیی و هاوسەرگیریی.
تەوەری دەیەم: خۆشەویستیی نێوان ئافرەت و پیاو.
تەوەری یازدەیەم: حیکمەتی ناڕەحەتیی و ناخۆشییەکان و مامەڵەیەکی درووست.
تەوەری دوازدەیەم: خۆڕاگریی لە تاقیکردنەوەکاندا.
تەوەری سێزدەیەم: گرنگیی دووعا و چۆنییەتیی کردنی.
تەوەری چواردەیەم: عاقیبەتی مرۆڤ لەنێوان چاکە و خراپە، خواپەرستیی و حەزپەرستییدا.
تەوەری پازدەیەم: کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
تەوەری شازدەیەم: کاردانەوە لە کاتی خۆشیی و ناخۆشییدا.
تەوەری حەڤدەیەم: تەوبەو گەڕانەوە بۆ لای خوا.
تەوەری هەژدەیەم: تەزکییەی نەفس.
تەوەری نۆزدەیەم: ئیمان، چۆن کەم دەبێت و بەچی زیاد دەکات؟.
تەوەری بیستەم: خوێندنەوە.
تەوەری بیست و یەک: وەسەوەسە و گومان.
تەوەری بیست و دوو: ئیرادە.
تەوەری بیست و سێ: کات و تەمەن .
تەوەری بیست و چوار: ئامۆژگارییەکی بابم.
تەوەری بیست و پێنج و کۆتایی: مردن و کۆتایی ژیان.
[1]