حەکیم عەبدوڵڵا کاکەوەیس، نووسەر و وەرگێڕی کوردە و ناسراوە بە حەکیم کاکەوەیس، باوکی چوار کوڕ و کچێکە.
حەکیم کاکەوەیس، ساڵی 1949 لە گوندی حەساری گەورەی نزیک شاری #کەرکووک# لەدایکبووە. ساڵی 1957 کاتێک یەکەم قوتابخانە لە گوندی دارەمان بەدووری 6 کم لە حەسار کراوەتەوە حەکیم کاکەوەیس لەو قوتابخانەیە چووەتە بەر خوێندنی سەرەتایی و قۆناغی ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە و ساڵی 1973 بەشی بیرکاری لە کۆلیژی زانست لە زانکۆی #سلێمانی# تەواو کردووە.
دوای زانکۆ تاکوو کۆتایی شۆڕشی ئەیلول #پێشمەرگە# بووە. هاوینی 1975 لە بەغدا وەکوو فەرمانبەری پرۆگرامسازی لە وەزارەتی پلاندانان دامەزراوە و تاکوو ساڵی 1980 بەردەوام بووە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2290/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=حەکیم کاکەوەیس=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2290/0003.JPG=KTML_Photo_End=
پاشان لە #زاخۆ# کراوەتە سەربازی یەدەگ و دوای ماوەیەک کە شەڕی ئێراق-ئێران دەست پێدەکات، داوای لێ دەکەن ببێتە بەعسی و ئەوێی جێهێشتووە و لە ساڵی 1984 خۆی دەگەیێنێتە وڵاتی سوید و لەوێ دەگیرسێتەوە.
حەکیم کاکەوەیس، لە ساڵی 2000 بەهۆی نەخۆشی دڵەوە خانەنشین کراوە. بەهۆی نەخۆشی سوید جێ دەهێلێت و دەگەڕێتەوە بۆ زیدی خۆی لە کوردستان و لە گوندی حەسار لە کەرکووک، ژیانی خۆی بە خوێندنەوە و نووسین و وەرگێڕان بەسەر بردووە.
ئەو زیاتر لە عەرەبی و سویدی بەرهەمەکانی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە. زۆربەی بەرهەمەکانی مەسعوود محەمەد کوڕی مەلای گەورەی #کۆیە#ی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە.
بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی چووەتە نەخۆشخانە لە بەغدا و ڕۆژی یەکشەممە 18-11-2018 لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.
$بەشێک لە بەرهەمەکان:$
لسان الکرد. نووسەر: مەسعوود محەمەد، وەرگێڕانی بۆ کوردی: حەکیم کاکەوەیس، #هەولێر#: کوردستان، 2008.
حەجێکی تر بۆ بەردەرگای (خەتێ) ی زانا، مەسعوود محەمەد، وەرگێڕانی بۆ کوردی: حەکیم کاکەوەیس
کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆچی بە شێتخانە دەچێت؟، #مەسعود محەمەد#، وەرگێڕانی بۆ کوردی: حەکیم کاکەوەیس
ڕۆمانی گورگی ڕووتەڵان، حەکیم کاکەوەیس لە سویدییەوە بۆ کوردی وەرگێڕاوە.
ڕۆمانی کۆلارەفڕێن، بەرهەمی ڕۆماننووسی ئەفغانی خالید حسێنی، وەرگێڕانی بۆ کوردی حەکیم کاکەوەیس.
ئامادەکردن: سەرباز سیامەند[1]