پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
08-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار مەولوودی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەمیر بێچارە
08-01-2025
زریان سەرچناری
ژیاننامە
فارس قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
موزەفەر خان حەبیبی
08-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک منداڵی شاری کەرکووک لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ساڵی 1973
08-01-2025
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  533,695
وێنە
  113,887
پەرتووک PDF
  20,730
فایلی پەیوەندیدار
  110,018
ڤیدیۆ
  1,785
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,255
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,157
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,481
عربي - Arabic 
33,203
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,525
فارسی - Farsi 
11,730
English - English 
7,865
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,097
پەرتووکخانە 
26,208
کورتەباس 
19,470
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,146
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,940
کۆمەڵکوژی 
10,922
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,458
وێنە و پێناس 
7,665
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,567
ڤیدیۆ 
1,669
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,107
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
779
کارە هونەرییەکان 
774
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,670
MP4 
2,957
IMG 
210,112
∑   تێکڕا 
246,290
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حەسەن سیساوەیی
ژیاننامە
تالیب مەجید
ژیاننامە
ئەزهەر سهیل مەحەل
کورتەباس
بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی ساڵان...
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
عیسمەت شەریف وانلی
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)4
English - English1
عربي - Arabic3
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

عیسمەت شەریف وانلی

عیسمەت شەریف وانلی
نووسینی: د. #جەبار قادر#
دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی ژیانێکی پان و بەرینی بەسەر برد و لە تەمەنی هەشتا و حەوت ساڵیدا ماڵاوایی لێکردین. هەرچەندە سەردانەکانی وانلی بۆ کوردستان، بەسەر یەکەوە یەک ساڵی تەمەنی پڕ ناکەنەوە و ساڵانی منداڵی و هەرزەکاری و لاوێتی لە شام و سێ لەسەر چواری ساڵانی تەمەنیشی لە سویسرا بەسەربرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو زۆر کورد بوو و هەمیشە لە هەوڵی کورد و کوردستاندا بوو. وانلی زیاتر لە نیو سەدەی تەمەنی بۆ خەبات لە پێناوی دۆزی کوردا تەرخان کرد. 
    عیسمەت شەریف وانلی لە بنەماڵەیەکی کوردی، بە ڕەچەڵەک باکووری، لە 21 نۆڤەمبەری ساڵی 1924 لە گەڕەکی کوردان (بۆ ئەوەی ناوی کوردی لێ بکەنەوە، شۆڤێنیستان زیاتر ناوی گەڕەکی ڕوکنەدینیان بە سەریدا سەپاند) لە شام هاتۆتە دونیاوە. بنەماڵەی باوکی محەمەد شەریف وانلی لە گوندێکی دەوروبەری وانەوە (گوندی زڤیک) لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا هاتوونەتە شام (دیمەشق) . کەسوکاری دایکیشی خەیریە عەبدوڵڵا هەر لەو کاتانەدا لە #ئامەد#ەوە هاتوونەتە شام.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2343/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=عیسمەت شەریف وانلی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2343/0002.JPG=KTML_Photo_End=
خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە شام (دیمەشق) تەواوکردووە. ئەو قوتابخانەی لێی دەخوێند لەلایەن عادیلە خانمی خوشکی سەڵاحەدینی ئەیوبییەوە لە سەدەی دوازدەی زانینییدا بنیات نرابوو و ئەو زانیارییانە لەسەر دەروازەکەی نووسرابوو. وانلی هێشتا لە قوتابخانەی ناوەندی دەیخوێند کاتێک لەگەڵ هاوڕێ و هاوپۆلەکانیدا لە گەڕەکی کوردان یانەیەکی وەرزشی تۆپی پێی بە نێوی (یانەی کوردستان)  دامەزراند. 
هەر لە تافی هەرزەکاری و لاوێتیدا بەهۆی ئەوەی لە بنەماڵەکەی دیار بوو، لەگەڵا کەسایەتییە دیارەکانی ئەو سەردەمەی کورددا ئاشنایی پەیدا کردبووە وەکوو: جەلادەت بەدرخان، مەمدوح سەلیم، قدری جەمیل پاشا، ئەکرەم جەمیل پاشا، نوورەددین زازا و قەدری جان، لە بەیرووتیش دەبێت.ە ناسیاو و دۆستی میر کامەران بەدرخان کە دوایی لە ئەوروپا بۆ دەمێکی درێژ بەردەوام دەبێت.   
دوای تەواوکردنی قوتابخانە چووەتە بەیرووت و دەستی بە خوێندنی ئەندازە کردووە، بەڵام دوای دوو ساڵ خوێندن لەو بوارە، لەوە دەگات کە ئەوە ئەو دونیایە نییە کە ئەو حەزی لێدەکات. هەر لەو کاتەدا چەند کۆرسێکی فەلسەفەشی لە کۆلێجی ئەمریکی، کە دوایی دەبێت. بە زانکۆی ئەمریکی لە بەیرووت خوێندبوو. 
زۆر جار بە خۆی دەیگێڕایەوە کە هەر لەو کاتەوە زۆری حەزی لە زانستی مێژوو دەکرد و هەمیشە ئەوەشی دەیوت کە بینینی محەمەد ئەمین زەکی بەگ ئیلهامی زۆری پێ بەخشیوە بۆ ئەو حەز و خولیایە بۆ مێژوو. 
لە کۆتایی ساڵی 1948 ڕوو دەکاتە سویسرا و لە 29 نۆڤەمبەری ئەو ساڵەدا دەگاتە لۆزان. وادیارە گرنگترین ڕووداوەکانی ژیانی وانلی لە مانگی نۆڤەمبەردا بوونە. هاتنەدونیاوە (هەرچەندە دەیوت کاتێک گەیشتووەتە سویسرا و ڕۆژی لەدایکبوونیان لێ پرسیوە ئەو ڕۆژەی بە بیردا هاتووە، دەنا وەکوو زوربەی کوردانی ئەو کاتە و دوای ئەوەش ڕۆژی ڕاستەقینەی لە دایکبوونی خۆی نەزانیوە) ، گەیشتنی بە سویسرا و لە کۆتاییدا کۆچی دوایی لە 9 نۆڤەمبەری 2011 دا. لە لۆزان لەگەڵ نوورەددین زازادا جارێکی تر یەک دەگرنەوە. زازا ڕۆڵێکی گەورە دەبینێ لە ڕێنمایی کردنی و هاندانی بۆ خوێندنی یاسا لە زانکۆی لۆزان. بە سەرکەوتوویی خوێندن تەواو دەکات وبۆ زیاتر لە بیست وپێنج ساڵ، گەلێ جار لەتەک کاری سیاسی و نووسیندا، لە بەشی یاسای کۆمپانیایەک لە لۆزان کار دەکات. 
 هەڵبژاردنی لۆزان لەلایەن وانلییەوە بۆ خوێندن و دوای ئەوەش بۆ ژیان و کار چیرۆکێکی لە پشتەوە بوو. چەند جارێک ئەوەی گێڕاوەتەوە کە ئەو بە خەیاڵی هەرزەکاریی خۆی وای بیر دەکردەوە کە دەبێت.لە لۆزان بژێ و هەوڵبدات پەیماننامەی لۆزان، کە کوردستانی کرد بە چوار بەشەوە، لەنێو ببات و هەوڵبدات بۆ ئەوەی  پەیماننامەیەکی نوێ جێگەی بگرێتەوە، کە تێیدا دان بە مافەکانی کوردا بنرێت. لە واقیعدا ئەوە فەنتازیا و خەیاڵبڵاوی ساڵانی گەنجێتی وانلی بوو، کە لە دواییدا بۆ خۆی بەپێکەنینەوە باسی ئەو خەون و فەنتازیایەی دەکرد.  
لە ساڵی 1956 لەتەک هەژدە قوتابی تری کوردا، کە لە ئەوروپا دەیانخوێند، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردیان لە ئەوروپا دامەزراند. لە ساڵانی 1958 بۆ 1962 بە خۆی سەرۆکایەتی ئەو کۆمەڵەیەی دەکرد. هەر بە نێوی  کۆمەڵەی خوێندکارانیشەوە لە ساڵی 1960 بەشداریی لە کۆنگرەی قوتابییانی جیهان لە بەغدا کرد.  
وتارەکەی لەو کۆنگرەیە، کە بە فەرەنسی بوو و تێیدا ڕەخنەی لە مادەی دووی دەستووری کاتی ئێراق گرتبوو، دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی خەبات هەڵایەکی گەورەی نایەوە و کێشەی نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و حکومەتی عەبدولکەریم قاسمی قووڵتر کردەوە و وانلیش لە ئێراق بە زۆر دەرکرا.  زۆر جار ئەوەی دەگێڕایەوە، کە ئەو ئەفسەرە ئێراقییەی تا فڕۆکەکە بەرێی خستووە،  ئامۆژگاری کردووە  جارێکی تر سەردانی ئێراق نەکات. بەڵام وانلی ئامادە نەبوو مل بدات بۆ ئەو ئامۆژگارییە. ئەو چەند جارێکی تر سەردانی کوردستانی بە نهێنی کرد و و جارێکیش سەری لە ئێراقی هەمیشە پڕ لە کارەساتدا و ئەنجامەکەی ئەوبوو خەریک بوو سەری تێدا بچێت.  
وانلی دەستی لە مێژوو هەڵنەگرت و لە شەستەکان لە زانکۆی جنیف ماستەری لەو بوارەدا بەدەست هێنا و لە ساڵی 1970 دکتۆرای لە مێژوو و سیاسەت لە زانکۆی لۆزان وەرگرت. تێزی دکتۆراکەی لە  سەر دۆز و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بوو لە باشووری کوردستان. وەکوو چالاکوانێکی سیاسی و نوێنەری شۆڕشی ئەیلول لە دەرەوە و ئاگادار لە ڕووداوەکانی ئەو شۆڕشە و نهێنییەکانی، دکتۆرنامەکەی واتای خۆی هەیە لەو بارەیەوە وکارێکی باشە کە خەریکن وەریدەگێڕن و بڵاوی دەکەنەوە. لەسەر پێشنیاری دکتۆر کامەران بەدرخان عیسمەت شەریف وانلی بۆ ماوەیەک مامۆستای مێژوو و کولتوری کورد بوو لە سۆربۆن. 
لە 7 ئوکتۆبەری 1976 پیاوکوژانی بەعسی ئێراق هەوڵی تیرۆرکردنیان دا و لە ماڵەکەی خۆی لە لۆزان بەسەختی برینداریان کرد. ئەو پیلانەی بەعسییەکان بەهۆی ئەو ڕاپۆرتەوە بوو، کە وانلی و وەزیرە  جەزائیرییەکەی هاوڕێی لە بارەی سیاسەتەکانی حیزبی بەعسەوە لە باشووری کوردستان لە دوای نسکۆی 1975 بڵاویان کردەوە. ڕاپۆڕتەکە ئەنجامی سەردانی لێژنەیەک بوو، کە لە خۆی و وەزیرێکی پێشووی جەزائیر و کابرایەکی سویسری پێکهاتبوو، بۆ ئێراق و چەند دەڤەرێکی کوردستان لە هاوینی 1975دا.  
ڕقی بەعسییەکانی سووریاش لە عیسمەت شەریف وانلی لەوانەی ئێراق کەمتر نەبوو و ئەوانیش فەرمانی لەسێدارەدانیان لە دژی دەرکردبوو.  
وانلی زمانی فەرەنسی، عەرەبی، ئینگلیزی بە ڕەوانی دەزانی و لە تەمەنی حەفتا ساڵیشدا دەستی کردبوو بە فێربوونی زمانی کوردی، هەرچەندە زۆر بە باشی فێری نەبوو. ئەوەی بەلامەوە سەیر بوو وانلی، کە زیاتر لە شەست ساڵی تەمەنی لە ئەوروپا بە سەر بردبوو و کارمن خانمی هاوسەری خانمێکی سویسری فەرەنسی زمان بوو، هەمیشە دەیوت برادەری ئەوروپاییم زۆر کەمن و لە دەرەوەی کار و کۆڕ و کۆنفرانس ئەوەندە لەگەڵیان هەڵناسم ودانانیشم و دڵم هەر بە کۆڕ و مەجلیسی کوردان دەکرێتەوە، هەرچەندە ڕەخنەی جددیی هەبوو لەسەر گەلێ نەریتی ناحەز و بارودۆخی کولتوری و سیاسی و ڕۆشنبیری کوردی. 
لە سەرەتای شەستەکاندا و لە دوای بەرپابوونی شۆڕشی ئەیلول (کۆمیتەی پاراستنی مافی گەلی کوردی) لە سویسرا دامەزراندبوو. لە ساڵی 1978 یشدا لەتەک کۆمەڵێک کەسایەتی کوردی پارچەکانی کوردستاندا هەوڵی دامەزراندنی پارتێکی کوردستانیان دا، بەڵام بەهۆی باری سیاسی ئەو سەردەمەی کوردستانەوە ئەنجامێکی ئەوتۆی لێ نەکەوتەوە. ساڵی 1985 (یەکێتی مافناسانی کوردی لە ئەوروپا) لەگەڵا کۆمەڵێک پارێزەردا دامەزراند. ساڵی 1995 بوو بە سەرۆکی (ئینستیتوتی بەرلین بۆ زانست ولێکۆڵین) و لە هەمان ساڵیشدا بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری (پارلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات) هەڵبژێردرا. لە نیوەی دووەمی نەوەتەکاندا سەرپەشتی پڕۆژەیەکی تری نەتەوەیی کرد، ئەویش پڕۆژەی ئینسکڵۆپیدیای کوردستان بوو لەگەڵا کۆمەڵێک پسپۆڕ و شارەزای کورد و کوردناساندا. مخابن دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر  خەرجی ئەو پڕۆژەیە دەستەبەر نەکرا لە ڕێگەی یۆنیسکۆ و فۆندی کولتوریی ئەوروپاوە. زۆری پێخۆش بوو کە پێشنیاری ئەوەم بۆ کرد ئەم پڕۆژەیە ببەینەوە بۆ کوردستان بە تایبەتیی دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی 2006 دا گەڕامەوە بۆ کوردستان.  بێ یەک و دوو پێمی وت: گرنگ ئەوەیە ئەو بۆ پڕۆژەیە بۆ کورد و کوردستان ئەنجام بدرێ و هیچ گرنگ نییە ئێمە بیکەین یا کەسانی تر. بە خۆشحاڵییەوە لە ئەکادیمیای کوردی دەستمان بەو کارە کردووە و لە بەرنامەماندا بوو پایزی 2011 بانگهێشتی بکەین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری کارکانمان بێت لەو پڕۆژە نەتەوەییە گرنگە، مخابن مەرگ دەرفەتی نەدا ئەو سەردانە بکات کە زۆر مەبەستی بوو.   ساڵانی1999 - 2003 بە سەرۆکی (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان) هەڵبژێردرا و نووسەری ئەم چەند دێڕەش شەرەفی ئەوەی هەبوو هەم لە پارلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات لەتەکیدا کار بکات و هەم لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جێگری بێ و لە پڕۆژەی ئینسکڵۆپیدیای کوردستانیش هاوکاری یەکەمی بێت. 
عیسمەت شەریف وانلی لەنێوڕاستی شەستەکانەوە ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ئۆتۆنۆمی دادی کورد نادات و پێویستە کورد داوای دەوڵەتی فیدراڵی دیموکراتی بکات، مادام ناتوانێت دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆی خۆی دابمەزرێنێ. ئەمەی بەڕوونی لە تێزی دکتۆراکەی لە ساڵی 1970 خسووەتە ڕوو. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسیش لێکۆڵینەوەیەکی فراوانی لەسەر سیستەمی فیدراڵی و دەستووری ئێراق ئامادە کرد و من کردم بە کوردی و بڵاو کرایەوە.  
وانلی تا بڵێی پیاوێکی ئیشکەر بوو، لە کارکردن وەرس نەدەبوو، ڕۆژانە زیاتر لە دە سەعات خەریکی نووسین و خوێندنەوە بوو. لە سەدان کۆنفرانس و کۆبوونەوە و سیمپۆزیۆمدا بەشداری کردووە و داخوازییەکانی کوردی خسووەتە ڕوو. لەسەر داخوازی مافی کورد زۆر توند بوو و ئامادە نەبوو نەرمی بنوێنێت و سازش بکات. 
لە ژیانی خۆیدا گەلێ کەسایەتی و سەرکردەی کوردستانی و جیهانی بینیبوو. بێجگە لە سەرکردەکانی بزاڤی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردی لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە تا دەسپێکی ئەم سەدەیە لە هەرچوار پارچەی کوردستان، عەبدولکەریم قاسم، خومەینی، قەزافی، پاپای ڤاتیکانی پێشوو و گەلێ لە سەرکردەکانی ئیسرائیلی بینیبوو. کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەوروپا زۆریان عیسمەت شەریف وانلیان دەناسی و ڕێزیان لێدەگرت.
کاتی خۆی زۆر هەوڵم لەگەڵیدا بیرەوەرییەکانی بنووسێتەوە. هەمیشە دەیوت کاتم نییە. جارێک ڕێککەوتین کە من کۆمەڵێک پرسیاری بۆ بنێرم ئەو وەڵامم بداتەوە. کاتێک پرسیارەکانم بۆی نارد وتی ئەمە پێویستی بەوەیە پەرتووکێک بنووسم. لە کۆتاییدا لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا بە نێوی (بۆ مێژوو) ، کە بۆ میدیا تیڤی ئامادەم دەکرد چاوپێکەوتنێکی پێنج کاتژمێریم لەگەڵیدا بە زمانی عەرەبی ئەنجامدا. بەشی زۆری بیرەوەرییەکانی لەو پرۆگرامەدا گێرایەوە و لە کاتی خۆیدا لەو تەلەڤزیۆنە بڵاو کرایەوە. هەر بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆگرامەش ژمارەیەکی زۆر وێنەی دەگمەنی پێشکەش کردم، کە هەندێکێانم لە کاتی خۆیدا بڵاوکردەوە و ئەوانی تریشیان لە داهاتوودا بڵاو دەکەینەوە. سەرباری ئەوە لەم پازدە ساڵەی دوایی تەمەنیدا هەرچی شتێکی نووسیبێ دانەیەکی لێی بۆم ناردووە و ژمارەیەکی زۆر نامە گۆرینەوە لەنێوانماندا هەبووە، هیوادارم لە داهاتوودا دەرفەت هەبێت بڵاویان بکەمەوە.  
لە 9 نۆڤەمبەری 2011 لە کاتژمێر چواری سەر لەبەیانیدا لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە شاری لۆزان کۆچی دوایی کرد. وانلی تەنیا کوڕێکی هەیە کە ناوی سیامەندە.  
پڕۆفیسۆر وانلی ژمارەیەکی زۆر وتار ولێکۆڵینەوە بەرهەمی زانستی بە فەرەنسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە و بەشێک لە نووسینەکانی کراون بە کوردی، تورکی، ڕووسی و فارسی.  سڵاو لە ڕوحی پاکی وانلی و هەمیشە لە یادماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە. [1]
ئەم بابەتە 154,812 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
2. ژیاننامە عسمەت شەریف وانلی
1. شوێنەکان ئامەد
2. پارت و ڕێکخراوەکان پارتی دیموکراتی کوردستان
3. پارت و ڕێکخراوەکان حزب دموکرات کوردستان
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 20-11-2013
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 09-11-2011
3. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 21-11-1924
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 21-11-1924
ڕۆژی کۆچی دوایی: 09-11-2011 (87 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): وان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): سویسرا
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-11-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 154,812 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.130 KB 03-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
وێنە و پێناس
دوو منداڵی شاری سەقز ساڵی 1982
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
زۆرانبازی بەناوبانگی سەقز کاک محەمەد چەمان گۆلی و ڕاهێنەری بەتوانا کاک موڕاد خانی لە کۆمەڵگەی وەرزشی ئازادی تاران
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
کورتەباس
ترەمپ دەڵێت: ئەردۆغان لەسەر داوای ئەو هێرشی نەکردە سەر ڕۆژاوای کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
شیروان بەختیار
وێنە و پێناس
عەلی ئاغای گەڵاڵی و مام ئاغای گەڵاڵی لە گوندی سۆرمۆسێ سەربە سەقز
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
یەکێتیی زانایان بۆ ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵا: کورد سەری مار نییە، قوربانیی ژەهری مارەکانە
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
گوندی سەرقەڵا، سەربە شاری سەقز لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستەم
ژیاننامە
پرژە نیزام
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
کورتەباس
یەکەم ئەمیندارى حیزبوڵڵاى لوبنانى: کورد سەری مارەکەی سووریایە و بیبڕن
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک منداڵی شاری کەرکووک لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ساڵی 1973
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
پەرتووکخانە
پێشەکییەک بۆ ڕەچەڵەکنامەی هۆزی بەگزادەی موکری (فەیزوڵابەگی)
کورتەباس
بەوێنە.. چنینی کلاش لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی مەریوان
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن سیساوەیی
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
حەسەن سیساوەیی
ژیاننامە
تالیب مەجید
06-10-2010
هاوڕێ باخەوان
تالیب مەجید
ژیاننامە
ئەزهەر سهیل مەحەل
30-01-2024
سارا سەردار
ئەزهەر سهیل مەحەل
کورتەباس
بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی ساڵانەی کولتوور میکس
07-01-2025
کشمیر کەریم
بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی ساڵانەی کولتوور میکس
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
07-01-2025
کشمیر کەریم
خاکاو دڵشاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
08-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار مەولوودی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەمیر بێچارە
08-01-2025
زریان سەرچناری
ژیاننامە
فارس قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
موزەفەر خان حەبیبی
08-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک منداڵی شاری کەرکووک لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ساڵی 1973
08-01-2025
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  533,695
وێنە
  113,887
پەرتووک PDF
  20,730
فایلی پەیوەندیدار
  110,018
ڤیدیۆ
  1,785
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,255
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,157
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,481
عربي - Arabic 
33,203
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,525
فارسی - Farsi 
11,730
English - English 
7,865
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,097
پەرتووکخانە 
26,208
کورتەباس 
19,470
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,146
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,940
کۆمەڵکوژی 
10,922
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,458
وێنە و پێناس 
7,665
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,567
ڤیدیۆ 
1,669
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,107
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
779
کارە هونەرییەکان 
774
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,670
MP4 
2,957
IMG 
210,112
∑   تێکڕا 
246,290
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
وێنە و پێناس
دوو منداڵی شاری سەقز ساڵی 1982
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
وێنە و پێناس
زۆرانبازی بەناوبانگی سەقز کاک محەمەد چەمان گۆلی و ڕاهێنەری بەتوانا کاک موڕاد خانی لە کۆمەڵگەی وەرزشی ئازادی تاران
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
کورتەباس
ترەمپ دەڵێت: ئەردۆغان لەسەر داوای ئەو هێرشی نەکردە سەر ڕۆژاوای کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
شیروان بەختیار
وێنە و پێناس
عەلی ئاغای گەڵاڵی و مام ئاغای گەڵاڵی لە گوندی سۆرمۆسێ سەربە سەقز
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
کورتەباس
یەکێتیی زانایان بۆ ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵا: کورد سەری مار نییە، قوربانیی ژەهری مارەکانە
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
وێنە و پێناس
گوندی سەرقەڵا، سەربە شاری سەقز لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستەم
ژیاننامە
پرژە نیزام
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
کورتەباس
یەکەم ئەمیندارى حیزبوڵڵاى لوبنانى: کورد سەری مارەکەی سووریایە و بیبڕن
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک منداڵی شاری کەرکووک لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ساڵی 1973
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
پەرتووکخانە
پێشەکییەک بۆ ڕەچەڵەکنامەی هۆزی بەگزادەی موکری (فەیزوڵابەگی)
کورتەباس
بەوێنە.. چنینی کلاش لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی مەریوان
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.797 چرکە!