ناو: باڵا
ناوی باوک: ئەحمەد ئیبراهیم
ساڵی لە دایکبوون: 1987
شوێنی لە دایکبوون: #ڕانیە#
$ژیاننامە$
ساڵی 1987 لە شارۆچکەی ڕانیە سەربە پارێزگای سلێمانی لە دایک بووە .
هەر لە شاری هەولێر خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە و .لە ساڵی 2006پەیمانگای ھوونەرە جوانەکانی لەھەولێر تەواو کردووە. تا ئێستا 3پێشانگای تایبەتیی کردووەتەوە و بەشداری 11 پێشانگای ھاوبەشی کردووە . و وەک ھونەرمەندێکی چالاک لە شاری هەولێر تائەم کاتە بەردەوامە لە کاری ھوونەری خۆی .
.
ئەزموونی کارەکانی .
لە 2007 _پێشانگای بۆ 3 قوتابی بە توانا لە گەلەری میدیا .ھەولێر کردووەتەوە
2008_بەشداری لە پێشانگای پۆرترێت لە گەلەری میدیا کردووە
2010_ یەکەم پیشانگای تایبەتیی هەبووە لە میدیا گەلەری
2012 _بەشداری لەخوولی یانزەھەمینی گەلەری دھۆک کردووە.
2011_بەشداری لە ڤیستڤاڵی ساڵی ھەولێر کردووە
2012_ بەشداربووە لە کردنەوەی پێشانگای ئافرەتان گەلەری مێرگ
2012_ بەشداری پێشانگای ھاوبەش لە پەیمانگای فەرەنسی ھەولێر .وەھەمان پێشانگا لە سلێمانی نمایشکراوە
2014 _پێشانگای تایبەتیی لەسەر پەڕ میدیا.ھەولێر
2018_ پێشانگای ھاوبەش لەگەڵ دوو ھونەرمەندی ئافرەت لە پەیمانگای فەڕەنسی .
2020 _ پێشانگای ھاوبەشی لە زنجیرە پڕۆژەی (war)
2021_یەکێک بوو لە بەشداربووی پێشانگای ئارت فروش لە گەلەری vim foundation .سلێمانی
2021 _پێشانگای تایبەت بە هاوکاری پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی لە گەلەری frameing school
2022_ هەڵبژێرراو بۆ بینینی ڤیستڤاڵی دیۆکۆمێنتا لە شاری .کاسڵ .المانیا
2022. بەشداری لە پڕۆژەی بێ چوارچێوە لە دهۆک _ سلێمانی
2022_ بەشداربوو لە پێشانگای ڤیستڤاڵی ساڵی ھەولێر
2023_ وەک ڕێکخەر (curator)کاری بۆ دوو چالاکی هونەری ئەنجامداوە .
2024_ بەشداری سیمپزیۆمی هونەری لە پڕۆژەی پەیمانگای گۆتەی المانی کردوو
[1]