- کوژرانی هونەرمەندی شانۆیی ماجدی حەمە جوان لە شاری سلێمانی. تاوانباری ئەم تاوانە نادیارە.
- بە درێژایی ئەم ساڵ گەورەترین ڕۆژنامەی هۆڵندی د فۆڵلس کڕانت – ڕۆژنامەی گەل، 163 وتاری لەسەر کورد نووسیوە یان نێوی کوردی تێدا هاتووە، ئەو ڕۆژنامەیە ڕۆژانی یەکشەممە دەرناچێت، واتە بە تێکڕایی لە دوو ڕۆژان کەمتردا باسێک لەسەر کورد نووسراوە یان لە باسێکدا نێوی کورد براوە.
- بەپێی بڕیاری ژمارە 1.865ی داگیرکەری عەرەبی سووریا، لە نێو گوندەکانی شاری حەسەکەدا، بە ڕەسمی گۆرانی و گۆڤەندی کوردی قەدەغەکران.
- لەم ساڵەوە، ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی خۆرئاوای.ک لەلایەن داگیرکەری عەرەبی سووریا دەنێردرێتە دەرەوە بۆفرۆشتن.
- لەم ساڵەدا، د.ت، 99 کەسی بەهۆی چالاکیی ڕامیارییانەوە تیرۆرکردووە، 136 کەسیش بریندار کراون، 122 کەس لە ژێر ئەشکەنجەدا شەهید بوون، 3.894 کەس لە ئەنجامی شەڕی تورک و پکک لە هەردوولا کوژراون، 230 کەس لە ڕەشە خەڵکی کورد لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکدا بۆسەر کوردستان کوژراون، 321 کەس بە هەمان هۆوە بریندار بوون، 251 کەس لە ژێر ئەشکەنجەی زیندانەکانی تورکدا دەژین، 14.473 کەس گیراون و چاوەڕێی لێکۆڵینەوە و سزان، 2.101 کەس سزای درێژخایەنیان بەسەردا دراوە، 243 گوندی کورد ڕووخێنراون و لە دانیشتوان چۆڵکراوە، 100 ڕێکخراوی پیشەیی و سەندیکایی قەدەغە کراوە، ....
- کردنەوەی پێشانگای مورا لە سوید، کە هونەرکاری کورد شۆڕش ئەمینیش بە چەند تابلۆیەک بەشداریی تێدا کرد.
- بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە تورکیا، کە لەو ساڵەدا بەهۆی شەڕی د.ت لەگەڵ کوردا نزیکەی 3.893 کەس کوژراون و 14.473 کەسیش گیراون و 2.101یش زیندانی و 231 کەسیش بێ سەروشوێنن.
- دەرچوونی کاسێتی تەنیایی، کە بریتییە لە 10 گۆرانیی هونەرکار بورهان مەجید.
- دەرچوونی پەڕتووکی سمکۆ ئیسماعیل ئاغای شوکاک و بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد لەلایەن محەمەد ڕەسوڵ هاوارەوە.
- مارف عومەر گوڵ، بڕوانامەی دوکتۆرای لەسەر کێشەی کەسایەتیی یاسایی نێونەتەوەیی گەلی کورد لە یاسای نوێی نێودەوڵەتیدا لە زانکۆی کییڤ وەرگرت.
- وەرگێرانی قورئان و بڵاوکردنەوەی بە زمانی کوردی لە تورکیا، لەلایەن شێخ عەبدوڵڵا وارلییەوە.
- کردنەوەی ڕادیۆی دەنگی لاوان، بە زمانی کوردی لە شاری ئێسکیلستوونا لە سوید. ئەم ڕادیۆیە هەموو ڕۆژێکی یەکشەممە بۆ ماوەی کاژێرێک بەرنامەی کوردی بڵاودەکاتەوە.