- لەدایکبوونی هۆزانەوان و گۆرانیبێژ محەمەد ساڵح دیلان لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی.
- تا 930، هەڵگیرسانی شۆڕشی ئاڕاڕات بەسەرۆکایەتیی ئیحسان نوری لە باکووری کوردستان.
- بەستنی کۆنگرەی گەورەی کورد لە باکوور کە زۆربەی سەرۆک هۆزەکان و نیشتمانپەروەرەکانی کوردی گرتە خۆی.
- دابڕانی هۆزەکانی ئەتروش و سندی لە هاوینەهەوارەکانیان بەهۆی جیاکردنەوەی تەواوی سنووری ئێڕاق و تورکیاوە کە گەلێک زیانی پێگەیاندن.
- دەرچوونی گۆڤاری پەیژە.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی پشتیوان لە باشووری کوردستان.
- بەهاری ئەم ساڵ: چوار دەستەی ڕێکخراوەیی کورد بە نێوی تاقمی کوردستان، کوردستان تەشکیلات، کورد میلـلییەت و کۆمیتەی ئیستقلال، لە داوێنی چیای ئاڕاڕاتدا کەوتنە گفتوگۆ بۆ یەکبوون، کە بووە پێشەنگی دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆییبوون.
- ئینگلیزەکان، پڕوپاگەندەیەکیان لە دژی شێخ ئەحمەدی بارزان بڵاوکردەوە، کە گوایا شێخ خواردنی گۆشتی بەرازی ڕێگا پێداوە.
- بەهاری ئەم ساڵ: داگیرکەری فارس، کەوتە چەککردنی هۆزەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان. کە لە ئەکامدا بووە هۆی ڕاپەڕینێک، بەڵام دوژمن کەوتە نانەوەی دووبەرەکی لە نێو هۆزەکاندا، کە توانی جافر سانی هەورامان و حەمەدەمینی کوڕی و مەحمودخانی دزڵی بکاتە پشتگری خۆی و لە دژی مەحمود خانی کانی سانان بوەستێت، ئەمیش پاش ماوەیەک پاڵی دایە شێخ مەحمودەوە.
- ئاشتبوونەوەی کورد و ئەرمەن بەهۆی کۆمەڵەی خۆییبوونەوە.
- لەدایکبوونی شێخ محەمەدی هەرسین لە شاری سلێمانی، نێوبراو یەکێک بوو لە سەرانی کاژیک و هەروەها ئەندامێکی بەرزی دەزگەی پاراستنی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
- ڕاپەڕینی بارزان لە دژی داگیرکەری عەرەبی ئێراق، بەسەرۆکایەتیی شێخ ئەحمەدی بارزانی.
- لەدایکبوونی عوبەیدوڵڵا بارزانی.
- بەپێی ئاماری ئەم ساڵ، دانیشتوانی شارەکانی دیاربەکر و ماردین، 377.500 کەسە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و گۆرانیبێژی کورد محەمەد ساڵح دیلان، لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر جەمال بابان لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر ئەحمەد غەفوور.
- بەهۆی زەبروزەنگی تورکە کەمالییەکانەوە، ژمارەیەک لە کوردی باکوور، کۆچیان بۆ خۆرئاوای.ک کرد.
- سمکۆ چووەوە نێو خاکی تورکیا.
- ئیسماعیل بەگی ڕەواندزیی نوێنەری شاری هەولێر لە ئەنجوومەنی ئێڕاقیدا، لە دژی یاسای بە سەربازکردن وەستایەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان تایەر بەگی جاف.
- یاریکردنی شانۆنامەی نیرۆن لەلایەن خوێندکارانی زانستی لە گەرەکی سابونکەرانی سلێمانیدا.
- زانکۆی هاڤارد، بە یارمەتیی پسپۆڕانی ئێڕاقی، ناوچەی نوزی - کەرکووکی کۆنیان پشکنی و چەندین تەختە گڵیان دۆزییەوە و سپاردیان بە سپایزەر، تاوەکو لێکۆڵینەوەیان دەربارە بکات.
- لەدایکبوونی هونەرمەند کەریم کابان لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی، نێوبراو ناوی عەبدولکەریم جەلال مەحمود کابانە.