- کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو: هۆزانەوان عەبدوڵڵا پەشێو وازی لە کاری حیزبایەتی هێنا.
- بڵاوکردنەوەی چیرۆکی لالۆ کەریم بە زمانی ئەڵمانی لەلایەن جەمال نەبەزەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی دیالێکتی کوردی موکری لە لێنیگراد، لەلایەن کەریمی ئەیوبی و ی.ا. سمیرنۆڤاوە.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی مانگرتنی کرێکارانی نەوتی کەرکووک لە ساڵی 1946 دا لە گۆڤاری میللەتانی ئاسیا و ئەفەریقا، ژ 6 لە مۆسکۆ، لەلایەن د. کەمال مەزهەر ئەحمەدەوە.
- ئیدریس و مەسعود هەردوو کوڕەکەی بارزانی، بوونە ئەندامی بیرۆی ڕامیاریی پارتی دیموکراتی کوردستان.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش هەڤاڵ ئەحمەد لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی مۆزیکوان و گۆرانیبێژ نیلۆڤەر ئیقباڵ لە شاری موش.
- جیابوونەوەی سەرۆکایەتیی نێوەندی لە حشع، کە زۆربەی سەرکردە و کادرەکانیان ڕوویانکردە چیاکانی باشووری.ک.
- کۆچی دوایی هونەرکاری گۆرانی بێژ و تەمبوورژەن مام عەبی لە گوندی تۆبزاوا.
- دەرچوونی ڕۆمانی گوندی مێرخاسا، لەلایەن عەلی عەبدولڕەحمانەوە.
- دامەزراندنی دەزگای پاراستنی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان، کە مەسعود بارزانی سەرۆکی بوو.
- پارتی دیموکراتی کوردستان، مەلا ئاوارەی دایە دەست داگیرکەری فارس و لە سێدارەیاندا، نێوبراو ئەندامێکی بەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هۆزانەوانیش بوو.
- کۆچی دوایی ساڵح قەفتان.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ غەفوور فەتاح - گەڕگەڕ.
- کوژرانی ئەحمەد ڕەشوانی لەلایەن پارتییەوە، بەتاوانی ئەوەی سەربە دەستەی جەلال تاڵەبانی بوو.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان