- نووسینی یەکەم وانە بۆ منداڵان لەلایەن هۆزانەوان عەبدوڵڵا پەشێو. ئەم وانانە لە ئەنجامدا گەیشتنە دوازدە وانە کە یەکێکن لە شاکارە هۆنراوەییەکانی پەشێو.
- بڵاوکردنەوەی چیرۆکی مەم و زینی خانی بە ئەڵمانی لەلایەن یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپاوە، کە مامۆستا جەمال نەبەز وەریگێڕا بوو.
- لیڤاین، نامەی دوکتۆرای لەسەر مێژووی نێوچەکانی زاگرۆس لە ئەڵمانیا وەرگرت.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کریستۆماتی کوردی کە بەرهەمی 5 نووسەری کوردە بە زمانی ئەڵمانی لەلایەن جەمال نەبەزەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی دەربارەی کێشەی کورد بە زمانی عارەبی لەلایەن مامۆستا جەمال نەبەزەوە.
- لە ژێر چاودێریی حاجی جوندیدا پەڕتووکی گۆرانی و حیکایەتی کوردی لە مۆسکۆ بڵاوکرایەوە.
- بڵاوکردنەوەی دوو نامیلکە لەسەر پەندی پێشینان و قسەی نەستەق لە یەریڤان، لەلایەن ئۆردوخانی جەلیلەوە، کە نامیلکەی دووەمیان ساڵی 970 دەرچوو.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کورد لە شەڕی دووەمی جیهاندا لە یەریڤان، لەلایەن خالیدی چەتۆوە.
- بڵاوکردنەوەی نامەی دوکتۆراکەی گ.ب. ئاکۆپۆڤ لە یەریڤان، لەسەر ڕەخنەی مێژوویی لە دۆزی نەژادی کورددا.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی شیکردنەوەی بەڵگەکانی گەزنەفۆن دەربارەی کاردۆخەکان لەلایەن قەناتی کوردۆوە، لە پەڕتووکی کورتەی وتارەکانی کۆنفرانسی زانستی ئێرانناسی - بۆ یادی شەست ساڵەی پرۆفیسۆر ن.ا. بۆلدرێڤدا، بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی نیشانەی کۆ لە دیالێکتی کرمانجی ژووروودا، لەلایەن ئی.ئی. تسوکەرمانەوە لە پەڕتووکی فیلۆلۆژیای ئێرانیدا.
- بڵاوکردنەوەی چەند چیرۆکێکی کوردی بە نێوی دوازدە سوارەی مەریوان بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ، لەلایەن د. مارف خەزنەدار و یانینا خەزنەدارەوە.
- بڵاوکردنەوەی نامەی دوکتۆرای ناوکی د. کەمال مەزهەر ئەحمەد لە باکۆ، بە نێوی بزووتنەوەی ئازادی نەتەوایەتی لە کوردستانی ئێڕاق 918 - 1958.
- بەدەستهێنانی نامەی دوکتۆری لەسەر بەرهەمی جگەر خوێنی هۆزانەوانی ئەم دەمەی کورد، لەلایەن عەسکەر شامیلەوە لە باکۆ.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک بە نێوی هۆنراوەی هۆزانەوانی ئەم دەمەی کورد - عەبدوڵڵا گۆران لەلایەن د. کورد ئۆگلییەوە لە باکۆ.
- پێشمەرگەی لێهاتوو شەهید سڵێمان سادق فڕۆکەیەکی داگیرکەری ئێڕاقی بە چەکی دژی ئاسمانی خستە خوارەوە و لەلایەن بارەگای بارزانییەوە خەڵات کرا.
- دەرچوونی گۆڤارێک لە ئانکەرە، لەلایەن پارتی کرێکارانی تورکیاوە، بە دوو زمانی کوردی و تورکی بە نێوی هەوای تازە، بەڵام ئەو گۆڤارە پاش چوار ژمارە داخرا.
- بەشبوونی پارتی دیموکراتی کورد لە تورکیا بۆ دوو شاخە، یەکێکیان کە ڕەچاوی شێوازی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریای دەکرد و بە سەرۆکایەتیی سەعید ئاڵچی بوو، ئەوی تریان بە سەرۆکایەتیی دوکتۆر شڤان بوو، کە بووە پارتی ئازادی کورد لە تورکیا.
- بەستنی کۆنفرانسی دووەمینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە باشووری.ک، لە کۆنفرانسەکەدا 3 کەسی دیکە بۆ کۆمیتەی نێوەندی هەڵبژێردران، کە ئەمانە بوون: حەسەن ڕستگار، هێمن و عەبدوڵڵا حەسەن زادە.
- شەهیدکردنی قادر شەریف، لە شاری سلێمانی بە دەستی یوسفە لچە و پێشمەرگەیەکی تری پارتی، نێوبراو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
- داوەری کردنی ئاپۆ ئۆسمان لەلایەن داگیرکەری عەرەبی سووریا.
- دەرچوونی یەکەم ڕۆژژمێری هاوسەر لەلایەن هوشیار قەفتانەوە.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ سەباح کۆڤانی لە شارۆچکەی کۆڤان.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری هونەر لە شاری سلێمانی. ئەم گۆڤارە تەنها ئەم ژمارەیەی لێدەرچوو.