- کۆچی دوایی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لە سلێمانی کە پیاوێکی ئایینیی بەنێوبانگ بوو.
- زانای سویسرەیی ئەلبەرت سۆسین 1844 - 1899 کە پڕۆفیسۆری بەشی زمانەوانی بوو لە زانستگای لایبزگ، بەهاوبەشیی ئەگن پێرین، دوو بەرگیان بەنێوی کەشکۆڵی کوردییەوە دەرکرد، کە بەرگی دووەمی ساڵی 1890 دەرچوو.
- ئێرانناسی ڕووسی ڤ. ئا. ژوکۆڤسکی وتارێکی بەنێوی مەزهەبی ئەهلی هەق لە پێرسیادا بڵاوکردەوە، کە ئەمە یەکەمین لێکۆلینەوەی نوێیە لەسەر دیالێکتی گۆرانی.
- دۆزینەوەی چەندین تەختە گڵی سەردەمی ئەخناتۆن لە تل العمارنی وڵاتی میسر، کە تێیدا پەیوەندیی نێوان میتانییەکان و میسرییە کۆنەکان دەردەخات.
- تەواوکردنی کۆلێژی سەربازی لە ئەستەمبوڵ لەلایەن مستەفا پاشا یاموڵکییەوە، کە پاشان بووە سوپاسالار لە سوپای عوسمانیدا.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان حوسەین قولیخان مستەفا قولیخانی دیوانبەگی.
- لەدایکبوونی کوردناسی بە نێوبانگی ڕووسی یوسف ئابکارۆڤیچ ئۆربیلـلی.
- لەدایکبوونی عیزەت تۆپچی لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ حەمدی ئەفەندی ئەمین ئاغا.
- کۆچی دوایی ئەمین ئاغا لە شاری کۆیە.
- داگیرکەری فارس، ناچاربوو کە داخوازییەکانی کوردەکانی ورمێ بەجێبهێنێت و کاروباری شارەکەش کەوتە دەست کوردەکان.
- نۆلدکەی مێژوونووس، بەهۆی ڕووداوی خۆرگیرانەوە، مێژووی پەیمانی ئاشتیی نێوان ماد و لیدەکانی دۆزییەوە.`
- بەهرام پاشای دیاربەکری بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.