- تا 927، هەڵگیرسانی شۆڕش لە نێوچەکانی سلێمانی بە سەرۆکایەتیی شێخ مەحمودی بەرزنجی.
- یارمەتیدان و هاوکاریی مەحمود خانی دزڵی لە خۆرهەڵاتی کوردستان بۆ شۆڕشی شێخ مەحمودی بەرزنجی لە باشوور.
- هاتنی مێجەر نۆیل بۆ کوردستان بە پەنهانی، کە فەرمانبەرێکی ئینگلیزەکان بوو.
- بەستنی پەیمانی سان ڕیمۆ لە نێوان فەڕەنسا و بریتانیادا، کە بەهۆیەوە نەخشەی لکاندنی باشووری کوردستان بە ئێڕاقەوە کێشرا.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی بەرزی ژنانی کورد لە ئەستەمبوڵ.
- ئینگلیزەکان نازنێوی خان بەهادووریان دایە عادیلە خانمی جاف.
- دەرچوونی ڕۆژنامەی ژین لە ئەستەمبوڵ لەلایەن مەمدوح سەلیم و کەمال فەوزی و هەمزەبەگەوە.
- هەمزە بەگی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ژین لەلایەن تورکەکانەوە گیرا و بڕیاری لە سێدارەدانی درا، چونکە لە شاری ماردیندا لە کۆڕێکدا وتاری دابوو و گووتبووی کە کورد دەبێت خۆی ئازاد بکات.
- ئینگلیزەکان ئیسماعیل سەعید بەگیان کردە فەرمانڕەوای ڕەواندز.
- لە سێدارەدانی سەرنووسەری ڕۆژنامەی ژین، هەمزە بەگ لەلایەن تورکەوە.
- هاوینی ئەم ساڵ: هێزێکی گەورە بەسەرۆکایەتیی ئیسماعیل خانی سمکۆ گەمارۆی شاری ورمێ یاندا، بەمەبەستی ڕزگارکردنی، بەڵام داگیرکەری فارس بەیارمەتیی ڕووس هێرشیان بۆکردن و تاوەکو چەهریق پاشەکشەیان پێ کردن.
- بەستنی پەیمانێک لە نێوان ئێران و بەریتانیادا، کە بەهۆیەوە ئێران زێتر بووە ژێردەستەی بەریتانیا.
- دوو تیپی سەربازیی ئاسووری کە سەربە ئینگلیزەکان بوون، لە نێوچەکانی دهۆک و زاخۆ و ئاکرێ و ئامێدیدا، لە دژی کوردەکان شەڕیانکرد.
- بەرزبوونەوەی ناکۆکیی نێوان داگیرکەری فارس و کورد، کە ئەویش بەهۆی پیلانی کوشتنی سمکۆ و ناردنی فەرماندارێکی نوێ بوو بۆ ورمێ.
- شاری هەولێر کرایە ناوچەی لیوا، پێشتر قەزایەکی سەربە ویلایەتی موسڵ بوو.
- مکرم ئالملکی جێگری ئوستانداری ئازەربایجان بە هاوکاریی ئەرمەنییان، بۆمبایەک ساز دەکات و لە پاکەتێکدا بە پۆستدا دەینێرێت بۆ ئیسماعیل خانی سمکۆ لە چەهریق، کە گوایا شیرینییە و هی خەسوویەتی و بۆ کچەزا بچکۆلەکەی ناردووە، بەڵام سمکۆ یەکسەر لەم پیلانە تێدەگات و پاڵ بە پاکەتەکەوە دەنێت و خۆی دەکێشێت بە زەویدا و لە دەست مردن ڕزگاری دەبێت، لە پاش ئەو ڕووداوەوە، سمکۆ هێندەی تر کینی لە فارسەکان دەبێتەوە.
- سووتانی ماڵی محەمەد ئەمین زەکی بەگ، کە تێیدا 200 لاپەڕەی مێژووی کورد و کوردستانەکەیی تێدا سووتا، بۆیە ناچار بوو لە داهاتوودا سەرلە نوێ دەست بە نووسینی بکاتەوە.
- ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خێزانی ناوچەی سلێمانی، بۆ خۆرهەڵاتی.ک، بەهۆی شۆڕشەکەی شێخ مەحمودەوە، کە لە نێو ئەوانەدا زێوەری هۆزانەوانی تێدا بوو.
- نێوەراستی ئەم ساڵ: ئازادکردنی چەندین ناوچەی باکووری.ک، کە ناوچەی کۆچگیرییان کردە پێتەختی.
- داگیرکردنی بەشێکی خۆرهەڵاتی.ک، لەلایەن ڕووسەکانەوە.
- سمکۆ، خۆیی ئامادەکرد تاوەکو سەربەخۆیی کوردستان مسۆگەر بکات و بۆ ئەو ئەو مەبەستە پەیوەندیی بە سەرۆک هۆزەکانی کوردەوە کرد و سەید تەهای ژنبرای ناردە بەغداد تاوەکو پەیوەندیی لەگەڵ ئینگلیزەکاندا پتەو بکات.
- پاییزی ئەم ساڵ، سمکۆ نێوچەکانی باکووری دەریاچەی ورمێی خستە ژێر دەستی خۆی.
- هاوینی ئەم ساڵ، سمکۆ ڕێگای نێوان ورمێ و تەورێز دەخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.
- کوژرانی عەلیکی سەرۆک هۆزی هەڤێرکان، بە ڕووداوێکی لێڵ و نادیار.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان ئەمین یمنی سڵێمان ئەحمەد.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان حەمە عەلی مەدهۆش.
- لەدایکبوونی عەبدولمەجید ڕەشید بەرواری.
- بۆ یەکەمجار ئینگلیزەکان ئوتومبیلیان هێنایە شاری سلێمانییەوە.
- سووتاندنی پەڕتووکخانەی بابانەکان لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانیدا، لەلایەن ئینگلیزەکانەوە، ئەم پەڕتووکخانەیە بریتی بوو لە 6 هەزار پەڕتووکی بەنرخ، کە تەنێ 400 پەڕتووکی مایەوە و پاشان برایە پەڕتووکخانەی ئەوقافی سلێمانی.
- شەهیدکرانی ڕەشید ئەفەندی ئاسیە خان لە چەم چەماڵ، نێوبراو ئەفسەرێکی نێو سووپاکەی شێخ مەحمود بوو.
- جافەکانی ناوچەی هەڵەبجە بە فیتی ئینگلیز کەوتنە دژایەتیی شێخ مەحمود.