- مۆرکردنی پەیمانێک لە نێوان فەڕەنسا و د.ت، کە سێ ناوچەی جزیرە و کورد داغ و عارەب پیناریان بە سووریاوە لکاند.
- ڕاپەڕینی هۆزی سورچی لە باشووری کوردستان دژی ئینگلیز.
- هێرشی تورک بەسەرکردایەتیی جەواد پاشا بۆسەر ڕاپەڕیوە کوردەکان.
- ڕزگارکردنی شاری مەهاباد لەلایەن سمکۆوە، کە نزیکەی 550 ژەندرمەی تێدا کوشت.
- بەپێی ئاماری بەریتانیا لەم ساڵەدا، 424.720 کورد و 30.000 ئێزیدی هەبوون.
- کودەتاکەی ڕەزا خانی پەهلەوی لە ئێران، کە دەستی گرت بەسەر تەختی ئێراندا.
- عەلی شێر بە د.تی ڕاگەیاند کە دەیەوێت لە کۆنفرانسی سیڤەردا بەشداری بکات.
- داگیرکەری فارس بە یارمەتیی هۆزی قەرەچەداشی هێرشی کردە سەر هێزەکانی سمکۆ، کە لە ئەنجامدا تێکشان و سەرۆکی هۆزی قەرەچەداش بە نێوی سام خانەوە کوژرا، نێوبراو دەستی لە کوشتنی جەوهەر ئاغای شوکاکی برای سمکۆدا هەبوو.
- تورکە کەمالییەکان، هێرشیانکردە سەر نێوچەکانی کۆچگیری و نزیکەی 110 تێکۆشەری کوردیان لەسێدارەدا.
- دەرچوونی ڕۆژنامەی کورد لە شاری ورمێ، کە زمان حاڵی سمکۆی شکاک بوو.
- ڕاپەڕینی هۆزی هەمەوەندییەکان لە ناوچەی چەمچەماڵ.
- سەرکەوتنی تورکە کەمالییەکان بەسەر سووپای یۆنانیدا.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی بەریتانی، ژمارەی کورد لە ویلایەتی موسڵی باشووردا، 424.720 کەسە.
- سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی ڕۆچگرییەکان - عومرانییەکان لە باکووری.ک.
- هێزەکانی هۆزی نورەدین لەم ساڵەدا، 2500 سوارە و 4000 پیادە بوون.
- ڕەزاخان، بووە شای ئێران.
- ژمارەی پێشمەرگەکانی سمکۆ گەیشتە 1500 کەس، لە هاوینی ئەم ساڵدا گەیشتە 4 هەزار و لە پاییزدا گەیشتە 10 هەزار کەس.
- نێوەڕاستی ئەم ساڵ، ناوچەی دەستەڵاتی سمکۆ هەموو نێوچەکانی خۆرئاوای دەریاچەی ورمێ و لەوێشەوە بەرەو باشوور تا بانە و سەردەشت و هەندێک ناوچەی باشووری کوردستانیشی دەگرتەوە.
- فۆڕی مێژوونووس ئەوەی دۆزییەوە کە ئاشوورییەکان باسی مێژووی مادیان کردووە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی سەرەنجامی ئەهلی هەقەکان بە زمانی ڕووسی، لەلایەن مینۆڕسکییەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک لەسەر شێوەی ناوچەی هەورامان، لەلایەن ئا. کریستنسن و م. بینیدیکتسنەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەحمود پاشای جاف.
- لەدایکبوونی نووسەر موحەڕەم محەمەد ئەمین لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر مارف بەرزنجی.
- لەدایکبوونی نووسەر عومەر عەبدولڕەحیم لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی گۆرانیبێژ قادری حاجی حسێن.
- لەدایکبوونی هونەرکاری خۆشنووس سەید موحسین.
- لەدایکبوونی مێژوونووس مامۆستا محەمەد موکری لە کرماشان.
- پێشەوا قازی محەمەد هاوکاریی شۆڕشەکەی سمکۆی کرد.