- تا ساڵی 34: داگیرکەری عەرەبی ئێراق، لە نێوچەکانی بەرۆژ، مزوری و شێرواندا 97 گوندی وێرانکرد و لە سەرجەمی 2.382 خانوو، 1.365یان سووتاند و ڕووخاند.
- بڵاوبوونەوەی فەرهەنگێکی ئەرمەنی - کوردی لە یەریڤان.
- بڵاوکردنەوەی دوو وتار لەسەر ئیزافە لە زمانی کوردیدا و نێر و مێ لە زمانی کوردیدا، لە گۆڤاری شۆڕش و نووسین ژ.1 لە مۆسکۆ، لەلایەن قەناتی کوردۆ و عارەبی شەمۆ و ئیسحاق تسوکەرمانەوە.
- بۆ یەکەمجار 613 پەندی پێشینانی کوردی لەلایەن ئیسماعیل حەقی شاوەیسەوە لە بەغداد چاپکرا.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی زمانی کوردی بە تیپی کوردی لەلایەن تۆفیق وەهبییەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی عەقیدەی مەرزییەی مەولەوی لە قاهیرە لەلایەن محێدین سەبری سنەوی و فەرەجوڵڵا زەکی کوردییەوە.
- پیرەمێرد، بووە بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستی لە سلێمانی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ ئەحمەدی سریلاوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان سەید ڕەشید - شەهید.
- لەدایکبوونی جەلال تاڵەبانی لە شاری کۆیە.
- لەدایکبوونی لازار میخۆ حەننا، لە شارۆچکەی مانگیش.
- لەدایکبوونی مەلا عەبدولڕەحمان قادر یونس، لە هەولێر.
- لەدایکبوونی عەلی عەبدوڵڵا بۆسکانی، لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر مستەفا ساڵح کەریم.
- لەدایکبوونی نووسەر ئەمین میرزا کەریم.
- لەدایکبوونی نووسەر و هونەرکاری شانۆ تەها بابان.
- کوژرانی ئیسماعیل بەگی ڕەواندزی، لە کاتێکدا کە دەیویست بگەڕێتەوە بۆ ڕەواندز.
- ساڵح زەکی ساحێبقران بووە قایمقامی کۆیە.