- بڵاوکردنەوەی نامەی دوکتۆراکەی عەلی گەلاوێژ لە باکۆ، بە نێوی پەیوەندی کشتوکاڵ لە سەرووی کوردستانی ئێران.
- بەدەستهێنانی نامەی دوکتۆری لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان، لەلایەن ڕەحیمی قازییەوە، لە باکۆ.
- پنچیس باسێکی گرنگی لەسەر زمانی کاشییەکان بڵاوکردەوە، بە زمانی ئینگلیزی لە ئامریکا.
- ئەم ساڵ تا ساڵی 955، غەنی بلوریان چەند ژمارەیەکی گۆڤاری کوردستانی لە شاری تەورێز دەرکرد، لە هەر ژمارەیەک 100 دانەیان دەنارد بۆ باشوور و باکووری وڵات و 1900 دانەشیان لە خۆرهەڵاتدا بڵاودەکردەوە. بەڵام پاشان پۆلیسی ئێرانی پێیان زانی و چاپخانەکەیان گرت.
- یەکگرتنی ڕێکخستنەکانی هەردوو شاری سنە و مەهابادی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، و پێکهێنانی کۆمیتەیەکی نێوەندیی یەکگرتوو لە هەردوولا.
- بەستنی یەکەم کۆبوونەوەی ئاشیخوازانی ئێڕاق لە هاوینی ئەم ساڵدا لە بەغداد، پارتی دیموکراتی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداربوو، کە مەسعود محەمەد نوێنەری بوو.
- گیرانی کەریمی حیسامی لەلایەن داگیرکەری فارس.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش سەروەت ئەنوەر سەوز لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش خالید ستار محەمەد لە شاری کەرکووک.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش هەژار - حەمید دەروێش، لە شاری کەرکووک.
- تا ساڵی 955، نێرژەیەکی ئامریکیی زانکۆی شیکاگۆ، ئەشکەوتی بەنێوبانگی شانەدەریان پشکنی و پاشەرۆکی مرۆڤی نیاندەرتاڵیان تێدا دۆزییەوە، کە بەشۆڕشێک دەژمێردرێت لە ڕەوەندی مێژووی کوردستان و نێوچەکەدا.
- دۆزینەوەی کەرەستەی ڕاوی مرۆڤی کۆن، لە ئەشکەوتەکانی کەیوانیان و بەراکی نزیک ڕەواندزدا.
- لەسەر بڕیاری شارەوانیی سلێمانی یەکەی پێوانە لە هۆقەوە گۆڕدرا بۆ کیلۆ و نرخی کیلۆیەک گۆشتیش بووە 130 فلس.
- نرخی جووتێک کەوش لە سلێمانی بە 350 فلس بووە.
- کۆچی دوایی عیزەت تۆپچی، نێوبراو ئەفسەرێکی نێو سووپاکەی شێخ مەحمود بوو.
- کۆچی دوایی موزیکژەن کابەشیر بزهۆیی.
- دامەزرانی تیپی سەیوان بۆ تۆپی پێ لە سلێمانی.
- یاریکردنی شانۆنامەی جەنابی موفەتیش و بروسکە و شیرین لەلایەن قوتابیانی دوانێوەندیی شەو لە سلێمانی.
- عەبدولمەجید ڕەشید بەرواری بووە قایمقامی ژەنگار.
- هاوینی ئەمساڵ: لەدایکبوونی قادر عەزیز حەمەد ئەمین لە گوندی سێبیران لە ناوچەی هەولێر.
- لەدایکبوونی هونەرمەند سەروەت ئەنوەر سەوز لە شاری سلێمانی.