- پڕۆفیسۆر قەناتی کوردۆ وتارێکی بەنێوی ڕەخنە لە بیر و باوەری چەوت بەرامبەر بە زمانی کوردی لە گۆڤاری کورتەی دەنگوباسی ئامۆژگای ڕۆژهەڵاتناسی سۆڤێتیدا بڵاوکردەوە.
- دروستبوونی ناکۆکیی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی تودەی ئێرانی.
- بەهاری ئەمساڵ: کۆبوونەوەی ئەندامانی باڵای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تاران، کە تێیدا بڕیاریاندا کە پەیوەندی لەگەڵ پارتی تودەدا بپچڕێنن، ئەوانەی کە بەشداریی ئەم کۆبوونەوەیەیان کرد ئەمانە بوون: غەنی بلوریان، سڵێمانی موعینی، هاشم ئەقلتوڵڵاب، حەمەدەمینی ڕاتبی، عەبدوڵڵای ئیسحاقی، ئەسعەدی خودایاری، د. قاسملۆ و سدیقی هەنجیری. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە غەنی بلوریان ببێتە لێپرسراوی سنە و عەبدوڵڵای ئیسحاقیش ببێتە لێپرسراوی ناوچەی مەنگوران.
- گیرانی غەنی بلوریان لە شاری سنە.
- کۆمیتەی نێوەندی، کە پێک هاتبوو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی هەردوو شاری سنە و مەهاباد، لە نزیک شاری مەهابادا کۆنفرانسێکیان بەست.
- گیرانی قادر شەریف و حەمەدەمینی ڕاتبی لەلایەن داگیرکەری فارس، پاشان بە بارمتە ئازادیان کردن، نێوبراوان ئەندامانی باڵای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.
- بەشداریکردنی جەلال تاڵەبانی لە ڤیستیڤالی لاوانی جیهانیدا لە شاری وارشۆ.
- بەپێی ئاماری ئەم ساڵی تورکیا، د.ت، ژمارەی کوردی بە ملیۆن و نیوێک دانا.
- چوونی جەلال تاڵەبانی بۆ مۆسکۆ و چاوی بە مستەفا بارزانی کەوت.
- مامۆستا ڕەفیق حیلمی ڕایگەیاند کە کورد مافی ئەوەی هەیە کە دەوڵەتی هەبێت.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش فەرەیدوون قازی لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەری کورد ڕۆهات ئالاکۆم لە باکووری کوردستان.
- لەدایکبوونی نووسەر فواد عەبدولڕەحمان لە شاری کەرکووک.
- کۆچی دوایی هۆزانەوانی کورد، بێخود.
- لەدایکبوونی هونەرکاری گۆرانیبێژ، ناسری ڕەزازی لە شاری سنە.
- کۆچی دوایی محەمەد موهری.
- کۆچی دوایی محەمەد عەلی کوردی، نێوبراو لەسەر وەسیەتی خۆی لە چیای حەمرین ناشتیان.
- یاریکردنی شانۆنامەی ئۆتێلـلۆ لەلایەن قوتابیانی دوانێوەندیی شەوی سلێمانییەوە، کە لە دەرهێنانی ئەنوەر تۆڤی بوو.
- دامەزرانی تیپی موزیکی مەولەوی لە سلێمانی، کە ئەم هونەرکارانە بەشداربوون تێیدا، قادر دیلان، ولیەم یوحەننا، نەجات عەبدە، بەهجەت ڕەشید، حاتەم سەعید، ئومید مەدحەت موبارەک، هادی عەنبەر، سەردار ڕەمزی فەتاح، حەمە فەرەج، ساجید ڕەفیق، نووری بەدەوی، قادر کوردی و حازم حەدداد.
- دامەزرانی کۆمەڵی ساوایان، مانگی سوور، نەهێشتنی سیل لە سلێمانی.
- تا 956، پشکنینەکانی دەستەیەکی ئاڕکیۆلۆژیی ئاڵمانی لە ناوچەی سەری کەهنیێی خۆرئاوا.