- دەستەی هەمزە عەبدوڵڵا بەنێوی باڵی پێشکەوتنخوازەوە، چوونە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان هوە و نێوی پارت بووە پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، کە بەپێی پڕۆگرامی پارت نەدەبوو نێوەکەی بگۆردرێت، چونکە ئەو کارە تەنها لە دەستەڵاتی کۆنگرەدا بوو، پاش یەکگرتنەکە کۆمیتەی نێوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەم شێوەیەی لێهات: ئیبراهیم ئەحمەد - سکرتێر، نوری شاوەیس، عەلی عەبدوڵڵا، جەلال تاڵەبانی، هەمزە عەبدوڵڵا، عومەر دەبابە، محەمەد ئەمین مەعروف، حەمە کەریم فەتحوڵڵا، نەژاد ئەحمەد عەزیز، خەسرەو تۆفیق، حەمید عوسمان، ساڵح حەیدەری و کەمال فواد.
- بەخۆداهاتنەوەی ڕێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خۆرهەڵاتی کوردستان.
- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیڕەو و پڕۆگرامێکی نوێی بڵاوکردەوە، لە دوای پڕۆگرامەکەی پێشەوا قازی محەمەد.
- دامەزراندنی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی کورد لە شاری قامیشلیی خۆرئاوای کوردستان.
- شەهید فەقێ عوسمان گۆمەشینی لە گوندی گۆمەشینی شارۆچکەی کۆیەی باشوور لە دایک بوو.
- بەستنی دووەمین کۆنفرانسی حشع، لەو کۆنفرانسەدا بڕیار درا کە لە وڵاتی ئێڕاقدا دوو نەتەوەی سەرەکی هەن کە ئەوانیش عارەب و کوردن.
- لەدایکبوونی د. زاهیر سۆران لە شاری سلێمانی، نێوبراو یەکەمین پسپۆڕی کوردە لە نەخۆشیی ئایدزدا.
- پچڕانی پەیوەندیی نێوان داگیرکەری عەرەبی ئێراق و فەڕەنسا، بەهۆی پەلاماری فەڕەنسا بۆسەر میسر.
- کردنەوەی ڕادیۆی کوردی لە یەریڤان.
- لەدایکبوونی تەحسین عەلی نایف، لە شاری دهۆک.
- ڕاپەرینی ناوچەی جوانڕۆ، لە خۆرهەڵاتی.ک، کە داگیرکەری فارس بەیارمەتیی داگیرکەری عەرەبی ئێراق، سەرکوتی کرد.
- دەرچوونی پەڕتووکی کفاح الاکراد - خەباتی کوردەکان، لە دیمەشق لەلایەن سامد الکردستانی - جەمال نەبەزەوە.
- سەرلەنوێ دروستکردنەوەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، لەلایەن عیسمەت شەریف وانلی و چەند خوێندکارێکی ترەوە.
- دەرچوونی پەڕتووکی میدیا بە زمانی ڕووسی لەلایەن ی. م. دیاکۆنۆڤەوە.
- تا 957، دۆزینەوەی پەیکەری سێ مرۆڤی گەورەی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەردا، کە تەمەنیان بۆ 45 هەزار ساڵ پێش ئێستێ دەگەڕێتەوە.
- دەستپێکردنی دروستکردنی بەستی دوکان لەسەر زێی بچووک لە باشووری.ک.
- بەهۆی دروستکردنی بەستی دوکانەوە، دەزگای شوێنەواری ئێڕاقی ئەو نێوچانەی پشکنی کە دەبن بەژێر ئاوەوە، کە بەهۆیەوە لە گوندی شمشارەدا چەندین کەرەستەی کۆنیان دۆزییەوە.
- کۆچی دوایی پیاوی ئایینی شێخ نووری شێخ بابا عەلی، لە سلێمانی.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ ڕەفیقی گلە.
- کۆچی دوایی مستەفا ئاغای عەبدوڵڵا ئاغا، نێوبراو پێشمەرگەیەکی نێو سووپاکەی شێخ مەحمود بوو.
- کۆچی دوایی فایەق شێخ ڕەئوف تاڵەبانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان و یاساوان د. مارف عومەر گوڵ.
- دامەزراندنی دوو قوتابخانەی خانەی مامۆستایان بۆ کچان و کوڕان لە سلێمانی.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی زێوەر لە سلێمانی لەلایەن محەمەد عارفەوە.
- یاریکردنی دوو شانۆنامە لە میهرەجانی دوانێوەنیی سلێمانیدا، بە نێوی دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە و عەلە ورگەی شووتی دز، لەم میهرەجانەدا گۆرانیبێژ حەسەن زیرەک بە چەند گۆرانییەک بەشداریی کرد.
- د. مارف خەزنەدار سەردانی گۆڕی بابا تاهیری هەمەدانیی لە هەمەدان کرد و تێبینیی ئەوەی کردووە کە مجەورەکان و ئەو خەڵکەی کە لەوێ بوون بە شێوەزمانی گۆرانی دواون.
- کۆچی دوایی موزیکژەن کوڕەکەی کاداراب.
- گیرانی فەتاح محەمەد ئەمین (فەتاح ئاغا)، لەلایەن داگیرکەری ئێڕاقییەوە.
- لەدایکبوونی هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەلی زەندی لە ناوچەی لەیلاخ.