- بە پێی ئاماری ئەم ساڵ: لە خۆرهەڵاتی.ک، لەسەدا 85ی دانیتووانی لە گوندەکاندا ژیاون، کە 3 ملیۆن کەس دەکات، لەوانەش لەسەدا 32یان کاری بەرهەمداریان کردووە. لەسەدا 15 دانیشتووانی واتە نیو ملیۆن کەس لە شارەکاندا ژیاون، لەوانەش لەسەدا 30 یان کەمتر، واتە نزیکەی 150.000 کەسیان لە پیشەسازیدا کاریان کردووە.
- هونەرکار و سینەمایی مەزنی کورد یەڵماز گۆنای خەڵاتێکی سینەمایی لە شاری گرۆنۆبل وەرگرت.
- پارتی دیموکراتی کوردستان. بووە ئەندام لە بەرەی نیشتمانی ئێڕاقیدا.
- ئازادکرانی غەنی بلوریان، بەڵام هێندەی پێنەچوو گرتیانەوە.
- گیرانی غەنی بلوریان و عەزیزی یوسفی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، کە تا ساڵی 976 لە بەندیخانەدا مانەوە.
- لەدایکبوونی هونەرکاری گۆرانیبێژ نەجمەدینی غلامی لە شاری سنەی خۆرهەڵاتی کوردستان.
- دەرچوونی گۆڤارێک لە شاری دیاربەکر، بەنێوی وڵاتی پێشکەوتوو لەلایەن موسا ئەئیر و جانب ئوڵدروم.
- لە سێدارەدانی سەعید قەزاز لەلایەن ڕژێمی قاسمەوە، نێوبراو وەزیرێکی کوردی سەردەمی پاشایەتی بوو.
- تەواوبوونی بەستی دوکان لەسەر زێی بچووک.
- لەسەر بڕیاری شارەوانیی سلێمانی نرخی گۆشت بەم شێوەیە بەرزبووەوە، کیلۆی گۆشتی مەڕ 160 فلس، بزن 140 و گۆشتی گا 120 فلس.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ نووری شێخ ساڵح لە سلێمانی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان کا ڕەحیم کاکەیی.
- هادی ڕەشید چاوشلی بووە پارێزگاری سلێمانی.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی ئازادی لە سلێمانی لەلایەن محەمەد ڕەسوڵ هاوارەوە.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی خەبات لە سلێمانی لەلایەن بەکر جاهیدەوە.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی بیری نوێ لە سلێمانی لەلایەن نەوزارد نوورییەوە.
- لەدایکبوونی حاکم جەمال حەمەدەمین.
- بۆ یەکەمجار هونەرمەند حسێن عەلی کۆمەڵێک گۆرانیی لە ڕادیۆی کوردی بەغداوە ڕاستەوخۆ پێشکەش کرد.