- کۆچی دوایی جەمیل محۆ.
- زستانی ئەم ساڵ: لەبەر دووریی ناوچەی هەولێر لە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ەوە، بڕیاردرا کە کۆمیتەیەکی سەرکردایەتیی سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناوچەی هەولێردا دابمەزرێ کە بریتی بوون لەمانە: دوکتۆر کەمال خۆشناو، سەید مەجید و مامۆستا نازم.
- تا ساڵی 984: ڕوودانی زنجیرەیەک شەڕی براکوژی لە نێوان یەکێتی و ب.ئیسلامیدا، کە لە ئەنجامدا بووە هۆی کوژرانی 600 کەس لە هەردوولا کە بەشی زۆریان ئیسلامی بوون و تەواوی بنکەکانیان لەلایەن یەکێتییەوە گیرا.
- بەرزبوونەوەی دووبەرەکییەکانی نێو ڕیزەکانی کۆمەڵە1، هەربۆیە کۆمەڵە1 کۆنفرانسی دووەمی لە خڕی ناوزەنگ بەست و بەهۆیەوە لە کێشە و گیروگرفت ڕزگاری بوو، لە کۆنفرانسەکەدا نەوشیروان مستەفا کرایەوە سکرتێر و ئەمانەش بوونە ئەندامانی سەرکردایەتیی: فەرەیدون عەبدولقادر، مولازم عومەر عەبدوڵڵا، مامۆستا جەمال تایەر، دوکتۆر کەمال خۆشناو، عەلی بچکۆل و مەلا بەختیار.
- شەهیدبوونی محەمەد غەفور مەنتک پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گوندی سابڵاخ.
- پەیوەندیکردنی جەواد مەلا بە هێزی پێشمەرگەی پاسۆکەوە و بووە ئەندامی بیرۆی ڕامیاری.
- هاوینی ئەمساڵ: دامەزراندنی تیپی موزیکی ئاوارە لە هۆڵندا، بۆ ناساندنی هونەری کوردی بە وڵاتانی دەرەوە.
- دامەزراندنی حیزبوڵڵای کورد، بەسەرۆکایەتیی شێخ محەمەد خالید بارزانی.
- خۆپیشاندانی جەماوەری شاری هەڵەبجە، لە دژی داگیرکەری عەرەبی ئێراق.
- فلیمی یۆڵی هونەرکاری کورد گۆنای، خەڵاتی کانی وەرگرت.
- هاوینی ئەم ساڵ: لابردن و ڕاگوێزانی 33 مامۆستای کورد لە زانکۆی سەڵاحەدین، بەهۆی ڕاپەرینی خوێندکارانەوە، کە نێوەکانیان ئەمانەن: د. نوری تاڵەبانی، ....
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری خانزاد لە شاری هەولێر.