- شۆڕش لە باشووردا سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی بە دەست دێنا، هەربۆیە ئەو هۆزانەی کە دژایەتیی شۆڕشیاندەکرد، بە ناچاری هەڵهاتن.
- م. ب. ڕودێنکۆ، مەم و زینی خانیی بە زمانی ڕووسی لە مۆسکۆ بڵاوکردەوە.
- ئی.ئی. تسوکەرمان، پەڕتووکی ڕێزمانی زمانی کوردی لە مۆسکۆ بڵاوکردەوە.
- بڵاوکردنەوەی ڕێزمانی زمانی کوردی بە ڕووسی لە مۆسکۆ، لەلایەن قەناتی کوردۆوە.
- هۆزانەوان عەلی حەسەنیانی - هاوار، بووە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
- تەواو بوونی بەستی دەربەندیخان، کە عەبدول کەریم قاسم بە ئاهەنگێک کردیەوە.
- بەهاری ئەم ساڵ: پەڕینەوەی بارزانی و چەند پێشمەرگەیەک لە زێی بادینانەوە بۆ نێوچەکانی سیدەکان، باڵەک، گەڵاڵە و ڕایات.
- کۆتایی ئەم ساڵ و سەرەتای ساڵی 1963: بەعسییەکان کەریم قەرەنییان ناردە لای بارزانی، ئەم کەریمە ئەفسەرێکی خەڵکی سلێمانی و لە ئیستیخبارات کاری دەکرد، هۆی چوونەکەی ئەوە بوو کە بە بارزانی ڕابگەیەنێت کە بەعسییەکان نیازی کودەتایان هەیە بەسەر عەبدولکەریم قاسمدا، پاش سەرکەوتنی کودەتاکەیان بارزانی شەڕ ڕابگرێت و ئەمان مافی کورد دەسەلمێنن، کەریم قەرەنی پێشتر پەیوەندیی کردبوو بە بیرۆی ڕامیارییەوە و ئەوان سازابوون، بارزانیش بە داواکەی بەعسییان سازا.
- دوکتۆر مەحمود عوسمان - سۆرانی، بووە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
- ژمارەی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول لە باشووری.ک.دا، گەیشتە 7 هەزار، کە هەریەکەیان مانگانە 750 فلسی ئێڕاقیان یارمەتی وەردەگرت، بەڵام پێشمەرگەی خاوەن خێزان 3 دیناری وەردەگرت.
- کۆچی دوایی حاجی سەعید ئاغا، نێوبراو ئەندامی ئەنجوومەنی مەبعوسانی عوسمانی و ئەعیانی ئێڕاقی بوو.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان گۆران.
- کۆچی دوایی نووسەر و چاکسازی کورد نەجمەدین مەلا لە سلێمانی.
- دەرکردنی ڕۆژنامەیەک بە نێوی دیسان بارزانی، لەلایەن ئەحمەد تۆفیقەوە.
- مەسعود بارزانی، بووە پێشمەرگە.
- لەدایکبوونی ڕزگار محەمەد عەبدوڵڵا.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری دەنگی ئافرەت لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی باشوور.