- کۆبوونەوەی خوێندکارانی کورد لە براگ.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کوردستان ... وڵاتێک لە شۆڕشدا بە زمانی ئەڵمانی کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسی ئایسلەندی ئەرلەندەر هەرادلسنەوە نووسراوە.
- هاوینی ئەمساڵ: چوونی وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ گوندی لێوژە، بۆ سەردانی بیرۆی ڕامیاریی پارتی.
- ڕۆژنامەنووسێکی ئەڵمانی بە نێوی کارستەن دێتمان، پەڕتووکێکی بەنێوی شێر بە لەپی خۆت بگرە شێخ تودەی نایەتە هاواری تۆوە بڵاوکردەوە، کە پڕە لە وێنەی جوانی کوردستان و پێشمەرگە دلێرەکانی.
- پڕۆفیسۆری ئەڵمانی فۆخلەر هاوکە نەخشەیەکی کوردستانی لە یەکێک لە باشترین چاپخانەکانی ئەڵمانیادا کە نێوی ئۆرژیە، بە نێوی کوردەکان - گەلێکی بێ دەوڵەتەوە لە چاپدا. نەخشەکە کورتە مێژوویەکی کورد و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی کوردستانی لەگەڵە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی شۆڕشی ساڵی 1882ی کورد لە مۆسکۆ، لەلایەن جەلیلی جەلیلەوە.
- دانانی فەرهەنگی کوردی - ئینگلیزی لەلایەن ئەدمۆندز و تۆفیق وەهبییەوە.
- بەدەستهێنانی نامەی دوکتۆری لەسەر هۆنراوەی هۆزانەوانی ئەو دەمەی کورد - عەبدوڵڵا گۆران، لەلایەن کورد ئۆگلییەوە لە باکۆ.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک بە نێوی ڕیالیزم لە ئەدەبی کوردیدا لەلایەن عیزەدین مستەفا ڕەسوڵەوە، بە زمانی عارەبی لە بەیروت.
- کوژرانی عەلی حەمدی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان وە، کە ئەندامی کۆمیتەی نێوەندیی پارتی بوو لە 951دا و بەرپرسی چاپکردنی ڕۆژنامەی ڕزگاری بوو لە نێوان 51 و 52 دا و لە ساڵی 961ەوە پەیوەندیی کردووە بە شۆڕشی ئەیلوولەوە.
- ژێنەڕاڵ سونای دەستەڵاتی تورکیای گرتە دەست.
- مەهمەت عەلی ئەرسەلان کە کوردێکی باکوور بوو، بووە سەرۆکی پارتی کرێکارانی تورکیا.
- گیرانی عەبدوڵڵای ئیسحاقی لەلایەن بەعسییەکانەوە و پاشان هەر زوو بەڕەڵڵا دەکرێت، ئنجا لەلایەن بارزانییەوە دەنێردرێتە ناوچەی بادینان.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش مەریوان جەلال لە شاری سلێمانی.
- دەرچوونی پەڕتووکی شۆڕشەکەمان لە باکووری ئێڕاقدا لە بەغداد، لەلایەن عبدالمنعم الغلامییەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان