- بەستنی کۆنفرانسی سێیەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری کۆیە، بە بەشداریی 32 ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. لەم کۆنفرانسەدا ڕێبازی ڕامیاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دارێژرا و بەرنامەی نوێی پەسەند کرد و کۆمیتەی نێوەندیی نوێش هەڵبژێردرا کە لە 11 کەس پێک هاتبوون، بەم نێوانە: د. قاسملو، کەریمی حیسامی، محەمەد ئەمین سیراجی، هێمن، حەسەن ڕستگار، ڕەسوڵ پێشنماز، سەید ڕەسوڵی دەهقان، قادری وردی، کەریم حەداد، ئەمیری قازی و عەبدوڵڵا حەسەن زادە. ئەمانەش بوونە ئەندامانی بیرۆی ڕامیاری: د. قاسملو، کەریمی حیسامی، محەمەد ئەمین سیراجی، هێمن و عەبدوڵڵا حەسەن زادە.