- تا 26-09، بەستنی سێیەمین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بەغداد، کە تێیدا بڕیاری خەباتی چەکدارانەیان لە دژی داگیرکەری فارس، دا، 49 کەس بەشداریی کۆنگرەکەیانکرد. 15 کەس بۆ کۆمیتەی نێوەندی هەڵبژێردران، کە ئەمانەن: د. قاسملو، کەریمی حیسامی، محەمەد ئەمین سیراجی، ئەمیری قازی، هێمن، کەریم حەداد، ڕەسوڵ پێشنماز، د. سوڵتان ئەتمیشی، محەمەدی موهتەدی، د. حەسەن شەتوی، هاشمی کەریمی، محەمەد ڕەسوڵ حەسەن پوور، سەلامی شەفیی، ئیسمایل حاجی و عەبدوڵڵا حەسەن زادە. ئەمانەش بوونە ئەندامانی بیرۆی ڕامیاری: د. قاسملو، کەریمی حیسامی، محەمەد ئەمین سیراجی، د. سوڵتان ئەتمیشی و عەبدوڵڵا حەسەن زادە. کۆنگرەکە پەیامی بۆ ئەم کەس و لایەنانە نارد، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، گەلی کورد لە خۆرهەڵات، گەلانی ئێران، ڕێکخراوە دژی ئیمپریالیستی و دیموکراتییەکانی ئێران، زیندانییە ڕامیارییەکان، کورد لە باشوور، لە باکوور، لە خۆرئاوا، گەلی فەلەستین، خەباتکەرانی زەففار، گەلی کامبوج، شیلـلی، یرلاند و گەلانی ئاسیا و ئافریکا و ئامریکای لاتین.