- لە گوندی بالیسان جەلال تاڵەبانی، نزیکەی 30 کادێری ڕامیاری و سەربازیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کۆکردەوە بۆ دوو مەسەلە:
یەکەمیان، هەڵسەنگاندنی شەڕی بێتواتە.
دووەمیان، مەسەلەی گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێمدا، ئەمانە نێوی هەندێک لەو 30 کەسەیە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون: کەمال خۆشناو، شەوکەت حاجی موشیر، فوئاد، حاکم پێشڕەو، عەلی نەبی، عەبدوڵڵا مام نەبی، مامۆستا سەیفەدین، ڕێکەوت، شەهید مەلا غەفور، شاخەوان، ڕێباز، تەحسین کاوانی، سەعدوڵڵا پەرۆش، جەوهەر کرمانج، مولازم سمکۆ، مامۆستا موحسین، پۆڵا موهەندیس، مامە ڕیشە، حەمە ڕەش، ...، هەموو ئەوانە لەگەڵ گفتوگۆکردن بوون لەگەڵ ڕژێم و ئیمزای کاغەزێکیان کرد، تەنیا مامۆستا سەیفەدین و پۆڵا موهەندیس نەبێت.
ڕاستکردنەوە: لەلایەن (پۆڵای موهەندیس)
1- ناوی دانا ئەحمەد مەجید و هەڵۆ چەمچاڵی و مەلا ئاراس ئەوانیش لەو کۆبوونەوەیەدا بوون.
2-پۆڵای موهەندیس و مامۆستا سەیفەدین و مامە ڕیشە و هەڵۆ چەمچەماڵی و مەلا ئاراس ئیمزایان نەکرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان