- فەللاحیان، بەهۆی وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ دارابیدا، بڕیاری بەڕێوەبردنی تاوانی میکۆنۆسی دەرکرد، کە ئەمەش دەستەواژەی نهێنیی بڕیاردانی تاوانەکەیە: فەرشادی بوزورگ عەلەوی.
- تیرۆرکردنی هاوڕێیان، دوکتۆر سادق شەرەفکەندیی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فەتاح عەبدالی ئەندامی کۆمیتەی نێوەندی و نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەوروپا و هەمایۆن ئەردەڵان، نوێنەری ئەڵمانیا و حسێن دەهکردیی دۆستی کورد لە کاتژمێر 11ی ئێوارە لە چێشتخانەی میکۆنۆسی یۆنانی لە بەرلین، بەدەستی مەلاکانی ئێران، کە چەند کاژێرێک لەوەوبەر بەشداریی کۆنگرەی ئەنتەرناسیۆنالی سۆسیالیستیان کردبوو. نێوبراوان ناسراون بە شەهیدانی میکۆنۆس.