- پێکدادانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەڵاحەدین، کە لە ئەنجامدا بارەگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داگیرکرا و ژمارەیەکی زۆریشیان لێکوژرا و هەندێکیشیان لێ بەدیل گیران، کە پاشان گوللە باران کران، کە ئەمە نێوی هەندێکیانە، ڕزگار وەسمان خدر، خدر ڕەحمان، موخلیس غەفور حوسەین، ئەحمەد قادر مەولود، هیوا سلێمان عەبدوڵڵا، موحسین محەمەد مەولود و فەرحان مستەفا حەمەد، هەروەها خوێندکارێکی ئامادەییش کە نێوی بەهزاد محەمەد محەمەد بوو لەو شەڕەدا کوژرا، کە تەمەنی 15 ساڵ بوو.
- تا 06-05، هێرشی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆسەر بنکەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئاکرێ و بەردە ڕەش، کە بووە هۆی کوشتنی چەند کەسێک، کە ئەمانە نێوەکانیانە، ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ناسراوە بە ڕێباز، نێوبراو ئەندامێکی بەرزی یەکێتی و لە پێشمەرگە سەرەتایییەکانە پاش بریندار بوونی گوللە باران کرا، سالم ساڵح و فەرهاد حەمە ئەمین.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان