- کوشتنی 300 ئەفسەر و سەرباز و پیاوی نێوداری هۆزی دلێمی، لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق، ئەو هۆزە و ئەفسەرەکانی ویستیان کودەتایەک لە ڕژێم بکەن.
- ئامریکا، یارمەتییەکانی خۆی بۆ د.ت، لە 46 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 21 ملیۆن کێم کردەوە.
- پارتی تۆپبارانی ئۆردوگای بنەسڵاوای کرد.
- بەپێی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی سەربە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی نێچیرڤان بارزانیدا 2.500 تۆن گەنم دراوە بە داگیرکەری عەرەبی ئێراق.
- دەرکردنی چەند خێزانێکی کورد لە شاری کەرکووک، لەلایەن داگیرکەری عەرەبی ئێراق، بە تاوانی ئەوەی کە کەس و کاریان لە کوردستانی ئازاددا دەژین.
- پەڕڵەمانتاری کورد، لەیلا زانا، پاڵەپەستۆی خوێنی لە زینداندا بەرز بووەوە و برایە نەخۆشخانە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان