- پارتی و یەکێتی ئەو کەسانەیان گرت کە لە خۆپیشاندانەکانی دژی تورکیادا ئاڵای تورکیان سووتاندبوو.
- پارتی هێزەکانی خۆی لەدژی تورک مۆڵدا.
- بەپێی دەنگوباسەکان داگیرکەری عەرەبی ئێراق تەواوی بیرە نەوتەکانی کەرکووکی مینڕێژ کردووە، تاوەکو لە کاتی هەر هێرشێکی ئامریکادا بیانتەقێنێتەوە.
- هونەرمەند ناسر فەیزوڵڵابەگی لە یادی کارەساتەکەی هەڵەبجەدا پێشانگایەکی لە سەقز کردەوە و پاشان وەک ناڕەزاییەک بۆ کارەساتەکەی هەڵەبجە تابلۆکانی خۆیی سوتاند کە ژمارەیان 80 دانە بوو.
- ڕوودانی دوو تەقینەوە لە شاری کەرکووک.
- داگیرکەری عەرەبی ئێراق لە کەرکووک ژمارەیەکی زۆری لاوە کوردەکانی گرت، بەهۆی ئەو بارودۆخەوە هەندێک لە خێزانە کوردەکان کەرکووکیان بەجێهێشت و ڕوویانکردە ناوچە ئازادکراوەکانی هەرێم.
- نزیکەی 40 ئەندامی پەڕڵەمانی سوید و ئەوروپی یاداشتێکیان دایە تورک تاوەکو هێزەکانی نەنێرێتە باشووری کوردستانەوە.
- ئەم مانگە: پەیوەندیکردنی جەوهەر ئاغای هەرکی بە هێزەکانی پارتییەوە.
- بەپێی هەندێک هەواڵ داگیرکەری ئێران ڕێژەیەکی زۆری مادەی کیمیاویی کردوەتە بەستی سنەوە و ژینگەی ئەو ناوەی پیسکردووە.
- دیارنەمانی نزار خەزرەجی لە دانیمارک و کەس نازانێت چیی بەسەرهاتووە، هەندێک سەرچاوە دەڵێن لەگەڵ هێزەکانی ئامریکادایە.
- دروستبوونی ناڕەزاییەکی زۆر لەلایەن خەڵکی کوردەوە بەرامبەر بە میدیای عەرەبی، چونکە دەنگوباسەکان دەشێوێنن و پاڵپشتی داگیرکەری ئێڕاقی دەکەن.
- داگیرکەری عەرەبی ئێراق شێخ نەسرەدین بەرپرسی لقی کەرکووکی حیزبی کارتۆنیی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەگەڵ ژمارەیەک چەکداردا گواستەوە شاری موسڵ.
- داگیرکەری عەرەبی ئێراق جاشە کوردەکانی ناو شاری موسڵی چەککرد.
- ژمارەیەکی زۆری گوندە بەعەرەبکراوەکانی ناوچەی مەخموور لەلایەن عەرەبەکانەوە لەترسا چۆڵکران. ئەمانە هەندێک ناوی ئەو گوندانەیە: کاریتان، سۆفی سمایل، دێمەکار، بیرەبات، سەربەشاخ، خدرجیجە، دارەخورما، جیخلۆک و حەسەن بلباس.
- داگیرکەری عەرەبی ئێراق دیکومێنتە گرنگەکانی لە هەردوو شاری کەرکووک و موسڵ گواستەوە بۆ بەغداد.