- بەهۆی ڕاکردنی هەندێک لە سەرانی بەعسەوە بۆ سووریا، ئامریکا هەڕەشەی لە داگیرکەری سووری کرد، تاوەکو ئەوانەی بۆ سووریا ڕایانکردووە بیانداتە دەست ئامریکا تاوەکو سزا بدرێن.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: تاوانبار شێخ جەعفەر بەرزنجی خۆیی دایە دەست هێزەکانی پارتییەوە، نێوبراو بە شێخ چۆپی بەناوبانگە و لە ساڵانی هەشتاکاندا پارێزەری شاری سلێمانی بوو و هەر لەو ساڵانەشدا لە کاتێکدا کە ڕۆڵەی کورد بەبەرچاوی ئاپۆڕای خەڵکییەوە گوللە باران دەکران ئەو چەپڵەی لێدەدا و بە عەرەبی دەیگووت بژی دادپەروەری.
- ئەم مانگە: بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە هەندێک دز و جەردە مۆزەخانەکانی بەغداد و موسڵیان تاڵانکرد، لەو مۆزەخانانەدا کۆمەڵێک کەرەستەی زۆر کۆنی کوردستانی تێدابوون کە ئەوانیش بەر ئەو تاڵانییە کەوتن و نازانرێن لەکوێن.
- لەم مانگەدا: بۆ یەکەمجار یەکێتی و پارتی ڕۆژنامەی الاتحاد و برایەتییان بەتیراژێکی زۆر و بەخۆڕایی لە بەغداد بڵاوکردەوە.
- لەم مانگەدا: پارت و ڕێکخراوە تورکمانییەکان لە شاری کەرکووکدا بنکەیان دامەزراند و دروشمی "کەرکووک شارێکی تورکمانییە و بۆ هەتا هەتا هەر بە تورکمانی دەمێنێتەوە"یان بەئاشکرا هەڵواسی.
- گیرانی کۆمەڵێک کۆماندۆزی تورک لە ناو شاری کەرکووکدا لەلایەن هێزەکانی ئامریکاوە، ئەمانە لە تورکیاوە دزەیانکردبووە ناو شاری کەرکووکەوە و لەلایەن ئامریکییەکانەوە کرانەوە ئەو دیوی ئیبراهیم خەلیل.
- گیرانی کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنیی لەناو ئەو ئوتومبیلانەی کە مانگی سووری تورک بۆ تورکمانەکانی کەرکووکی ناردبوو.
- کۆتایی ئەم مانگە: دۆزینەوەی 7 گۆڕی بەکۆمەڵ لە نزیک سەربازگەی تۆبزاوای کەرکووک کە نزیکەی دوو هەزار گۆڕی ئەنفالکراوی تێدایە.
- دۆزینەوەی گۆڕی هونەرمەند قادر کابان و تێکۆشەر جەباری حاجی ڕەشید و هەندێک کەسایەتیی تری کورد لە زیندانەکانی داگیرکەری عەرەبی ئێراق.