- سەرەتای ئەم مانگە: بەبۆنەی هەردوو کارە تیرۆریستییەکەی شاری هەولێرەوە، پرسەیەکی زۆر لە زۆربەی شارەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان و زۆرینەی شارە گەورەکانی هەندەران دانرا.
- ئەم مانگە: بەیارمەتیی ئامریکییەکان تۆڕی ئنتەرنێت چووە ناوچەکانی شارەزوور و هەڵەبجە و هەورامان.
- ئەم مانگە: داخستنی بارەگاکانی کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەولێر.
- هاتنی کەشێکی سەرما و بەفربارین لە باشووری کوردستان، کەبەهۆیەوە ڕێژەیەکی زۆری بەفر باری و ڕێگاکان گیران، کەشناسان دەڵێن کە لە 20 ساڵی دوواییدا تاوەکو ئێستا ئەوەندە بەفر نەباریوە.
- ئەم مانگە: کوژرانی 3 ئەندامی پارتی لە شاری موسڵ لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە و فڕێدانی لاشەکانیان لە چەند شوێنێکی جیاوازدا.
- کۆتایی ئەم مانگە: ڕوودانی لێکدابڕانێک لەناو ڕیزەکانی کۆنگرەی گەل "پکک"دا، عوسمان ئوجەلان و 13 ئەندامی سەرکردایەتیی تر خۆیاندایە دەست ئامریکاییەکانەوە.
- کۆتایی ئەم مانگە: بەهۆی جەختی ئەندامە کوردەکانی ئەنجوومەنی حوکم بۆ فیدڕاڵی، پشێوییەکی زۆر کەوتە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی دەستەڵاتی ئێڕاقییەوە.
- ئازادکردنی حەسەن ساڵح و مەروان عوسمان لەلایەن داگیرکەری عەرەبی سووریا.
- کۆتایی ئەم مانگە: لە کۆنفڕانسێکی ژناندا لە شاری کەرکووک بەهۆی ئەوەی عەرەبەکان نەیانهێشت ئافرەتی کورد بە کوردی بدوێت و دروشمی خۆی هەڵبواسێت، ئافرەتە کوردەکان ڕاپەڕین و لە کۆنفڕانسەکە هاتنە دەرەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان