- دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا د.ت بە 28 هەزار یۆرۆ بەتاوانی بەکارهێنانی ئەشکەنجەی زیندانییان سزادا.
- د.ت بڕیاریدا مینەکانی سەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا لابەرێت و ئەو زەوییە کشتوکاڵییە کوردییانە لە مین پاکبکاتەوە کە دەیان ساڵە لە دژی شۆڕشی کورد مینڕێژکراون.
- داخستنی بەشی کوردی و سریانی و تورکمانیی تەلەڤزیۆنی موسڵ و دەرکردنی هەموو کارمەندەکانی ئەم بەشانە.
- مارک کورتیسی مێژوونووسی بەریتانی تاوانەکانی بەریتانیای دەربارەی کورد لە ڕۆژنامەی ئیندیپێندەنت خستەڕوو.
- تیرۆریستە عەرەبەکان لە شارۆچکەی دووبز 3 ئەندامی ئاسایشی سلێمانییان تیرۆرکرد.
- یەکیەتیی ئەوروپا لەدوا ڕاپۆرتی خۆیدا کۆنگرەی گەل - پکک بە ڕێکخراوێکی تیرۆریست نازانێت و ناوی نەبردووە.
- گروپێکی تیرۆریستی عەرەبی بەناوی کۆمیتەی موجاهیدینی موسڵ ڕایگەیاند: لەبری هەر کوژراوێکی عەرەب خوێنی 50 کورد حەڵاڵە و دەبێت 50 کورد لەجیاتیی بکوژرێت.
- داگیرکەری فارس سانسۆری خستەسەر ماڵپەڕی کوردستان نێت و لە کوردستانی بندەستی داگیرکەری ئێراندا ئەم ماڵپەڕە ناکرێتەوە.
- پارتی داوای لە یەکێتی کرد کە ببێتە خاوەنی %55ی کورسییەکانی پەڕڵەمان و یەکێتیش ئەو %45ەکەی تری ببێت، بەڵام مەلا بەختیار لە هەفتەنامەی چاودێردا ئەمەی ڕەفز کرد و وتی ئێمە بەهیچ جۆرێک بەمە ڕازی نابین.
- حکومەتی سلێمانی بڕیاریدا چاخانەی شەعب نۆژەن بکاتەوە و بڕی 30 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرد و بڕیاروایە لە 06-11 دەست بکرێت بەم نۆژەنکردنەوەیە.
- سەرەتای ئەم مانگە: موراد قەرەیڵان ڕایگەیاند: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر باشووری کوردستان، ئەوا شەڕ دەگوازینەوە بۆ شارە گەورەکانی تورکیا.
- حکومەتی نوێی ئێڕاق بڕیاریدا %5ی داهاتی نەوت تەرخان بکات بۆ ئەوانەی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە زیانیان لێکەوتووە.
- د.ت پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئوجەلان دەداتە دادگا بەتاوانی ئەوەی خۆیان لە کاروباری سیاسییەوە هەڵدەقورتێنن و لە کاروباری پارێزەرایەتی لایانداوە.
- بەهۆی ناڕەزاییی دەوڵەتی چینەوە، سەردانێکی نێچیرڤان بارزانی بۆ تایوان دواخرا.
- لە ناوچەی قولپی سەربە ئامەد گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایە و 11 کەسی تێدابوو، ئەمانە لەلایەن سووپای تورکەوە پێش 10 لەمەوبەر کوژرابوون.
- بەپێی هەندێک سەرچاوەی کوردی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە جموجۆڵیان لە هەندێک ناوچەی خۆرهەڵاتی کوردستاندا پەیداکردووە و هانی خەڵکی دەدەن بۆ ئیسلامەتی و یارمەتیش لە داگیرکەری فارس وەردەگرن.
- داگیرکەری فارس داوای لە پارتی و یەکێتی کرد تاوەکو لەگەڵ شیعەکانی ئێڕاقدا بەیەک بەرە بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
- عەرەبەکان بەهیچ شێوەیەک ڕێگانادەن قیری شل بگاتە هەولێر و هەر شۆفێرێک بەو کارە هەڵبستێت سزای مردنە.
- چەند سەرمایەدارێکی کورد بەیارمەتیی حکومەتی هەولێر لە هەوڵی کڕینی 24 فڕۆکەدان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی.
- یەکێتیی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکەمین کۆنفڕانسی خۆیی بەست.
- کۆتایی ئەم مانگە: کوژرانی 2 ئەندامی پکک لە ناوچەی ماردین.
- گیرانی 25 ئەندامی پارتی بەعسی هەڵوەشاوەی ئێڕاق لە شاری سنە لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانییەوە.
- بەهۆی نائارامیی شاری ڕومادی و ناوچەکانی دەوروبەرییەوە، نزیکەی هەزار پەنابەری کوردی خۆرهەڵات لە کەمپی ڕومادی ڕایانکرد.
- کۆمپانیای بی پلان بۆ 4ەم جار خەڵاتی باشترین 1 لە سەدی کۆمپانیا جیهانییەکانی بۆ کاروباری ئای تی وەدەستهێنا، ئەم کۆمپانیایە هی کوردە و بنکەکەی لە بەریتانیایە.
- کۆتایی ئەم مانگە: سوید مافی پەنابەریی دایە 200 کوردی خۆرهەڵات کە لەم دواییەدا چووبوونە ئوردون و هەموویانی بە فڕۆکە گواستەوە بۆ سوید.
- عەبدولعەزیز حەکیمی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێڕاق ڕایگەیاند کە ئێڕاق دەوڵەتێکی عەرەبییە و بەشێکی جیانەبووەوەی نیشتمانی عەرەبە.
- کۆتایی ئەم مانگە: لە هەردوو شارۆچکەی سۆران و ڕانیە چەند ئەندامێکی پارتی و یەکێتی لەلایەن یەکترییەوە بە تاوانی جیاواز گیران.
- سەربڕینی لاوێکی 16 ساڵە لە موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە، نێوبراو ناوی بەندەر جەمال بوو.
- ئیسماعیل تەتەری کە کوردێکی کرماشانە و نوێنەری کرماشانە لە پەڕڵەمانی ئێرانیدا ڕایگەیاند کە دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران کاندید بکات.
- تورکمان و عەرەب لە کەرکووک بەرەیەک مۆردەکەن تاوەکو لە دژی کورد بەیەک لیست بۆ هەڵبژاردن داببەزن.
- کۆتایی ئەم مانگە: تیرۆرکردنی 13 کورد لە گەراجی تەلەعفەری موسڵ لەلایەن عەرەبە تیرۆریستەکانەوە، شایانی باسە زۆربەی ئەو کوردانە یەزیدی بوون.
- گیرانی بەختیار عەبدوڵڵا حەداد لەلایەن هێزەکانی ئامریکاوە لە فەلوجە، نێوبراو وەرگێڕێکی کوردە و هەر لەم مانگەدا ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور داوای لە ئامریکاییەکان کرد ئازادی بکەن.
- بودجەی فرۆشتنی نەوتی ئێڕاق بۆ ساڵی 2005 دەگاتە 19.4 ملیار دۆلار و لەو بودجەیە تەنها 1.5 ملیار دۆلاری دەدرێتە ناوچە کوردییەکان کە %8ی بودجەکەیە، شایانی باسە زۆربەی ئەو نەوتە لە ناوچەکانی کەرکووک دەردەهێنرێت.
- گروپێکی تیرۆریستی عەرەبی لە شاری موسڵ کوردێکی بەناوی کامەران عەبدولستار لەسێدارەدا بەتاوانی ئەوەی دەستی لە کوشتنی شێخ محەمەد فەیزیدا هەبووە.
- بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ڕێکخراوی قەندیل تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 خێزانی ئاوارەی خۆرهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی ڕومادییەوە هاتوونەتە باشووری کوردستانەوە. ئەو خێزانانە هەر لە دوای جەنگی ڕزگاریی ئێڕاقەوە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی تیرۆریستەکانی عەرەب لەو ناوچانانەدا و هەندێکیشیان لێ کوژراوە.
- دەستەی زانایانی سوننە هۆشدارییەکیان دایە مەسعود بارزانی کە چیی تر پێشمەرگەی پارتی نەنێرێتە شاری موسڵەوە و ئەمە دەبێتە هۆی بریندارکردنی هەستی عەرەب لە شارەکەدا.
- وەزارەتی تەندروستیی داگیرکەری ئێران ڕایگەیاند کە نزیکەی 263 حاڵەتی نەخۆشیی ئایدز لە ئوستانی کوردستان تۆمارکراوە.
- تیرۆرکردنی جەودەت تەیفور عەباس لە کەرکووک، نێوبراو عەمیدێکی خانەنشین بوو.
- بەپێی ڕاپۆرتێکی هەفتەنامەی چاودێر، لە بارەگای جەبهەی عەشایری لە جەلەولا تورکمانەکان و عەرەبە هاوردەکان بەرەیەکیان بۆ دژایەتیی کورد و پشێوی خستنە ناوچەکانی خانەقین و مەندەلی و جەلەولا پێکهێنا.
- هێزەکانی ئاساییشی داگیرکەری ئێرانی لاوێکیان بەناوی برایم شیرازی لە شارۆچکەی زەرین تیرۆرکرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان