- سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرەک وەزیرانی تورک بۆ سووریا، شایانی باسە تەوەری کۆبوونەوەی ئەم دوو داگیرکەرە لەسەر هەرێمی فیدڕاڵیی باشووری کوردستان و چالاکییەکانی پکک یە.
- خۆپیشاندانێک لە کەرکووک بۆ ناڕەزایی لە دژی تیرۆرکردنی ئەو 4 لاوەی کە هەفتەی ڕابردوو لە شارۆچکەی حەویجە.
- فیلمی کیسەڵەکانیش دەفڕن لە سینەمای سیروانی شاری سلێمانی لە نمایشێکی تایبەتیدا پیشاندرا و هونەرمەند بەهمەنی قوبادی و چەند ئەکتەرێکی فیلمەکە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی سلێمانییەوە خەڵاتکران.
- هەڵکەوت عەبدوڵڵا و فەوزی ئەتروشی و 5 ئەندامی تری بزووتنەوەی ڕیفراندۆم لە نیۆڕک 2 ملیۆن ئیمزای کوردیان پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
- دەستبەکاربوونی پڕۆژەی ئینیستیتوتی کەلەپووریی کورد لە سلێمانی.
- نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆڕک چاوی کەوت بە شاندی بەرەو ڕیفراندۆم و نزیکەی 2 ملیۆن ئیمزایان پێشکەشی ئەو ڕێکخراوە کرد، شاندەکە بریتی بوو لە هەڵکەوت عەبدوڵڵا، فەوزی ئەتروشی، لوقمان محەمەد، د.نەجمەدین کەریم، کەمال میراودەلی، ئەردەشیر ڕەشیدی و د. سامان شاڵی.
- تا 23-12: کۆنفڕانسی 3یەمی پڕۆژەی ژنی کورد لە سلێمانی.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان