کوڕی سەلیم بەگی #کەلار#ە، لە گوندی #مێرزی# لەنێوان پشدەر و بنگرد لە ساڵی 1915 لەدایک بووە، لە 6 ساڵی یەوە لە کەلار بەخەڵووز لەسەر دیواری ماڵ و مزگەوتەکاندا وێنەی کێشاوە، باوکی مامۆستا عەلی فاتح ئەلکازمیی بۆ گرتووە تا فێری وێنەکێشانی بکات. یەکەم پێشانگای تایبەتیی خۆی لە ساڵی 1932 لە گۆڕستانی شێخ جەعفەر لە #سلێمانی# کردووەتەوە کە 12 تابلۆی لەخۆ گرتووە بەقەد کێلەکانەوە هەڵسپاردبوو، خەڵک تابلۆکانیان دڕاندبوو خۆشیان بەرد باران کردبوو مەلاکانیش وتبویان (ئەمە شەیتانە و پەیدا بووە) ، تابلۆیەکی وێنەی شەوکەت زەنگنەی دانسازی کێشاوە لە حاڵەتی دانکێشانی دایکی دا.
لە ساڵی 1934 دا دووەم پێشانگای لە قوتابخانەی گەلاوێژ لە سلێمانی کردووەتەوە دیسان خەڵک نەیانهێشتوە بەردەوام بێت، هەر لەو ساڵەدا سێیەم پێشانگاشی لە شاری #کەرکووک# لە گەڕەکی شۆریجە لە چایخانەی یەدوڵڵا کردووەتەوە، پێشانگاکەی بریتی بووە لە 6 تابلۆ، هەندێک لە تابلۆکانی فرۆشتوە بە فەرمانبەرانی شەریکەی نەوتی کەرکووک بە (4و6و10) دینار، هەر لەوێ ئیبرایم خەلیلی کوردی خەڵکی #دوزخورماتوو# ئەناسێ کە نیگار کێشێک بووە عەزیز سەلیمی هانداوە بۆ ڕەسم کردن.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9779/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=عەزیز سەلیم - سەرچنار=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=عەزیز سەلیم - سەرچنار=KTML_ImageCaption_End=
لە ساڵی 1936 دا حسێن حوسینی موکریانی ئەناسێت ئەویش بە دانیال قەسابی مامۆستای قوتابخانەی ئین خەلەکانی لە #هەولێر# دەناسێنێت، لە هەمان ساڵدا بە هاندان و پشتگیری موکریانی لەگەڵ دانیال قەساب دا پێشانگایەکی هاوبەش دەکەنەوە، عەزیز سەلیم بە 12 تابلۆ و دوو نەحت لەشدار دەبێت، پێشانگاکە 4رۆژی خایاندووە، عەزیز سەلیم لەو تابلۆیانەدا تراژیدیای ژیانی جوتیارانی پیشان دابوو، یەکێک لەو تابلۆیانە ئاغایەک تیایدا بە قامچی لە پیشتی جوتیاران دەدات هەر لەو ماوەیەشدا باوکی ئیعدام کرابوو، بۆیە حسێن حوسنی موکریانی دەیباتە لای مەلای گەورەی کۆیە و لەوێ لە ماڵی مەلا ێدیق دەیشارنەوە پاشان ڕادەکات بەرەو پشدەر و لەوێشەوە دەچێتە لای جافەکانی ئێران.
لە ساڵی 1937-1939 لە سلێمانی بە نهێنی ژیان بەسەر دەبات و لەگەڵ شاکیر فەتاح و هەمزە عەبدوڵڵا و عەزیز پشتیوان و ڕەفیق حیلمی لە حیزبی هیوا کار دەکات، هەر لەو ماوەیەدا تابلۆیەکی بەنرخی درووستکرد بە ناوی تابلۆی شەڕی بازیان
لە ساڵی 1943 دا پێشانگایەکی هاوبەشی کردووەتەوە لە #مەهاباد# لەگەڵ هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوانە وەلی زادە (#کرماشان#) ، خەلیل زادە (مەهاباد) مەحمود مەحدور (مامۆستایەکی خەڵکی #سنە# بووە)
لە ساڵی 1944 دا پێشانگایەکی تری بۆ10-12 هونەرمەندی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووەتەوە لە شاری باکۆوخۆشی بەشدار بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری مەهاباد دا لە وەزارەتی ئیلاقاتی خاریجی و فەرهەنگ کاری کردووە، لەگەڵ پێشەوا قازی محەمەد و عەبدولڕەحمان زەبیحی دا برەویان بە ژیانی ڕەسم و هەنەری داوە.
لە ساڵی 1949 دا لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا سەر هەڵدەگرێت و 6 مانگ لە پاریس دەمێنێتەوەو (لەوێ بیکاسۆ دەناسێت) هەر بە ئەوروپا قوتابخانە تازەکانی وەک (کوبیزم و سووریالیزم) ئاشنا دەبێت. لە زستانی 1949 دا لە ئوتێلێکی پاریس بە 36 تابلۆ پێشانگایەک دەکاتەوە و 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، (مسیۆ ڕێنی) کە وەزیری دارایی ئەو کاتەی فەرەنسا بوو تابلۆیەکی لێدەکرێت بە ناونیشانی (مردووەکان قسە دەکەن) ، تا ساڵی 1956 لە ئەوروپا بووە.پێشانگای لە فەرەنسا، ئیتاڵیا، چیکۆسلۆڤاکیا، یۆگۆسلافیا، لەندەن و ڤیەنا کردووەتەوە، تابلۆکانیشی بە ئیمزای (کوردیش ئارت) دەناسرێتەوە
لە ساڵًی 1969 دا تابلۆی حەپسەخانی نەقیبی کێشاوە کە لە مۆزەخانەی بەغدا پارێزراوە.
لە 19-05-1972 دا نزار سەلیم پێشانگایەکی ئەوی لە بەغدا کردووەتەوە
پێشانگایەکی تایبەتیی لە مانگی 8 -1991 جا لە سلێمانی لە هۆڵی کۆمیتەی بەرە کردووەتەوە کە 137 تابلۆی لە خۆ گرتووە،
ئیسماعیل فەتاح التورک لە دەفتەری یەکێک لە پێشانگاکانی دا نووسیویەتی تۆ بەڕاستی (ئیبتیکارت کردووە و شتی تازەت داهێناوە) و (30) تابلۆشی لێکڕیوە.کۆمەڵێک لە هونەرمەندە ئێراقیەکانیش تابلۆیان لێکڕیوە.
تابلۆی (شمشێر بازیی ژنان) ی لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا پارێزراوە، تابلۆیەکیشی لە مۆزەخانەی ئەمستەردام لە هۆڵەندا پارێزراوە، هەندێک تابلۆی تریشی لە واشنتۆن و ڕیۆدۆ ژانیرۆ و تفلیس و یەریڤان و کوێت و عەدەن و لوبنان و میسر و تونس و جەزائیر پارێزراوە.[1]
...........
هونەرمەند (عەزیز سەلیم) ساڵی 1917 لە #قەڵادزێ# لە دایک بووە. ساڵی 1932 یەکەمین پیشانگەی تایبەتیی لە شاری سلێمانی کردووەتەوە، ساڵی 1949 گەشتی وڵاتانی دەستپێکرد و وڵاتانی (فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، فنلەندە، نەمسا، بەلجیکا، یوگسلافیا، مەجەڕ....هتد) گەڕاوە و پیشانگەی تیایداندا کردووەتەوە و، زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، ڕووسی، ئەڵمانی) زانیووە.، هەروەها خاوەنی چوار دیوانە
هەڵبەستی چاپکراوە.، خاوەنی (43) پیشانگەی تایبەتیی و کۆی تابلۆکانی (6500) تابلۆیە.، لە ڕێکەوتی #05-01-2003# لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردوو[2]