ئاسۆ مامەند ئیسماعیل
ئاسۆ ناسراو بە هەڵۆ، ڕۆژی 04-01-1966 لە گەڕەکی (ئیبراهیم پاشا)ی #سلێمانی# لە دایکبووە.
سەرەتای ساڵی 1981 پەیوەندیکردووە بە ڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پۆلی شەهید فەرهاد- کەرتی شەهید ئاری سەربە هەرێمی 5ی قەرەداغ بەناوی نهێنی (هۆزەر)، لەبەر هۆی سیاسی وپەیوەندیی بەڕێکخستنەوە نەیتوانییەوە پۆلی دووەمی ناوەندی تەواوبکات و لە ساڵی 1983 بووە بەپێشمەرگە لەبارەگاکانی سەرکردایەتی ناوەندی شۆڕشگێڕان، لەپێشمەرگایەتیشدا نازناوی (هەڵۆ) ی پێدراوە.
لەپێشمەرگایەتیشدا چەندین پلە و ئەرکی پێ سپێردراوە، دوای ڕاپەڕین بەردەوام بووە لە ڕیزەکانی یەکێتیدا تا ئێستاش، ساڵی 1993 لەچوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەهۆبەی هەواڵگری بەفەرماندەی سریە و پلەی نەقیب دامەزراوە، لەگەڵ کۆمەڵێک کادری دیکە ناوەندی هەواڵگری سلێمانی-یان دامەزراند و بۆخۆی بووەتە جێگری بەڕێوەبەری ناوەندو پەیوەندییەکانی هەواڵگری سلێمانی تا کۆتایی ساڵی 1995، پاشان لەسەر داوای خۆم گوازراوەتەوە بۆ مەڵبەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەوروپا، ئێستاش لەئەڵمانیا نیشتەجێیە و کاری ڕێکخستن دەکات، هەروەها لێپرسراوی لیژنەی باکووری ئەڵمانیای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانە.
=KTML_Link_Youtube_Begin=https://www.youtube.com/watch?v=CUPYBzLGVpQ&ab_channel=DerinTVofficial=KTML_Link_Youtube_Between=بەرنامەی لەمەتەرێزەوە بەمیوانداری ئاسۆ مەمەند پێشمەرگەی دێرین بەشی یەکەم=KTML_Link_Youtube_End=