یەکێکە لە گەرەکە هەرە کۆنەکانی #سلێمانی# و هاوکات لەگەڵ درووستکردنی شارەکەدا ئەم گەرەکە درووستکراوە.لە سەرەتاوە، پیشەی دانیشتونی ئەم گەرەکە درووستکردنی سابوون بووە (بە شێوەیەکی سەرەتایی). کەنسیەی (مەریەمی عوزرا) دەکەوێتە ئەم گەڕەکەوە.
هەرچەندە بەشێکی زۆری خانووە دێرینەکانی گەڕەکەکە ڕووخاون، یان بۆ کاری بازرگانی بەکارهێنراون، بەڵام هێشتا شوێنەواری مێژووی شارەکە لەم گەڕەکەدا دەبینرێت، حکومەتی خۆجێیی شارەکەش لە بەرنامەیدایە ئەو خانووانەی ماون بیانپارێزێت و لەشێوەی کۆندا نۆژەنیان بکاتەوە.