#سێمێل# یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای #دھۆک# لە باشووری کوردستان.[1]
دانیشتووانی سێمێل، کوردی موسڵمان و ئێزدی و ئاشووری و ئەرمەنین.
زۆرینەی ئەرمەنی و ئاشوورییەکانی سێمێل لە دوای کۆمەڵکوژیی ئەرمەنی و ئاشوورییەکان لە 1915 ھاتنە شارۆچکەکە.
لە 07-08-1933، لەلایەن حکوومەتی ئێراقییەوە ئاشوورییەکانی سێمێل ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەک بوونەوە و 3000 ئاشووری لەو کاتەدا بوونە قوربانی.
$ناو$
ناوی سێمێل وشەیەکی لێکدراوە، لە دوو وشەی (سێ) و (مێل یان مل) پێکھاتووە:
گوایە ئەم شارۆچکەیە لە سەرەتای درووستبوونیدا کەوتووەتە نێوان سێ گردەوە، (مل یان مێل) بە واتای گرد دێت.
گوایە ئەم شارۆچکەیە لە سەرەتای درووستبوونیدا لە سێ ماڵ (سێ مالا) پێکھاتووە لەوەوە ناوەکەی ھاتووە و بەپێی کات بووەتە سێمێل.
یاقوت حەمەوی باسی ئەو شارۆچکەیەی کردووە لەژێر ناوی ساموێل، پێیان وایە کە شێواوی وشەی سریانی سەمالا (ܣܡܠܐ)ە، بە واتای چەپ (باکوور) و کەسانێک ھەن کە پێیان وایە سەرچاوەی ناوەکە دەگەڕێتەوە بۆ وشەی شەمع ئێل (ܫܡܥ ܐܝܠ)، واتە (دەبیستم پەروەردگار).
$مێژوو$
وادەی درووستی درووستکردنی شارۆچکەکە دیار نییە، بەڵام لە ناوچەیەکی ستراتیژی لە ڕێڕەوێکی تەسک لەنێوان دوو شاخدا ھەڵکەوتووە، ئەمەش وای لە ئەکەدیەکان کردووە لەو ناوچەیە نیشتەجێ ببن.
سیمێلێ تا ناوەڕاستی ساڵانی 1910 گوندێکی بچووکی کوردی بوو، بەو پێیەی ئەو گوندە دانیشتووانی ئەو پەنابەرانەی ئەرمەنی و ئاشووری بوون کە لە کۆمەڵکوژییەکانی سەیفۆ و جینۆسایدی ئەرمەنییەکان ھەڵھاتبوون. عوسمانییەکان لە کۆتایی دەسەڵاتی خۆیاندا وێستگەیەکی جەندرمە و گردی چاودێرییان لەوێ دامەزراند و سێمیل بوو بە ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی ئەرمەنییەکان لە کاتی کۆمەڵکوژییەکانی ئەرمەنەکاندا.
لە ساڵانی 1920دا شارۆچکەکە بووە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاشوورییەکان، کە دوای ئەوەی ئاشوورییەکان لە چیای ھەکارییەوە ئاوارەبوون و کۆمەڵکوژیان لە دژ ئەنجامدرا، بەڵام لە 11-08-1933 دا بە دەستی سوپای ئێراق بە سەرۆکایەتی (بەکر سیدقی) کۆمەڵکوژکرانەوە.
لە ساڵانی دواتردا بەھۆی ھەڵکەوتەی گرنگی جوگرافیای شارەکە و نیشتەجێکردنی خەڵکی گوندەکانی دراوسێ، ژمارەی دانیشتووان زیادی کرد. زۆربەی دانیشتووان لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەن. ھەندێکی تریش بازرگانن. لە ئێستادا نزیکەی 170 خێزانی ئاشووری لە سێمیل دەژین. ئەوان ئەندامی کڵێسەی کاسۆلیکی کلدان و کڵێسەی ئاشووری ڕۆژھەڵاتن. کڵێسەی کلدان لە سێمێل ناوی (مرێمی پاکیزەی پیرۆز)، ئاشووری (کڵێسای شەھیدان)ە. ھەروەھا 12 خێزانی ئەرمەنیش ھەن. کورد زۆرینەی دانیشتووانەکەی پێکدەھێنن. لە دوای جەنگی دووەمی کەنداوە وە، سێمێل بەشێک بووە لە ھەرێمی کوردستان.
ساڵی 1932 بووەتە شارۆچکە
ڕووبەر: 1295 کیلۆمەتر چوارگۆشە
ژمارەی دانیشتووان: 162058
زمان: کوردی (کرمانجیی سەروو)، سریانی
ئایین: ئیسلام، کرستیان، ئێزیدی.