شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# لە پارێزگای #سلێمانی#. لە شاڵاوەکانی #ئەنفالی چوار# دا، زۆرینەی گوندەکانی بەرشاڵاوەکە کەوتوون و دانیشتووانەکەی ئەنفالکراون.
دوو بۆچوون ھەیە لەسەر واتای ئاغجەلەر:
وشەی ئاغجەلەر بە واتای سپی دێت.
وشەی ئاغجەلەر کەووشەیەکی تورکییە و (باغجەلر) بووە و بەواتای باخەکان دێت.
شارەدێیەکە، 65 گوند دەکەونە سنووری کارگێڕییەکەیەوە.
ئاغجەلەر لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #مایلە# و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی#مۆتلیجە# و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی #بلوکێن# لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی #شێخ پاڵەوان# [1]