ئەنفالی دۆڵی جافایەتی، لە #23-02-1988# تا #19-03- 1988# . ئەم شاڵاوە بە ھێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی #سەرگەڵوو# بەرگەڵویی دۆڵی جافایەتی لە 23شوباتی 1988 دەستی پێ کرد، لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (80)کم لە #بنگرد# ەوە بۆ لای ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی #دوکان# و شارۆچکەی دوکان، لەو شوێنەوە بۆ شاری #سلێمانی# و شارۆچکەی #ماوەت# و #چوارتا# ی گرتەوە. ئامانجی ئەم ھێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (25-30) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی باراگاکانی سەرکردایەتی ھێزی پێشمەرگە بوو لەم ناوچەیە. ئەم ھێرشە بەربڵاوە بوو بۆ سنووری شارۆچکەکانی (#سوورداش#، #دوکان#، #سەرچنار#، #قەڵاچوالان# و چوارتا)ی گرتەوە، بەسەر پەرشتی وەزیری بەرگری (سوڵتان ھاشم) بوو. ھێزی سەربازی بەشدار بووی ئەم شاڵاوە پێکھاتبوون لە (20) لیوا شەست ھێزی سەربازی. لەم ھێرشەدا نوێترین چەکی قوورس بەکارھێنرا، کە بوونە ھۆی وێرانکارییەکی زۆر ناوچەکە، لە ئەنجامدا بووە ھۆی وێرانکردنی گوندەکانی (#قەمچۆغە#، #مالوومە#،#چۆخماخ#، سەرگەڵو، #یاخسەمەر#، #شاخەڕەش#، #سێدەر#، #دۆڵەڕووت#، #قزلەر#، #قەرەسەرد#، #ئاسۆس#، #قەرەچەتان#، #شەدەڵە#، #پیرەمەگروون#، #زێوێ#، #گەڕەدێ#،#دابان#، #مەرگە# و #شارستێن# ) ھەروەھا چەندین لادێی تر. بەم شێوەیە ھیچ کام لەم گوندانەی ئەم ناوچەیە ڕزگاریان نەبوو، و ئەوانەی مابوونەوە تووشی تاڵانکردن ھاتن. سەرجەمی خەڵکی ئەو ناچەیە بەرەو ئێران ھەڵاتن، ھەندێکیشیان بەرەو سلێمانی چوون، لەم شاڵاوەدا زۆرتر لە 500 هاووڵاتی کورد ئەنفالکراون.
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 5,225 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!