پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
08-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار مەولوودی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەمیر بێچارە
08-01-2025
زریان سەرچناری
ژیاننامە
فارس قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت
  533,759
وێنە
  113,906
پەرتووک PDF
  20,732
فایلی پەیوەندیدار
  110,057
ڤیدیۆ
  1,786
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,278
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,157
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,481
عربي - Arabic 
33,203
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,538
فارسی - Farsi 
11,730
English - English 
7,866
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,097
پەرتووکخانە 
26,208
کورتەباس 
19,476
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,147
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,940
کۆمەڵکوژی 
10,925
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,459
وێنە و پێناس 
7,671
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,567
ڤیدیۆ 
1,670
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,107
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,671
MP4 
2,962
IMG 
210,146
∑   تێکڕا 
246,330
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حەسەن سیساوەیی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلم...
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆ...
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێب...
تیرەکانی عەشیرەتی جاف
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: هۆز - تیرە - بنەماڵە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger1
E-Mail0
Copy Link5
نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)3
English - English7
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German1
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

تیرەکانی عەشیرەتی جاف

تیرەکانی عەشیرەتی جاف
عەشیرەت و تیرە و خێڵەکانی جاف
زانستی نەسەب "ڕەگەز و بنەچە و نەژاد و ڕەچەڵەکی کۆمەڵایەتی" زانستێکی بەرین و لق و پۆدارە و گرنگییەکی لە ڕادەبەدەری لە ژیانی کۆمەڵ و مرۆڤدا هەیە و، بەهۆی ئەم زانستەوە میللەتان ڕەگ و ڕەگەز و ئەسڵ و لق و پۆی نەژادی خۆیان دەزانن و بەو جۆرەش پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و خزمایەتی و (سیلەی ڕەحم) پتەوتر دەبن،
جا لە سۆنگەی بایەخ و گرنگیی ئەم لایەنە سەبارەت بەم بابەتەمان کە پێوەندیدارە بە عێلی جافەوە، وا ئەم بەشەی سایتەکەمان تەرخان دەکەین بۆ ڕەچەڵەک و ڕەگەز و مێژوو و لق و بەشەکانی جاف بە تیرە و هۆز و خێڵە زۆرەکانییەوە.
ئێمە لێرەدا بە هیچ شێوەیەک مەبەستمان هیچ جۆرە شانازی و دەمارگیرییەکی خێڵەکی نییە، بەڵکو دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە زانیاریگەلێک پێشکەش بکەین و بخەینە ڕوو کە پێوەندن بە جافەوە و مایەی سوودی ڕۆڵەکانی ئەم عێلەن لەلایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە کەڵک بەو لێکۆڵەر و توێژەرانە دەگەیەنن کە بایەخ بە بوارەکانی نەژاد و نەسەبی کۆمەڵایەتی و ڕەگ و ڕەچەڵەکی خێڵەکی دەدەن.
ئێمە لەلایەن خۆمانەوە بەپێی توانا گشت هەوڵێکمان داوە لە ڕاستی و درووستی ئەم زانیارییانە پێش بڵاوکردنەوەیان، بکۆڵینەوە و لێیان دڵنیابین و، ئەوجا بەڕاستگۆیی و ئەمانەت و شێوەیەکی بابەتییانە و دوور لە لایەنداریی هیچ کەس و لایەنێک، بیانخەینە ڕوو.
دەبێت ئاماژەش بەوە بکەین کەوا مەبەستی سەرەکیمان لەم سایتە ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆڵەکانی عێلەکەمان ئەوانەی لە شوێنە جیا جیاکانی جیهاندا دەژین، لە زانیاری و باسگەلێکی بنەڕەتی و گرنگ و پێوەندیدار بە جافەوە ئاگادار بکەین و بخیانخەینە بەر چاویان، چونکە ئەوان واپێدەچێت بەهۆی بارودۆخی تاراوگەیی و دوورەوڵاتی و سەرقاڵیی ژیانیان و هۆکانی ترەوە ئەم زانیارییە گرنگانە نەزانن!
بەندە، پڕ بەدڵ دەخوازم کە لە ڕێگەی ئەم هەوڵەوە بتوانم خزمەتێک، ئەگەر بچووکیش بێت، بە مێژووی ڕەسەن و پڕ لە سەروەریی عێلەکەم بکەم، ئەم عێلە دێرین و شکۆدارە کە بە گشت بەش و تیرە و هۆز و خێڵەکانییەوە بە ڕەچەڵەک و ڕەگەز بۆ باپیرانی دێرینی ئاری نەژادمان دەگەڕێنەوە کە لە دێرزەماندا کۆچیان بۆ ناوچەکانی ئێران و نێوان دوو ڕووباردا کردووە و تێیدا نیشتەجێ بوون و، بە ئازایی و قوربانیدان و قارەمانێتییان خاکی ئازیزی وڵاتەکەیان "کوردستان" پاراستووە.
جا وەک پێشتر باسمان کرد، عێلی جاف لە چەندین عەشیرەت و تیرە و هۆز و خێڵ پێک دێت و هەر یەکێکیش لەم تیرانە خاوەنی دابونەریتی ڕەسەنی خۆیەتی.
وا ئێمەش لێرەدا بەم شێوەیە باسیان دەکەین:
تیرە و هۆز و خێڵەکانی جافی مورادی (عێراقی)
جافی مورادی بەگشتی، بەگشت ئەو جافانە دەگووترێت کە لە کوردستانی باشووردا (کوردستانی عێراق) نیشتەجێن و لە چەندین تیرە و هۆز پێکدێن.
(تیرەی نەژوێنی جاف (
تیرەی نەژوێنی هەر لەکۆنەوەسەربەخۆبوون ولە سەرجەم خۆشیوناخۆشیەکانی جاف دابەشداربوون و یەکێک بوون لەعەشیرەتەناودارەکانی جاف
نەژوێنی لەسێ بەرەباب پێک هاتوە وەک
کەیانی
کەڵانتەر
نەویجان
...........................................
که یانی له م بنه ماڵانه پێک هاتووه
...................................................................
بنه ماله ی حاجی عیسا بیره له که لار
بنه ماله ی حاجی جومعه له کفری
بنه ماله ی حمه ی خاتوون له کۆبان
بنه ماله ی ئه نوه ڕی محەمەدی ئه مین له به ڕده سوور
بنه ماله ی حاجی محەمەد خوله شوان له کۆبان
بنه ماله ی حاجی محەمەد ئه مین له کۆروومۆر
بنه ماله ی احمد کوول محەمەد له جافان
بنه ماله ی محیدین ئه وڵا له با وه نوور
بنه ماله ی حسن عبدلکریم ناسراو به حسن هه ولیری
بنه ماله ی احمد کریم ڕه حمان له به ڕلووت
بنه ماله ی حمید احمد شا مراد له و به ڕی سیروان
بنه ماله ی خلیفه احمد حمه ی بیروه یس له ئاوای حمه عزیز
بنه ماله ی حاجی عه مین حمه ی مستفا له هه سه ن محه و ڕه نی ئالی خان
بنه ماله ی حاجی عزیزی ڕه سوول له باوه خۆشین
بنه ماله ی مەحمود سلیمان له شاتوان
بنه ماله ی حاجی سالحی محموی علی له یه خشی سه ڕوو
بنه ماله ی حمید حمه ی ڕۆسته می ناسراو به حمید موختار له که لار
بنه ماله ی شه هید مەحمود له سید سادق
بنه ماله ی مەحمود ده ڕویش احمد له سواری
بنه ماله ی مەحمودسالح مستفا له به شاره ت
بنه ماله ی حمه علی خسره و له به شاره ت
بنه ماله ی ئه وره حمان ڕه سول مەحمود له که ڕمیان
بنه ماله ی حسن کریم مارف له که لار
بنه ماله ی نجمدین غریب خلف له قوله به ڕز
…………………………..
که لانته ڕی له م بنه مالانه بیک هاتووه
.............................................
بنه ماله ی ئه ولکریمی حمه ی ڕۆسته م له سواری
بنه ماله ی حاجی نادرقازی له کانی که وه ی جووخ
بنه ماله ی احمد مەحمود علی له زه مه قی
بنه ماله ی حاجی شاسوارڕۆیته ن له قلرخی خواروو
بنه ماله ی قادرسالح شابه له قلرخی خواروو
بنه ماله ی حاجی علی حه م بۆر له ئاوای حمه عزیز
بنه ماله ی حمه کریم ڕۆسته م و عزیزی احمد له کانی که وه ی جووخ
بنه ماله ی مەحمود کریم ڕیش قووت له نەژوێنی یەکان
بنه ماله ی حاجی حسین احمد سه مین له به ڕکه ل
بنه ماله ی محەمەد مارف ناسراوبه حمه ناو باخی له که لار
بنه ماله ی حمه سالح حسین ی خالۆ له شۆراوا
بنه ماله ی مه لا ڕه ئووف عمرحسن کڵاوره ش له جافان
بنه ماله ی مەحمودمحەمەدرۆسته م له ئاوای حمه عزیز
بنه ماله ی حمه سالح ڕه حیم له له واوان
بنه ماله ی احمدفه قئ محەمەد له به لاوی
بنه ماله ی حەمۆمین ده ڕوێش ڕۆسته م له زه ڕد
........................................................................
نه ویجانی له م بنه ماڵاانه بێک هاتووه
......................................................................
بنه ماله ی حمه ی زۆراو له نه زوینی کان
بنه ماله ی حسن حمه ی فه قئ سلیمان له سیدسادق
بنه ماله ی حاجی کریمی ڕه سوول له له واوان
بنه ماله ی حمه عزیزی فه قئ سه مین له زاله ی حاجی قادر
بنه ماله ی احمد ئه ولا له گۆبان
بنه ماله ی حاجی سالح ئه ولقادری نه ویجان له سه ید خه لیل
بنه ماله ی مه لا احمدمه لا مەحمود له گۆبان
بنه ماله ی حاجی ئه حمه د حمه ڕه ش له گۆبان
بنه ماله ی محەمەد ئه حمه د مالی له سۆله
بنه ماله ی عزیزحمه علی له که لار
بنه ماله ی علی حاجی ئه مین ته وی ناسراو به علی نه ژوێنی له نه ژوێنی یە کان
بنه ماله ی حسن حاجی ڕه حیم شوان له هه لبجه ی تازه
بنه ماله ی سدیق حاجی حمه ڕه زا له جافان
.......................................................................
داوای لیبووردن له هەمووخزمانی نه ژوێنی ده که ین ئه گه ڕهه ڕکه مووکورتیه کیان یان له بیرجوونێک مان هه بووبێت له نووسینی بنه ماڵه کان به هۆی بیرجوونه وه بووه
......................................................................
پێناسەیەکی کورتی ناوی نەژوێنی ناوی نەژوێنی لەنوێژ خوێنی یەوەهاتوە
بەهۆی زۆرپابەند بوونیان بەئاینی پیرۆزی ئیسلامەوەکەزۆرنوێژیان کردوەوپابەندی دین بوون ناویان ناوون نوێژخوێنی یانی نوێژگەر یان نوێژانیەکان
ئیدی بەرەبەرە بەهۆی گۆران کاری زمانەوانیەوە کورت کراوەتەوەبوە بە نەژوێنی
..................................................
لەبلاوکراوەکانی مێجەرسۆندا باسی دیاری و ناوناداری ودین داری ئەم عەشیرتە کراوە
لەپێش ساڵەکانی نۆسەد ئەم عەشیرەتە یەکێک بوەلەتیرە بەشدار بوەکانی شەری قەڵای خاوو کەبەناوبانگە له ناو جاف دا
وەلەساڵی 1920دالەکەلی پەی کوڵی کەرێگایەکی سەرەکی جاف بوە بۆگەرمیان وکوێستان لەلایەن دەوڵەتی عوسامانیەکانەوە کەئەوکاتە ئەم وڵاتەیان لەژێر چنگدابوەو سەرانەیان لەهەمو تیرەکان سەندوە بۆدەوڵەتی عوسمانیە کان لەوکاتەداخێڵەکان بەنۆرە سەرانەی خۆیانیان داوە تاهاتۆتە سەر خێڵێ کی نەژوێنی بانگیان کردون بۆ سەرانە دان لەکاتی نوێژدابوەو ئەوان نوێژی جەماعەتیان کردوە بەئیمامەتی ملا ووسەین کە لەهەمان خێڵ بوە
نەهاتوون بەدەم سەرانەدانەوە تالەلایەن یاساووڵ و جەندرمەکانەوە دەپرسن بۆ واکۆبوونەتەوەونایەن.....تاپێیان دەڵێن
ئەوانەخێڵێکی نەژوێنی. نوو نوێژ دەخوێنن تانوێژەکەیان نەخوێنن نایەن دواتر ئەوان وتویانە ناوی عەشیرەتەکەیان لەجێگای خۆیەتی
ئەم عەشیرەتە لەدوای کۆچ وکۆچ بەری گەرمیان و کوێستان
کەدرەنگ وازیان لەکۆچ بەری هێناوە وبژێوی ژیانیان لەسەرئاژەڵ داری بوەوزۆر ئیهتی مامیان بەدانیشتنی گۆرانیانەنەبوە هەتائەمساڵانەی دواییەیش هەرلەژیانی کۆچەری دابوون و وەهەر بەوبۆنەیه وه شوێنی ئاوەدانیان کەم بوە تالەم دوایانەدا لەم گوندانەدا نیشتە جێ بوون
........................................................
ره قه ی نه ژوینی جیکه هه وارکه ی ئه م عه شیره ته یه تائیستاش به م ناوه وه ناسراوه بۆهه وارکه ی زستانه یان له دامینی جه وه لی داری خله له لایه ن خدریی جوامیره وه ناسراوه به خله ی جووجه به کوونه به کۆل ئاوی داوه تابووه به م داره ی ئیستاکه بئ ده لین جه وه لی داره که ی خله
وه جیکه هه وارکه ی هاوینانیان به ڕه و مه ڕیوان بووه له ڕۆزهه لاتی کوردستان
...........................................................................
گوندەسەربەخۆکانیان... وەک
نەژوێنی یەکان سەربەقەزای دەربەندیخان
پارێولای خوارو ناسراوە لەواوان سەبەناحێی باوەنوور
ئاوەخوێڕی سەرناحێی باوەنور
کەلاری کۆن لەسەردەستی پیرەی عیسای نەژوێنی وحاجی ئەڵماس
ناوێک لەقەومانی گێژ ئاوەدان کراوەتەوە
شۆراوا سەربەقەزای کەلار
کەوەڵە ناسراو بەجافان سەربه ناحێی قەرەحەسەن
قلرخی خواروو سەربە سیدصادق کەگوندی وەیسی حمەکەچەڵ بوە بەهۆی نەبونی وەچەی خۆیەوە چۆڵ بوەو تائێستایش شوێن
هەوارگەیان ماوەو خزمانی چوونەتە قلرخی سەرو
وەلەم گوند ووشارانەشدا هەن.
لەناوچەی شارەزوور
قەزای هەڵەبجەی شەهید
زەمەقی خوارو
بەشارەتی خوارو
قەزای سید صادق
شاتوان
قلرخی سەروو
سواری
هەڵەبجەی تازە
ئاوایی حمەعزیز
کانی کەوەی چووخ
یەخشی سەروو
دەربەندیخان
باوەخۆشێن
سۆڵە
بەرکەل
کانی سارد
مچەکوێر
مەجموعەی بانی خێلان
ناحێی باوەنوور
قەڵاتەبزان
گەڵاڵ کەوە
قەزای کەلار
ڕەنی ئالی خان
هەسەن محە
ژاڵەی حاجی قادر
بەرلووت
بەردەسووری حمە ئەمین کەلاری
قاسم ئاغا
سەیدخەلیل
گۆبان
وەلی هەیەر
سوتک
زەردی سەروو
کۆرومۆر سەربەقادرکەرەم
کانی کرمانج سەربەخانەقین
کفری
کرکوک
ناحێی بنەسڵاوا
سلێمانی
لەچەندگوندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەن
.........................................................................
تیرەی نەژوینی لەسەرجەم شۆڕشەکانی گەلی کوردابەشداریەکی بەرچاویان هەبوولەم پێناوەداچەندین شەهیدیان بەخشیوە بەکوردستان
لەشۆڕشەکەی شیخ مەحمودی کۆمەلیک پێشمەرگەمان هه بووەبەم ناوانە
محەمەدپیروەیس ناسراو بووە بە حمە سوێڵە
حسن محەمەد وەلی
حسین محەمەدوەلی
عەولکریم محەمەدشاوەیس
ڕۆستەم محەمەد وەلی
حمەرەزای احمدکاکەولا
حسن فتاح کەڵانتەر
بەمالیش هاوکاری شیخیان کردووە لەوانە عەمین مەحمودڕۆستەم ناسراوەبەعەمینەچەورە کەشیخی نەمرئەم لەقەبەی لێناوە بەو حوکمەی هەرکاتیک سەردانی شیخی کردبیت بەدەست پڕیوە چوەبۆلای شیخیش وتویە عەمین تۆدایم چەوری
شەهیدو برینداری شۆڕشی شیخ مەحمود
شەهیدعەولکریمی محەمەد شاوەیس کەتەرمەکەشیان نەدیەوە
.....................................................................
لەشۆڕشی ئەیلوول یش بەشداریەکی بەرچاویان هەبووە وەک کادیرو پێشەمەرگە لەوشۆڕشەشداشەهیدمان داوە
بەناوی مەحمودرۆستم کەلەشەڕێکی بێوینەدا7پێشەرگە لەچەمی زەڵم دوای ئەوەی فیشەکیان پێنامێنیت بەخنجەرەوەلەگەل حمەگوولپی وئەواندا هەلیان کوتایەسەردەبابەی دووشمن و شەهیدیان کردن
لەشۆڕشی نوێ ی گەلەکەمان بەرابەرایەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان بەشداریەکی بەرچاویان بینیوەجێگەدەستیان دیاربووە جگە لەماڵ وێرانی ودەربەدربونیان لەسەردەستی ڕژێمی بەعس چەندین فەرماندەو شەهیدیان داوەبۆکوردووکوردستان
شەهیدعلی حمەی فەقێ سڵیما لەشەڕی قازان قایە شەهیدکراوە
شەهیدی فەرماندەسدیق حسن محەمەدلەساڵی 1983 لە شارەزوور شەهید کرا
شەهیدی فەرماندە علی احمدمحەمەد ناسراوەبەعلی خەلیفە لەگوندی موانی مەلا تاهیر لەگەڵ هاورێ یەکیدابەناوی خالید تەپیکەرەمی لەساڵی1984شەهید کرا
شەهیدی فەرماندەمەحمودمحەمەدعەمین ناسراوە بەمەحمود گەرمیانی لەساڵی 1986لەگووندی خاڵەبەو شەهیدکرا
شەهید حمەساڵح حسین لەڕاپەڕینەکەی 1991 لەئازادکردنی شاری هەلمەتووقوربانیدا شەهید کراوە
پێش مەرگەی دێرین کریم حسن لەسالی 1994داشەهیدکرا
شەهیدی نەمر مەحمود ڕۆستەم لەساڵی 1997داشەهید کرا
..........................................................................
پیاوماقوڵان وناودارانی تیرەی نەژوێنی
حاجی عیسای پیرە لەکلاری کۆن
حمەی عیسا
موسای پیرە
حاجی صاڵح ئەوقادری نەویجان لەسەید خەلیل
حاجی حمە عزیز لەژاڵەی حاجی قادر
ئەحمد ئەوڵا لەگۆبان
حاجی محەمەد ئەمین لەکۆرومۆر
حاجی کریم ڕەسوڵ لەلەواوان
حاجی قادری لە لەواوان
حاجی عبدولای ئاوەخوێڕی
حاجی احمدی حمەم بۆر لەئاوەخوێڕی
حاجی مسەفای هەسەن لەڕەنیەلی خان
عەمینی حمەی مسەفا لەهەسەن محە
ئەنوەر محمەد ئەمین ناسراو بەئەنوەری جەمە لەبەردەسور
حاجی ئەحمدی حمە ڕەش لەگۆبان
عزیزی حمەی خاتوون و حمەصالح حمە ی خاتون لەگۆبان
حسەینی خاڵۆ لەشۆراوا
حەمۆمینی ڕۆستەم لەزەرد
محێدینی ئەوڵا لەباوەنور
حاجی حسین ئەحمد لەبەرکەل
حاجی عبدولای حەمۆمینی ماسی لەنەژوێنی
مەحمودی حمەی زۆراو لەنەژوێنی
محموی لالە کریم لەنەژوێنی
حاجی عزیزی ڕەسوڵ لەباوەخۆشێن
حاجی عەبدوڵڵالەباوەخۆشێن
حاجی صالح ی مەحمود لەیەخشی
حاجی نادری قازی قازی لەکانی کەوەی چوخ
عزیزی ئەحمەد لەکانی کەوەی چووخ
حمەکریم ڕۆستم لەکانی کەوەی چووخ
حاجی علی حەم بۆر لەئاوایی حمەعزیز
خەلیفە ئەحمد لەئاوایی حمەعزیز
ئەولقادری حمە سوێلە لەئاوایی حمەعزیز
ئەولکریمی حمەی ڕۆستم لەسواری
مەحمودی سڵەمان لەشاتوان
حمەعلی هەسەن لەبەشارەت
محموی صالح لەبەشارەت
حمەی عەمینە چەورەلەسیدصادق
عبدوڵای محموی علی لەزەمەقی ناسراوبەعبدولای جەواهێر
حاجی نادری حەسەن لەجافان
قادری حەسەنی علی لەگوندی جافان
ئەحمەدی گوڵ محمەدی جافان
..............................................
مامۆستا ئاینیەکانی نەژوێن
مامۆستا ملاووسەین
ملا مەحمودی گۆبان
فەقێ سەمینی ژاڵان
فەقێ ئەحمەد لەناو خێڵی حمەی وەلیدابوە
فەقێ سڵەمان لەناو خێڵدابوە
ئەومامۆستایانەی کەلەژیاندا ماوون
مامۆستاملارەووفی جافان
ملائەحمەدی ملامەحمود لەکەلار
ملامەسعوود لەمزگەوتی ڕحمان لەسلێمانی
ملاگۆران ناسراوبەملا دیوان لەکەلار
ملا عبدولای حاجی ئەحمەد لەهەڵەبجە
مه لا برهانی خەلیفە ئەحمد لەسیدصادق
.............................................................
ئێس تاش براگەورەی ئەم تیرەیە کاک احمد ی حاجی عیسا یە
.........................................................................
لــە هــەر کــوێــی ئــەم جــیـها نـە بــیــت ئــە تــوانــی شـا ڕە زای
شـــە جــە ڕەی نــە ژوێــنی بــیــت بــە کــیــک کــردنــت لــە ســە ڕ ئــە م لـــینــکــە ی خــوارەوە
http://www.kurdupload.com/images/wTkoqmJ1364536888/8d.jpg
• تیرەی میکایڵی
جارێ پێش هەمووشت پێویستە ئاماژە بەو ڕاستییە بکەین کە ئێمە زانیاریی و بەڵگەنامەی زۆر ڕاست و دروست و باوەڕپێکراوی وامان لەبەردەستدا نییە کە بتوانن ناوی تێکڕا تیرە و هۆز و خێڵە جیا جیاکانی جافمان بۆ شرۆڤە ڕوون بکەنەوە،
وەلێ، واپێدەچێت کە زۆربەی هەرە زۆری ئەم ناوانە بۆ ناوی باپیران و سەرانیان کەسایەتیگەلێکی دێرینی ئەو تیرە و هۆزانە بگەڕێنەوە کە لە سەردەمی خۆیاندا ناسراوبوون و ناوبانگ و شۆرەتیان هەبووە. جا لەسەر ئەم بناغەیە دەتوانین بڵێین ناوی سەرۆکی ئەم تیرەیە میکائیل "میکایڵ بە کوردی پەتی" بووە.
کەسانێکیش هەن لەو بڕوایەدان کە بنەچە و ڕەگەزی ئەم تیرەیە بۆ پیرمیکایڵ شەش ئەنگوست "شەش پەنجە" دەگەڕێتەوە. مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە کتێبی یادی مەرداندا "لە بەشی مەولانا خالیدی نەقشبەندی لا7" وا باس دەکات کە پیرمیکایڵ زاتێکی خوا پەرستی سەردەمی خۆی و یەکێک لە نەوە و کوڕەزاکانی حەزرەتی عوسمانی کوڕی عەفان "خوای لێ ڕازی بێت" بووە،
ئەم زاتە ساڵی 738 ک هاتۆتە دەڤەری جوانڕۆ و لە گوندی "دەودان" نیشتەجێ بووە و ئیرشادیی کردووە تا ئەو کاتەی لە دونیا دەرچووە و هەر لەوێ نێژراوە.
بەڵام زۆربەی مێژونووس و لێکۆڵەرەکان ئەم ڕایە پەسەند ناکەن، چونکە ئەم تیرە هەر لە مێژەوە سەر بە عێلێکی کوردی پوخت و ڕەسەنی وەک جافە، هەروەها ڕۆڵەکانی میکایڵی بە گوێرەی شێوە و سیما و ڕەنگی تایبەتیی خۆیان بۆ ڕەگەزی هیندۆئەوروپی دەگەڕێنەوە نەک ڕەگەزێکی تر،
هەمیسان زمانەکەشیان هەر لە هەمان ڕەگەز "واتە ڕەگەزی هیندۆئەوروپییە" کە لە زمانێکی دێرینەی "پێش مێژوویی کۆنەوە" بۆ زمانی هیندۆئەوروپیی سەرەتایی گۆڕاوە کە بڕوا وایە لە هەزارەی پێنجی زاینیدا باو بووبێت.
بەهەرحاڵ میکایڵی گەورەترین تیرەی جافی مورادییە لە کوردستانی عێراقدا و، نەوەکانی ئەم تیرەیە کاتی خۆی کۆچیان کردۆتە قەرەداغ و سەنگاو و تانجەڕۆ و لەوێ نیشتەجێ بوون.
شوانیکی مکەیالی
ئەم تیرەیە لە چوار هۆزی سەرەکی پێکدێت:
1- حەمەلی وەیسی: لە ناوچەکانی ژاڵە و ڕەبات و کارێزە و ناحیەی تانجەڕۆ (عەربەت) نیشتەجێن و چەندین کەسایەتی و پیاوماقووڵیان تێدا بەدەرکەوتووە وەک:
ڕۆستەم حەسەن حاجی قادر، میرزا حاجی حسێن، عەلی حاجی قادر.
2- ڕەش و بۆری: کاتی خۆی فارس عەزیز مەردان، سەرۆکی ئەم هۆزە بوو، لە کەسایەتییە دیارەکانیشیان ئاماژە بەم ناوانە دەکەین: محەمەد خان سلێمان، مەجید مەردان، محەمەد یوسف. ئەم هۆزە نیشتەجێی ناوچەکانی قیتور و ئیمام شاسوارن.
3- شوانکارە: سەرۆکەکەیان ڕەمەزان بەخشی بوو و، کەسانی وەک ناسر مەحموود و فەقێ عەلی... لە ناودارانی ئەم هۆزە بوون. لە کفری و کوڕەکچینە و گۆوتەپە و سەنگاو و ژاڵە نیشتەجێن.
4- ئالی بەگی: ناوی ئەم هۆزە لە ناوی ئالی بەگی باپیرەیانەوە هاتووە "ئەم ناوەش لە عەلییەوە (بە دەستکارییەوە) وەرگیراوە ". بە گوێرەی قسەی پیاوە بەساڵاچووەکانی ئەم هۆزە، ناوبراو "ئالی بەگ" دایکی لە بەگزادەکانی جاف بووە بۆیە ناوی بەگ لکاوە بە ناوەکەیەوە.
سەرۆکی ئەم هۆزە حاجی کاکەوڵا قازی خدر وەیسی بووە، لە پاش مردنیشی حاجی مستەفای کوڕی خەڵکی گوندی ترشاو لە سەنگاو بووەتە سەرۆک، لە کەسە دیارەکانی ئەم هۆزە ناوی ئەم زاتانە دێنین: حەمە ساڵح حاجی نادر، حەمە خورشید حاجی شاسوار، حەمە تالیب وحاجی جەزای کوری"جێی ئاماژەیە کە مورشیدی پایەبەرز مەولانا خالیدی نەقشبەندی و شاعیری مەزن نالی لەم هۆزە بوون".
حاجی جەزا یەکەم کەس لە ڕاستەوە - سەردار بەگی جاف و دارا بەگ وسەرتیپ بەگی جاف لە وینەکەدان
جگە لەم هۆزانە، ئەم خێڵە ناسراوانەش هەر سەر بە میکایڵین، میرەیی، کاکلی، ڕەجدەیی، ئاخەسوورەیی، جافەران (لەم جافەرانە سەعید ئاغای تەها ئاغا بە لێهاتوویی و ئازایی ناوبانگی دەرکردووە و، ئەدمۆندز لە کتێبەکەیدا باسی کردووە".
شاعیری مەزن نالی
ڕۆژەهەڵاتناسی بەریتانی ڕیح ئەم زانیارییانەی لەسەر میکایڵی تۆمار کردووە. (ساڵی 1820):
هۆزەکانی تیرەکە سەرۆکەکانیان ژمارەی خێزانەکانیان
حەمەلی وەیسی حەسەن حاجی قادر 500
ئالی بەگی کاکەوڵا قازی 600
ڕەش و بۆری فارس عەزیز مەردان و 400
حەمە خان سلێمان
شوانگارە ڕەمەزان بەحش 300
میرەیی حەسەن ڕفاعی (رەفاهی) 250
بەشەکانی تر 200
کۆی: 2250
هێزی شەڕکەری ئەم تیرە لە ساڵی (1820)دا بریتی بوو لە 500 سوارەی چەکدار و هەزار پیادەی چەکدار.
• تیرەی هارونی
هاروونییەکان لە تیرە دەوڵەمەندەکانی جافن و، ساڵی 1922 پتر لە دەهەزار سەر مەڕیان شک دەبرد وێڕای ژمارەیەکی زۆر لە ئەسپ و ماین و گا و مانگا و ماڵاتێکی زۆری تر. ئەمانیش لە چوار هۆزی سەرەکی پێکدێن، هۆزی سەلیمی، هۆزی نەردەشەیی "نادرشاهی" هۆزی غولامی، هۆزی قارەمانی.
پێش ئێستا عەلی حەمە ئەمین هاروونی سەرۆکایەتیی دەکردن و، چەندین کەسایەتیی ناوداریشیان تێدا دەرکەوت وەک ئەحمەد حسێن، عەبدولکەریم حاجی عەبدوڵڵا، محەمەد حەمە ئەمین، حەسەن حاجی قادر، حەمەی تاماس، حەمە عەلی محەمەد ئەمین، حەمە عەلی حاجی محەمەد، حەمە عەلی عەبدولڕەحمان، حاجی مەحموود هاروونی و کاکە حەمەی کوڕی (محەمەد حاجی مەحموود هاروونی)، محەمەد حاجی مەحموود گوڵەخانە.
حەمە عەلی عەبدولڕەحمان
حاجی مەحمودی هارونی
هاروونییەکان بەگشتی نیشتەجێی سەنگاو پێواز و پونگڵە و کانی بەردینە و تەپە ڕیزینە و قارەمانی و قەرەقلی و ڕیشێن و گردە نازێن.
مستر کلۆدیوس جیمس ڕیچ ئەم زانیارییانەی لەسەر هاروونی (ساڵی 1820) تۆمار کردووە:
هۆزەکانی تیرەکە سەرۆکەکانیان ژمارەی خێزانەکانیان
سەلیمی عەبدول محەمەد 350
نادر شاهی پیروەیس حاجی عەلی 50
قارەمانی ئەحمەد موستەفا 200
بەیداخی حەمزە عیسا 80
وەڵەبەگی فەریق محەمەد 100
کۆی 780
هێزی شەڕکەریان بریتی بوو لە 300 سوارە و 400 پیادە (ساڵی 1820)
• تیرەی ڕۆغزایی
ئەم تیرەیە لە ناوچەکانی سەرقڵا و قڵا سوور و شارەزور و زەڕایەن و دەوروبەری قەرەداغ و موان و قاڵی جۆ و شێروانە و سەنگاو و تەپەکڕوس و بەردەکەڕ نیشتەجێن، بەشێکیشیان لە کوردستانی ئێراندان لە سنووری سنە و سەقز و ناوخوان)دا.
حەمەسدیق خانی ڕوغزادی لە گەڵ سەردار بەگی جاف ڕەئیسی عیلی جاف - ناوخوان -ئیران
لە کەسایەتییە ناودارەکانی ئەم تیرەیە ئاماژە بەم زاتانە دەکەین، ئەحمەدی ڕۆستەم (سەرۆکی تیرە) و خەلیفە یونس و سلێمان خان و محەمەد سەدیق خان و حەمەخان.. هۆزە سەرەکییەکانی ئەم تیرەیە: حەمەجان، سەرحەد، ڕۆغزاد، سمایل
سلێمان خان
هۆزی حەمەجان: لەم هۆزە ئەحمەدی ڕۆستەم و حاجی محەمەدی مەحموود و حاجی عەزیزی ڕشید... هتد هەڵکەوتوون.
هۆزی سەرحەد: خەلیفە یونس سەرۆکی ئەم هۆزەبوو، پاشان سەرحەدی کوڕی جێی گرتۆتەوە و ئێستاش لە شوێنیەتی.
خەلیفە یونس
هۆزی ڕۆغزاد: فەتاحی کامەران سەرۆکی ئەم هۆزەبوو و چەند کەسایەتییەکی ناوداریشیان تێدا هەڵکەوتووە وەک: عوسمان ئەمین و تۆفیق شاوەیس، شوێنی نیشتەجێبوونیشیان: شێروانە و سەرقڵاو تەپەکڕوس و سەنگاوە.
هۆزی سمایل: سەرۆکیان مەدحەت ساڵح کاکەخان بوو، لە کەسایەتییە ناودارەکانیان: ڕۆستەم محەمەد فەتاح و عەبدولکەریم ڕۆبیتەن،
ئەم هۆزە لە دەوروبەری سەرقڵا و قڵاسوور و دوکان و قەرداغ و موان و قاڵیجۆ و شێروانە نیشتەجێن.
ڕیچ ئەم زانیاریانەی لەسەر تۆمار کردوون (ساڵی 1820)
هۆزەکانی تیرەکە سەرۆکەکانیان ژمارەی خێزانەکان
ڕۆغزاد فەتاح کامەران 200
سەرحەدی محەمەد شاوەیس 100
سمایل ساڵح کاکەخان 200
حەمەجان ڕۆستەم محەمەد 300
بەشەکانی تر 30
کۆی 830
ژمارەی هێزی شەڕکەریان 300 سوارە و 500 پیادە بوو (ساڵی 1820)
• تیرەی گەڵاڵی
شوێنی ئەم تیرەیە لە ناوچەکانی زەنگاوات و سەنگاو و شێروانە و حاسڵ و عالان و پشدەر و پتر لە بیست گوندی دەوروبەری هەولێرە، هەندێکشیان لە ناوچەکانی سەقز و دیواندەرەی ئێراندان.
حاجی ئەحمەد ئاغا
ئەم تیرەیە لە حەوت هۆز پێکدێت:
1- خدر وەیسی (سەرۆکیان حاجی کەرەم وەیس بوو).
2- بۆرە (سەرۆکیان مەحموود مورادخان بوو).
3- پشدەری
4- سەرکەج
5- کەرەم وەندی
6- سەرکەوان "سەرۆکیان کاکە حەمە ئەمین شاباز بوو).
7- لورتەیی (سەرۆکیان حاجی کەریم محەمەد گەڵاڵی بوو).
ژمارەیەک کەسایەتیی ناودار لەنێو گەڵاڵیدا هەڵکەوتوون وەک: عەباس ئاغا، شەریف ئاغا، حاجی مەحموود ئاغا، حاجی ئەحمەد ئاغا، ڕەشید ئاغا، حاجی مەحموود ئاغای عالان، سەرۆکی ئێستاشیان: مارف ئاغای گەڵاڵییە.
لە کەسایەتییە ناودارەکانی هەولێریش ئاماژەم بەم ناوانە دەکەین: فەقێ خدر حاڵندە و مەلا ئیبراهیم مام شێخ و حاجی ڕەحمان گەڵاڵی و قەهار موستەفا،
مستر ڕیچ لە ساڵی (1820)دا ئەم زانیارییانەی لەسەر گەڵاڵی تۆمار کردووە.
هۆزەکانی تیرەکە سەرۆکەکانیان ژمارەی خێزانەکانیان
گەڵاڵی ڕەزا ئاغا 600
پشدەری کەریم قوباد محەمەد 200
کۆی 800
ژمارەی هێزی شەڕەکەریان (ساڵی 1820) بریتی بوو لە 200 سوارە و 300 پیادە.
• تیرەی شاتری
ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە بە زۆری لە شارەزوور و ناحیەی باوەنوور و دەوروبەری خورماڵ و شێروانە و کانی چەقەڵ و بانی خێڵان و کانی سارد و سۆیلەمش و هەیاس و سەیید سادق و سراوی سوبحان ئاغا و کەوا چەرمو دان، لە چوار هۆزی سەرەکی پێکدێن.
1- هۆزی برایمی، سەرۆکەکەیان حەمەی مەحموود ئیبراهیم بوو، ئەم کەسایەتیانەشیان تێدا هەڵکەوتووە: حاجی قادر محەمەد، حاجی ئیبراهیم شاتری، مستەفا حاجی قادر...، لە ناوچەکانی باوەنوور و کەلار و شارەزوور و دەوروبەری خورماڵدا نیشتەجێن.
2- هۆزی میر وەیسی: کەسایەتیی وەک حەمە فەرەج ئاغا و قادر پیروەیسیان تێدا هەڵکەوتووە شوێنی نیشتەجێبوونیشیان، دەوروبەری خورماڵ و قەرەتەپە و وارماوایە.
3- هۆزی وردە شاتری: فەرەجی حەمەسوور سەرۆکیان بوو و، حەمەی خەسرەو، حسێن حاجی محەمەد و سلێمانی حەمەی ڕەسوڵیشیان تێدا هەڵکەوتووە. بە زۆری لە کانی چەقەڵ، بانی خێڵان، کانی سارد، سۆیلەمیش، هەیاس، سەیید سادق، هەزارکانی، وارماوە، سواری، شێروانە.. نیشتەجێن.
4- هۆزی یەسوجانی (یوسف جانی)، سەرۆکەکەیان مەحموودی پیروەیس بوو و حاڵی حازر لە گەرمیان و سەراوی سوبحان ئاغا و کەواچەرمو و داری قەلان و وارماوە و پێنجوێن و جەرداسنەدان.
ڕیچ لە ساڵی (1820)دا بەم جۆرە باسی کردوون:
هۆزەکانی تیرەکە سەرۆکەکانیان ژمارەی خێزانیان
ئیبراهیم (برایمی) محەمەد مەحموود ئیبراهیم 300
وردەشاتری فەرەج محەمەد ڕەسوڵ 400
میروەیسی محەمەد فەرەج ئاغا 250
یەسوجانی مەحموود تالب پیروەیس 200
کۆی 1150
ژمارەی هێزی شەڕکەریان (ساڵی 1820) لە 400 سوارەی چەکدار و 600 پیادەی چەکدار پێکهاتبوو
تیرەی تەرخانی ئەم تیرەیە لەتیرە ڕۆخزایی جیابونەتەوە
لە ناوچەکانی درۆزنە و توران و کانی ماران و پیازەجاڕ و ملە سوور و و چبوخ و کانی گەورە و داری قەلان- دان.
ئەم تیرەیە سەرۆکەکەیان حەمەی حەسەن بوو، هەروەها بەسەر چەند خێزان و بنەماڵەکەیدا دابەش دەبن "نەک چەند خێڵێک"، هەر یەکێکیش لەمانە ناوی تایبەتی خۆی هەیە وەک: باوەیسی، لاوە، ئاڵیجان، کەڵاو سەوز، قوچی، باوەگەورە، حەمەیاس، ئەم کەسایەتییانەش لەنێو تەرخانیدا هەڵکەوتوون:حاجی ڕەسوڵ و حاجی فەقێ محەمەد.
• تیرەی تەلان (جافی تەلان، جافە ڕەشکە)
لەبەر ئەوەی ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە لە دەواری ڕەشدا "کە لە مووی بزن دروست کرابوو" دەحەوانەوە، بە جافە ڕەشکە ناوزەد کران، ئەمانە لە ناوچەکانی تەلان و دۆڵی جافایەتی و سورداش و دۆکان و بنگرد و ماوەت و خەلەکان و ڕانیە و بتوێن و قەڵادزێ و بازیان و پیرەمەگرون و سلێمانی نیشتەجێن.
سوارەی تەلان
هەروەها ئەم جافانە لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە بۆ تیرەی میکایڵی و بەر لە 300 ساڵ کۆچیان کردووە بۆ ناوچەی تەلان و دەوروبەری.کاتی خۆی لەم تیرەیە حەوت سوار بەدەرکەوتوون "کە کوڕی خدر ئاغا بوون" و هەر یەکێکیان بووەتە سەرۆک خێڵێک و ئەمەش ناوەکانیانە:
مەمەند (ناسراوە بە مەمە)، کوێخا سەعید (کوێخا سادە)، سۆفی ئیبراهیم، کوێخا سەعید حەمە ئەمین، عەلی ئاغا، کوێخا محەمەد یاخیان، وەیس ئاغا.
پاشان ئەم کەسایەتییانە لەنێو جافی تەلاندا هەڵکەوتوون: کوێخا عەبدوڵڵا، کوێخا محەمەد کوێخا عەبدوڵڵا، کوێخا ڕەسوڵ کوێخا محەمەد، کوێخا ئەمین کوێخا ڕەسوڵ، کوێخا سمایلی تەلان کوڕی کوێخا ئەمین، هەروەها محەمەد تۆفیق تەلان.
کاکە حەمەی تەلان، یەکەم شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول
محەمەد تۆفیق تەلان
لەنێو ئەم کەسایەتییانەدا کوێخا سمایلی تەلان ناوبانگ و شۆرەتێکی تایبەتیی هەیە. ئەم زاتە کە ئەمڕۆ سەرۆکی تیرەکەیە بە ڕەوشتبەرزی و بەخشندەیی و لێهاتوویی و هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی ناسراوە و، لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلەکەماندا بەخۆی و کوڕەکانییەوە زۆرجار سەرکردایەتیی بەرەی شەڕەکانیان کردووە و کۆشاون و، دەیان شەهیدیان لە خزم و کەسوکاریان بە ڕێبازی کوردایەتی پێشکەش کردووە لەوانە:
کاکە حەمەی تەلان، یەکەم شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول، مەحموود سیدەری، غەریب هەڵەدەنی، مەلا مەحموود شارستێنی، محەمەد حاجی ئیبراهیم یاخانی، مەلا ڕەسوڵ هەڵەدەنی.
• تیرەی عیسایی
ئەم تیرەیە لە 200 خێزان پێکهاتووە و، لە ناوچەکانی باوەنوور و سەیید محەمەد و بیڕەش نیشتەجێن و مستەفای حاجی قادر سەرۆکیانە، هەروەها فەرەجی عەلی میرخانیش وەکو کەسایەتییەکی ئەم تیرەیە بە دەرکەوتووە.
• تیرەی جەنگی
لە ناوچەکانی دەمەدکان و عارف ئاوا و فەرەج ئاوا نیشتەجێن، سەرۆکیان میکەجنگی بوو، مەحمووی عەبدولڕەحمان و حاجی محەمەد حەیدریان تێدا هەڵکەوتووە.
• تیرەی سەدانی
ئەم تیرەیە لە ناحیەی قۆرەتو و هەندێکیشیان لە ناحیەی خورماڵ و شیرە مەڕ و گیلک، نیشتەجێن و لە، 3 خێڵ "یان بنەماڵە" پێکدێن، سەیید مورادی، ناودیری، سەدانی.
• تیرەی بەئاخی
ئەم تیرەیە لە قۆرەتوو و هورێن شێخان و شێروانە و ناحیەکانی خورماڵ و باوەنوور و قەرەتەپە نیشتەجێن، ئەحمەد ڕەحیم سەرۆکایەتیی دەکردن و لە 150 خێزان پێکدێن. ژمارەی جەنگاوەرانیان (ساڵی 1820) 30 سوارە و 100 پیادە بوو و، پاسەوانە تایبەتییەکانی مەحموود پاشایان پێکدەهێنا.
• تیرەی باشکی
شوێنی ئەم تیرەیە دەکەوێتە باکووری زێدی تەرخانییەکانەوە واتە باکووری ناوچەکانی: سەرقڵا، درۆزنە، پیازەجاڕ، قەرەداغ، چبوغ، کاتی خۆی مورادوەیس مەحموود سەرۆکیان بوو و خەلیفە حەسەن و محەمەد یاسین- یش لە کەسایەتییە ناسراوەکانیان بوو و، لە 200 خێزان پێکدێن. ژمارەی جەنگاوەرانیان (ساڵی 1820)، 30 سوارە و 80 پیادە بوون.
• تیرەی کەماڵیی
لە ناوچەکانی شێروانە (گۆبان) و دومیلان و هەندێکیشیان لە شارەزوور لە گوندەکانی قلرخ و خەرجانە و بۆیستانەسوور نیشتەجێن و، لە 500 خێزان پێکدێن، خێڵەکانیان ئەمانەن: شێروانی کەچەڵی و سوسکی و مەحموود خانە..
کاتی خۆی فاتیح محەمەد کەریم سەرۆکیان بوو و، ئەم ناوانەش لە کەسایەتییە ناسراوەکانیان بوون، دەروێش سەمین شاوەیس، فەتاح مەحموود، مەحموود ئەمین، حەمە حەسەن مەحموود خان."شایانی باسە کە شاعیری ناودار وەلی دێوانە لە خێڵی شێروانیی ئەم تیرەیە بوو".
وەلی دێوانە
• تیرەی شێخ سمایلی
لە ناوچەکانی گرێزە و بنگرد و سراو و قاڵیجە و موان و باڵان تەران و شانەدەری و چوارتاق نیشتەجێن و، لە دوو هۆز پێکدێن: شێخ سمایلی سوورەجو.
شێخ سمایلی بنەجوت.
کوێخا نەسروڵڵا قادر سەرۆکی ئەم تیرەیە بوو، و ئەمانەش هەندێک لە کەسایەتییە ناودارەکانیان بوون: حاجی عەبدولقادر براخاس، حاجی ڕۆستەم فارس، حاجی نامیق شانەدەری...
• تیرەی میراوەلی
لە هەڵەبجە و حەسەن ئاوا و بەکرئاوا و دەوروبەری ناوچەی نەورۆڵی نیشتەجێن.
• تیرەی سۆفی وەند
لە شێروانە و کفری و قاڵی جۆ و موان و تەپەسپی و زابت نیشتەجێن، کاتی خۆی مستەفا قادر سەرۆکیان بوو، ئەم کەسانەش لە ناویاندا ناسراوبوون: حەسەن عوسمان و کاکە مەلا و حەمە نامیق تۆفیق و مەحموود کەرەم وەیس و ئەحمەد ڕەنان.
• تیرەی وەڵی
لە ناحیەی باوەنووری "گەرمیان" و شارەزوور و خورماڵ و بانی خێڵان نیشتەجێن، حەمەی مەحموودی خاڵە و مەلا ئیسماعیل و دارای عەبدولقادر لە کەسە ناودارەکانیانن.
• تیرەی مەسۆیی
لە شێروانە و سەرقڵا و سەنگاو و دەوروبەری قرەداغ و موان نیشتەجێن، و لە بناغەدا سەر بە ڕۆغزایی و مامۆیین.
• تیرەی تیلەکۆ
لەسەر قڵا و گەرمیان و شارەزووردا نیشتەجێن و، لە 150 خێزان پێکهاتوون و، ئەحمەد محەمەد بەگ سەرۆکیان بوو. ئەم کەسانەش لە ناودارەکانیان بوون: حاجی موشیر، کوێخا نامق، عەلی خەسرەو، کوێخا ئەحمەد ڕەشید باوەمۆدەیی.
• تیرەی نەورۆڵی
بە زۆری لە هەڵەبجە و دەوروبەریدا و حەسەن ئاوا و بەکر ئاوا و کە ناری ڕووربای سیرواندا نیشتەجێن. نەوڕۆڵی لەو جافە کۆچەرانەبوون کە لە مێژەوە لە شار و گوندەکاندا نیشتەجێ بوون
ئەم تیرەیە لە دوو خێڵ پێکدێت، بەشی پارچە و بەشی حەمە، بریتین لە 600 خێزان و لە 16 گوندی دەوروبەری هەڵەبجەدا نیشتەجێن و سەرۆکیان عەبدوڵڵا محەمەد خوا کەرەم بوو،
ئەم کەسانەش لە ناویاندا ناسراوبوون: عەلی محەمەد مارف، قادر نادر عەبدولمحەمەد، ئەحمەد زولفەقار، خەلیفە محەمەد ئەمین، حاجی میر ئەحمەد، شەهید حسێن عارف، میرزا حەسەن، شەهید سیروان حەسەن، حەمەی ئاغاوەیس، شەهید نەوزاد نەورۆڵی.
• تیرەی پشتماڵە
لە 3 خێڵ پێکدێن:
1- پشتماڵەی کەیخسرەوبەگی: ئەمانەش دوو بەشن بەشێکیان سەر بە تیرەی هاروونین و سەرۆکیان کەریم فەتاح مستەفابوو، بەشەکەی تریان سەر بە تیرەی کڵاشی بوو و سەرۆکیان مەحموود یاروەیس بوو، ئەمانە لە پاسەوانە تایبەتییەکانی مەحموود پاشای جاف بوون.
2- پشتماڵەی بارام بەگی
3- پشتماڵەی وەڵەبەگی
تیرەی سمایل عوزێری
ئەم تیرەیە نیشتەجێی سلێمانی و سەرچنار و سورداش و بازیان و چەمچەماڵ و قڵاسێوکە و کەلی خان و سەقز و نەکەڕوزن و، لەم خێڵانە پێکهاتوون:
1- قەرەوەیسی
2- میر ئاڵایی
3- گومەیی
4- سمایل عوزێری
سەرۆکی تیرەی سمایل عوزێرییەکان حاجی برایمی چەرمەگابوو.
تیرەی عەمەڵە
لە ناوچەکانی کۆکز و کەلار و دەکەی حاجی برایم و قولە و خانەقی و کفری و شێروانە و تازەدێ و قولەسوتاو و دوزەخدەر و سێپەلکان و هەڵەبجە نیشتەجێن، سەرۆکیان فەتاحی ڕۆستەم بوو، ئەم کەسانەش لە ناودارەکانیان بوون: حاجی سلێمان، حاجی محەمەد، حاجی قادر.
ڕۆڵەکانی عەمەڵە لە یاوەر و پاسەوانە تایبەتییەکانی بەگزادەی جاف بوون، ئەم تیرەیە بریتیین لە 3 خێڵ : جانباز، ئاغاوەیسی، حەمە. لە ساڵی 1820دا، ژمارەی جەنگاوەرانیان 30 سوارە و 60 پیادەبوون.
تیرەی یەزدان بەخشی "شەمێرانی"
لە ناوچەکانی زمناکۆ، شەمیران، خورماڵ نیشتەجێن و ساڵی 1820 لە 750 خێزان پێکدەهاتن: سەرۆکیان محەمەدی ئەحمەد بوو، و ئەم ناوانەش هەندێک لە ناودارەکانیان بوون: ئەحمەد حسێن، تۆفیق فەرەج، ئەحمەدسان ئەحمەد مەحموود حەمەچراغ، محەمەد ئەمین تاناس، شەهید حەمە شەمێرانی. ئەم تیرەیە لە 3 خێڵ پێکدێت: خاڵە، مامەشەیی، بەگزادە.
تیرەی تاوگۆزی
لە قەڵای شەمێران و ناوچەی تاوگۆزی نیشتەجێن، کاتی خۆی سەرۆکیان سەیید عەبدوڵڵا بوو، "شاعیری پایە بەرز مەولەوی لەم تیرەیەبوو".
شاعیری پایە بەرز مەولەوی
تیرەی زەردۆیی
ئەمانە لە بناغەدا بەشێکن لە تیرەی زەردۆیی سەر بە جافی جوانڕۆ، بەر لە 300 ساڵ هاتوونەتە شارەزوور و تێیدا نیشتەجێ بوون.
مێژوونووسی ناسراوی کورد مەردوخ لە کتێبەکەیدا (تاریخی کورد و کوردستان لا 138) وا باس دەکات کە ئەم تیرانەش سەر بە جافن:شوان، شبزینی، غەوارە، بێسەری، قەویلەیی، بە جافی جوانڕۆ
زێدی جافی جوانڕۆ پانتاییەکی بەرین لە ڕۆژئاوای ئێراندا، لە سنووری هەردوو پارێزگای کرماشان و کوردستاندا، دەگرێتە خۆ، سنووری جوگرانیی ئەم دەڤەرە لە باکوورەوە، هەڵەبجە و هەورامان و ناوچەی باشووری پارێزگای سلێمانییە، لە ڕۆژهەڵاتیشەوە زنجیرە چیای شاهۆ و کامێران و بێلوار و میان دەربەندە، لە باشووریشەوە ناوچەی تیرەکانی سنجاوی (هەیارخانی) و قەڵخانی و سەرپێڵی زەهاوە، لە ڕۆژئاوایشەوە سنووری عێراقە بە درێژایی کەناری ڕووباری سیروان تا ڕووباری قۆرەتوو.
زێدی جافی جوانڕۆ
ئەم شوێنە "شوێنی جافی جوانڕۆ" هەزارەها ساڵە بە زێد و هەوارگەی ڕەسەنی عێلی جاف بە گشت تیرە و هۆزەکانییەوە، دەژمێردرێت.
ئەم بەشە گەورەی جافە (جافی جوانڕۆ) جاران کۆچەر بوون و لە هاویناندا دەچوونە هاوینەوارەکانی پاوە و قەدپاڵی شاخی شاهۆ و چیای بنیگز و چیای سارابەند و ماکوان و شیوی دەشتی حەڕ و ڕووباری ئاب و شاری ئاباد (شالی ئاباد) و دەشتی لیل و هلول و زمکان، لە زستانانیشا لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک عێراق، مەرخیل و خانەشوور و ئەزگڵە و باویسێ و سەرقڵا و جیگێران و زەهاو و هاجیلەر و چوارکڵاودا نیشتەجێ دەبوون.
جافی جوانڕۆ لە چەندین عەشیرەت و تیرە و هۆزی گەورە و ناسراو، چ لە ڕووی ژمارەوە یان لە ڕووی شوێنەوە، پێکدێت، پێکهاتەی ئەم عەشیرەت و تیرانەش لە سەر بناغەی وەرەسە دامەزراوە و، دیار ترینشیان ئەمانەن:
قوبادی، باوەجانی، وەڵەبەگی، ڕۆستەم بەگی، ئێناخی، شەرفبەیانی، ڕەحمان بەگی، شێخ سمایلی، گەشکی، باشۆکی "بازۆکی" نێریژی، قادر میروەیسی، تایشەیی "ئەم سێ تیرەی دواییە بە زۆری لە ناوچەکانی عەشیرەتەکانی گۆراندا نیشتەجێن و بە تیرە سەرەکییەکانی جافی ئەو دەڤەرە دەژمێردرێن، وەک لە باسی جافی گۆراندا بە ڕوونی دەردەکەوێت".
سوارەی جافی جوانرو
عەشیرەتی ڕۆستەم بەگی
ڕۆستەم بەگییەکان عەشیرەتێکی گەورەی جافی جوانڕۆن، هەروەها بە بنەچەی ڕەسەنی گشت تیرەکانی جافی تر لە قەڵەم دەدرێن، شوێنەکەیان دەکەوێتە نێوان چیای شاهۆ "شاوە" لە ڕۆژهەڵاتەوە، پاوە و ئۆرامانات لە باکوورەوە، سنووری تیرەی وەڵەبەگی لە باشوورەوە، شوێنی تیرەی قوبادی لە ڕۆژئاواوە.
لەنێو هەڵوێستە دیار و پڕ لە شانازییەکانی ئەم عەشیرەتەدا، ئاماژە بەوە دەکەین کە تەنها ئەوان بوون ڕووبەڕووی ستەم و زوڵم و زۆری فەرمانڕەوای ئەردەڵانی سادق خان بوونەوە، کاتێک شاڵاوی هێنایە سەر جافی جوانڕۆ و بارەگەکەیانی داگیر کرد "لە قەڵای جوانڕۆدا".
ئەوەبوو ڕۆڵەکانی ئەم عەشیرەتە بە فەرماندەیی عەبدوڵڵا بەگی وەکیل و براکانی زۆر دلێرانە بەرپەرچی ناوبراویان دایەوە و لە دژیدا جەنگان.
ڕۆستەم بەگییەکان لەم تیرانە پێکهاتوون:
تیرەی زەردۆیی
ئەم تیرەیە، تیرەیەکی گەورە و ناسراوە و لە چوار هۆز پێکدێت.
1- ساتیاری
2- ڕوایی
3- شاقوبادی (لە جوانڕۆ)
4- کوانگر (کەمانگر)
بریتین لە هەزار خێزان و، تا ماوەیەکی نزیک گەرمیان و کوێستانیان دەکرد، لە زستاندا بەرەو کەنارەکانی سیروان دەچوون و لە هاوینیشدا ڕوویان دەکردە ناوچەکانی تین زەردۆیی، لە دێرزەمانیشدا کۆچیان دەکردە ناوچەی سەریاس سەر بە شاری پاوە، لە سەردەمی سەفەوییەکانیشدا بەرەو قڵای شاهێن لە زەهاودا کۆچیان دەکرد "ناوی ئەسڵیی قڵای شاهین، زەردۆییە".
زەردۆییەکان لە یەکەمینی ئەو جافانەن کە لە شاری کرماشاندا نیشتەجێ بوون و لوێ چالاکی بازرگانی و پیشەسازییان ئەنجامدا. ئەمڕۆ ژمارەیان لە کرماشان و دەوروبەریدا بە سەدان خێزان دەگات.
تیرەی کۆرەیی
ئەم تیرەیە بە ساداتی کاکە جانەش دەناسرێن و لە دەوروبەری قەڵای جوانڕۆدا نیشتەجێن و بە چالاکی کشتوکاڵی و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتەوە خەریکن و ژمارەیان کاتی خۆی بە سەد خێزانێک خەمڵێنراوە.
تیرەی کۆکۆیی
لە ناوچە سنوورییەکانی جوانڕۆدا نیشتەجێن، لە ڕابردوودا هەوڵیان دا، موڵک و لەوەڕگاکانی تیرەی ئێناخی داگیر بکەن، وەلێ لە پاش شەڕێکی سەخت پاشەکشێیان پێکراو بۆ ئەودیوی سیروان دوورخرانەوە، ژمارەیان بە 200 خێزان خەمڵێنراوە.
تیرەی ئیمامی
ئەمانەش لە تیرە ناسراوەکانن و، ڕۆڵەکانیان بە ئازایی و دەسپاکی و ڕەوشتبەرزی ناسراون، بەگشتی خەریکی چالاکی کشتوکاڵی و ئاژەڵدارین و ژمارەیان بە 500 خێزانێک خەمڵێنراوە.
تیرەی محەمەد باویسێ
بریتین لە سەد خێزانێک و لە ناوچەی شبانکارە دەژین و بەژیانی کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییەوە خەریکن.
تیرەی سۆفییان
بە سەد خێزان خەمڵێنراون و بە ژیانی کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییەوە خەریکن.
تیرەی قەشەیی
ئەم تیرەیە لە ناوچەی جوانڕۆدا دەژین، وەلێ ژمارەیەکی بەرچاویشیان ئەمڕۆ لە شارەزووردا نیشتەجێن، سەبارەت بە ناوەکەیان (قەشەیی) وا دەگێڕنەوە کە سەرۆکەکەیان لە دێرزەماندا لایەنگری یەکێک لە کڵێسا مەسیحییەکان بووە، پێش ئەوەی بێتە نێو ئایینی ئیسلامەوە
بەگشتی ڕۆستەم بەگییەکان شانازی دەکەن بە مێژوو و یادیی پڕ لە سەروەریی چەندین سەرۆک و سەرکردەی دلێریان کە بە بوێری و لێهاتوویی و ڕۆڵی نەتەوەیی و نیشتمانیی دیاریان لە مێژووی میللەت و عێلەکەیاندا ناسراوبوون، لەوانە:
عەبدوڵڵا بەگی وەکیل
ئەم زاتە یەکەم کەس بووە لە ڕووی زوڵم و زۆر و تۆقاندنی محەمەد سادق خانی ئەردەڵاندا وەستاوە "وەک ئاماژەمان بۆ کرد"، بەڵام سەرئەنجام لە شەڕێکدا دیل دەکرێت و دەینێرنە سنە، مەڵبەندی میرنشینی ئەردەڵانەکان، لەوێ دەخرێتە زیندانەوە و گشت ماڵ و موڵکەکانی زەوت دەکرێت. ئەوەبوو گشت تیرە و هۆزەکانی جافی جوانڕۆ ڕادەپەڕن و بەو هۆیەوە (محەمەد سادق خان) دەسەڵات و توانای خۆی لە ناوچەی جوانڕۆدا لە دەست دەدات.
غەفار بەگی وەکیل و چەند سەرۆکێکی تر
پاش مردنی عەبدوڵڵا بەگی باوکی، غەفار بەگ بە سەرۆکی تیرەکانی ڕۆستەم بەگی دانرا، ئەم سەرۆکە وای بە پەسەندزانی لەگەڵ ڕۆڵەکانی عەشیرەتەکەیدا ساڵانە گەرمیان و کوێستان بکات.
نەک بە بەردەوامی لە قەلای جوانڕۆدا نیشتەجێ بێت، تا وەکو تووشی دەستدرێژیی ئەردەڵانەکان نەبێت وەک باوکی تووشی هات. بەڵام لە هاویناندا کە بۆ ناوچەکە دەگەڕایەوە، قەڵاکەی بەسەر دەکردەوە.
ئەوجا سەرۆکایەتیی ڕۆستەم بەگییەکان، یەک لەدوای یەک کەوتە دەستی، ئەمین بەگی وەکیل، محەمەد بەگی وەکیل، عەبدولکەریم بەگی وەکیل، ئەم سەرۆکانەش یاد و مێژووییەکی شکۆداریان لە بیرەوەری عێلەکەیاندا بەجێهێشت،
نەخاسمە (عەبدولکەریم بەگ) کە سەرۆکێکی یەکجار خۆشەویستی قەومەکەی و تێکڕا ناوچەی جوانڕۆ و دەوروبەری بوو. ئەم زاتە یەکێک بوو لە وانەی کە پشتگیریی بزووتنەوەی ئێرانیی ناسراو بە (مەشروتە) یان کرد و، لەو میانەدا هەردوو جەنگی باغ شا و نوێراندا بەشداربوو و بەخۆی هێزەکەیەوە شانبەشانی هێزەکانی تری بزووتنەوەی ناوبراو دلێرییەکی بێهاوتایان نوواند و شاری کرماشانیان کۆنترۆڵ کرد.
وەلێ، عەبدولکەریم و مستەفا بەگی برای و عینایەتوڵڵا بەگی ئامۆزایان و ژمارەیەکی زۆر لە سوارەکانی جافی جوانڕۆ لەم شەڕەی دواییەدا کوژران، ئەوجا تەرمەکانیان بە هۆی ڕۆڵەکانی زەردۆییەوە، ئەوانەی لە کرماشاندا دادەنیشتن، گواسترانەوە بۆ زێدی خۆیان لە جوانڕۆدا.
پاشان خەڵکی جوانڕۆ عەبدولڕەحمان بەگ وەکیلیان بە سەرۆکی خۆیان هەڵبژارد کە هەرچەندە لاوێکی تازە پێگەیشتوو بوو. سەردەمی ناوبراو ڕێکەوتی بارودۆخێکی یەکجار هەستیاری لە ناوچەکەدا کرد، کاتێک قاجارییەکان لەسەر حوکم لابران و حوکمی پەهلەوی لە ئێراندا دەستی پێکرد.
ئەوەبوو ئەم دەسەڵاتە نوێیە گوشاری خستە عەشیرەتە کۆچەرەکان بۆ ئەوەی نیشتەجێ بن و واز لە ژیانی کۆچەری بهێنن، هەروەها باری ژیانی ئابووری "کشتوکاڵی و ئاژەڵداری.." بەشێوەیەکی بەرچاو تێکچوو، ئەمەش وایکرد خەڵک لە بەرامبەر ئەو ڕەوشە ناهەموارەدا ڕاپەڕن و لە دژی ئەو ڕژێمە ستەمکارە نوێیەدا خەبات بکەن، دەسەڵاتدارانیش لەلایەن خۆیانەوە بەگرتن و تۆقاندن و ڕاوەدوونان وەڵامی نەیارەکانی خۆیانیان دایەوە و، زۆر لە سەرۆک عەشیرەتە کوردەکانی ڕۆژئاوای ئێرانیش بەر ئەو هەڵمەتە کەوتن.
پەرەسەندنی ململانێ لەنێوان حکوومەتی ئێرانی و جافی جوانڕۆدا.
لە 23ی مانگی شەعبانی ساڵی 1349 ک فەرماندەی سەربازیی ئێرانی مەحموودخان ئەمین لە سنەوە ناردی بە دووی عەبدولڕەحمان بەگ وەکیل و کەریم بەگی جافر سوڵتان هەورامی و حسێن خان ڕەزا و مەحموودخان دزڵی و بارام بەگ "سەردار ئەکرەم"دا، هەر کە گەیشتنە ئەوێ یەکسەر گیران و ڕەوانەی بەندیخانەی (خوڕەم ئاباد) کران.
پاشان لە نەخشەیەکی داڕێژراودا، سەرۆک و پیاو ماقووڵانی جافی جوانڕۆ بۆ قەڵای جوانڕۆ بانگهێشت کران "مانگی شەوال ساڵی 1350 ک" لەوێ لەلایەن کارەبەدەستانی ئێرانەوە غەدریان لێکرا و خرانەوە زیندانەوە، بەو هۆیەوە ڕۆڵەکانی ڕۆستەم بەگی ڕاپەڕین و لە پاش شەڕێکی سەختدا کە پتر لە دەڕۆژی خایاند ناوچەکانی پاوە و خانەقا و دشە... تا پردی دوو ئاب-یان گرت و، هێزەکانی میری ناچارکران بۆ ناوچە شاخاوییە سەختەکان پاشەکشێ بکەن.
پاش ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی عەشیرەتەکانی جافی جوانڕۆ، حکوومەتی ئێران گشت هێزێکی خۆی خستە گەڕ لە دژی جافدا و، شەڕ و پێکدادانی نێوان هەردوو لا چڕتر و سەختتر بوون.
بۆیە جافەکان منداڵ و پیر و ئافرەتەکانیان بۆ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی "وەک زناد، مکوری، گرمە، چاڵ ئاوا..." گواستەوە و خۆیان بۆ شەڕی درێژخایەن ئامادە کرد.
لەساڵی 1367ی کۆچیدا سەختترین جەنگی نێوان جافی جوانڕۆ و حکوومەتی ئێران ڕوویدا " کە بە شەڕی جافی جوانڕۆ و حکوومەتی ئێرانی دەناسرێت.
ئەوەبوو هێزەکانی دەوڵەت و عەشیرەتە هاوپەیمانەکانیان وەک سنجاوی، گۆران، هەیارخانی، لە ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزانی ئەو ساڵەدا پەلاماری ناوچەی جوانڕۆیان لە دوو قۆڵەوە دا "لە سنجاوی و دەوڵەت ئاباداوە".
هێزی شاڵاوبەر بە تۆپی قورس و فڕۆکەی جەنگی گوند و شارۆچکەکانی دەڤەرەکەی بۆردومان کرد، پاشان هێزەکانی میری ویستیان هێڵەکانی بەرگریی جاف ببەزێنن، بەڵام تووشی بەرگرییەکی سەخت هاتن لەلایەن ڕۆڵەکانی جافەوە کە بەرگرییەکی مەردانەیان تا مردن لە زێد و کەرامەت و سەروەریی خۆیان کرد و چەندین سەرکردەی دلێریان لێ شەهید بوو وەک : نادر بەگ ڕۆستەمی "برا گەورەی محەمەد بەگ وەکیل" عەبدولڕەحمان بەگ ئێناخی، محەمەد شمشێر و چەندان ڕۆڵەی ئەمەکداری تر...
بەهەرحاڵ شەڕەکە دوو ساڵی تەواوی خایاند بێ ئەوەی هێزەکانی ئێرانی بتوانن بە تەواوی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن وێڕای بەکارهێنانی تۆپبارانی قورس و بۆردومانی ئاسمانیی توند بە شێوەیەکی بەردەوام.
جافی جوانڕۆ و کۆماری کوردستان
پاش داگیرکردنی ئێران لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە جەنگی جیهانی دووهەمدا، پێشەوا قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری کوردستانی لە شاری مەهابادی پایتەختدا، ڕاگەیاند.
پێشەوا قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری کوردستانی لە شاری مەهابادی پایتەختدا، ڕاگەیاند.
هەروەها داوای پشتگیری و کۆمەکیی لە گشت عێل و تیرەکانی کورد نەخاسمە عێلی جاف کرد، بە مەبەستی پارێزگاریکردن لەو کۆمارە ساوایە. ئەمانیش (جافەکان) نێردراوی خۆیان ناردە لای پێشەوا کە میرزا محەمەد فەواهیی دانا و ڕۆشنبیر و قسەزان بوو.
ئەم زاتە لە کۆبوونەوەیەکی گەورەدا لە شاری مەهاباد بە ئامادەبوونی پێشەوا قازی محەمەد و حەشاماتێکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارە، پشتگیریی جافی بە گشت تیرە و بەشەکانییەوە، بۆ کۆماری کوردستان و پێشەوا جوامێرەکەی ڕاگەیاند.
پشتگیری جافی جوانڕۆ لە دکتۆر مەسەدەق
خۆماڵیکردنی کۆمپانیای نەوتی ئێرانی لە سەردەمی حکوومەتەکەی د. موسەدەقدا، یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکیییەکانی ناکۆکیی نێوان ئەو و دەربارەی شاهنشاهیدا.
لەو سەردەمەدا غولام حسێن ئەردەڵان برازای سەردار ڕەشید ئەردەڵان وەک هەواداری موسەدەق و بڵاوکەرەوەی بیر و بۆچوونە ئازادیخوازەکانی، لەنێو عەشیرەتەکانی ڕۆژئاوای ئێراندا بە دەرکەوت. هەروەها محەمەد بەگی وەکیل و جافی جوانڕۆش چوونە پاڵ موسەدەقەوە، چونکە ناوبراو (محەمەد بەگ) پێی وابوو کە سەرکەوتنی موسەدەق دەبێتە مایەی خێر و سوود بۆ عێلەکەی و ناوچەکەیان.
جا پێش ڕوودانی کودەتا سەربازییەکە لە دژی موسەدەق، شاندێکی تیرەکانی جافی جوانڕۆی بانگێشت کردە لای خۆی و داوای لێکردن ژمارەیەک لە باشترین جەنگاوەرەکانی جاف بنێرنە پایتەخت بە مەبەستی پاراستنی خۆی و ئەو دەزگایانەی سەر بە ئەو بوون لەکاتی بەرپابوونی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سوپادا.
محەمەد بەگێش وەڵامی دایەوە کە دەتوانێت لە ماوەیەکدا هەزار جەنگاوەری جاف ئامادە بکات و بە ڕێگای لابەلادا، شەو، ڕەوانەی پایتەختیان بکات.
بەڵام پێش ئەوەی ئەو نەخشە جێبەجێ بکرێت، کودەتا لە دژی موسەدەق ڕوویدا و، لە شەوی کودەتاکەدا سەرۆکەکانی جاف لە ماڵی موسەدەقدا بوون و، زۆر بەزەحمەت قوتاریان بوو. هەر کە محەمەد ڕەزا شاە پەهلەوی لە تاراوگەیی گەڕایەوە، یەکسەر شەڕ لە نێوان جاف و میریدا سەری هەڵدایەوە.
هاوپەیمانی بەغدا(حلف بغداد) و کاریگەری لەسەر جافی جوانڕۆ
یەکێک لە بڕگەکانی هاوپەیمانیی (حلف) بەغدا کە لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا لەنێوان عێراق و تورکیا و ئێراندا بەسترا، داخستنی سنووری هاوبەشی ئەو وڵاتانەبوو لە ڕووی نەیارانی ئەو حکوومەتانەدا و پێنەدانی مافی پەنابەرێتی پێیان و یارمەتی نەدانیان لە هەر یەک لەو وڵاتانەدا.
لەو بارودۆخەدا هێزەکانی ئێرانی لە چەندین قۆڵەوە بە چەکی قورس و هێزی ئاسمانییەوە شاڵاویان هێنایە سەر جافەکانی جوانڕۆ، ئەمانیش زۆر بەتوندی بەرپەرچی ئێرانییەکانیان دایەوە و داکۆکییەکی مەردانەیان لە خۆیان و نیشتمانیان کرد و، زەبر و زیانێکی گیانی و مادیی سەختیان بە دوژمن گەیاند و یەکێک لە فڕۆکەکانیانیان پێکا، لە هەمانکاتیشدا قوربانییەکی گرانیان لە شەڕەکاندا دا،
کەیکاووس بەگی برای محەمەد بەگی وەکیل یەکێک لە شەهیدە سەرکردەکانیان بوو. محەمەد ساڵح بەگی شمشێریش وەک یەکێک لە قارەمانە دلێرانەکانی ئەو جەنگە بەدەرکەوت..
کەیکاووس بەگی برای محەمەد بەگی وەکیل یەکێک لە شەهیدە سەرکردەکانیان بوو
سەر ئەنجام لەژێر قورسیی شاڵاوی ئێرانییەکان لەلایەک و، داخستنی سنووری عێراق بە ڕوویاندا لەلایەکی ترەوە، جەنگاوەرانی جاف ناچار بوون بۆ ناوچە شاخاوییە سنوورییە سەختەکان پاشەکشێ بکەن.
ئەوجا لەوێوە دەستیان بە شەڕی پارتیزانی بێوچان لە دژی ئێرانییەکاندا کرد، تا ئەوکاتەی شۆڕشی 14ی گەلاوێژ (ساڵی 1958) لە عێراقدا بەرپابوو و ڕژێمی پاشایی لەو وڵاتەدا ڕووخا و، بە نەمانی ئەو ڕژێمەش هاوپەیمانیی ناوبراو هەڵوەشایەوە.
ئیدی سەرۆکەکانی جافی جوانڕۆ و چەکدارەکانیان هاتنە عێراق و لەلایەن حکوومەتی عێراقی و جافەکانی برایان لەم وڵاتەدا پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، هەروەها چاویان بە پێشەوا عەبدولکەریم قاسم و سەرکردەی مەزن بارزانی مستەفا کەوت.
هەڵوێستی جافی جوانڕۆ لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورددا
بە سەرۆکایەتی بارزانی نەمر
شۆڕشی ئەیلوولی پیرۆزی ساڵی 1961 بە فەرماندەیی بارزانی نەمر، دەنگێکی فراوانی لە گشت پارچەکانی کوردستاندا دایەوە، هەروەها ئەم شۆڕشە لەلایەن گشت بەشەکانی عێلی جافەوە بە جافی جوانڕۆشەوە، پشتگیرییەکی تەواوی لێکرا.
ئەوەبوو هاوکاری و پشتگیریی تەواوی خۆیانیان بۆ بارزانی دەربڕی و ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگەیان بە فەرماندەیی محەمەد بەگ وەکیل و حسێن بەگ وەکیل بۆ پاڵپشتی شۆڕش نارد و، شانبەشانی براکانیان لە کوردستان عێراقدا جەنگان و داکۆکییان لە کورد و کوردستان کرد.
بەگزادە جوانرویەکان لە گەڵ عەبدول کەریم قاسم ومەلا مستەفادا
ئەوەبوو حسێن بەگی وەکیل لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی لە بەرەکانی شەڕدا، کرا بە یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو سەردەمەدا.
ئەمڕۆش وەک دوێنێ، جافەکانی جوانڕۆ هەمان هەڵوێستی نەتەوەیی ڕەسەنی نەگۆڕی خۆیان دووپات دەکەنەوە و، ئەوەتا هەندێکیان لە ڕیزی پارتە شۆڕشگێڕەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا پلە و پایەی بەرزیان هەیە.
حە سەن بەگ و حسێن بەگی وەکیل
یەکێک لەوانە بۆ نموونە، فەریدون بەگی محەمەد بەگی وەکیلە "کاک فەریدون جوانڕۆیی؛ کە یەکێکە لە بەرپرسە سەربازی و حزبییە ناسراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە چەپەوە - کاک فەریدون جوانرویی - شاهو بەگی جاف - د. سەروەت جاف
هەڵوێستی جافی جوانڕۆ لە ڕژێمی خومەینی.
ڕژێمی خومەینی هەر لەسەرەتای وەرگرتنی دەسەڵاتی ئێرانەوە، سیاسەتی کوشتن و بڕین و تۆقاندن و سەرکوتکردنی لە دژی گەلانی ئێرانیدا، لە پێشیشیانەوە گەلی کوردمان، پەیڕەوکرد.
ئەمەش پاڵی نا بە ڕۆڵەکانی جافی جوانڕۆ و عەشیرەتە کوردە هاوپەیمانەکانیان کە چەک هەڵگرن و دیفاع لە چارەنووسی میللەتەکەیان بکەن، بەو شێوەیە بەشدارییەکی مەردانەیان لە ڕاپەڕینە دلێرانەکەی سەرۆکی جاف، کاک سەردار بەگی جافدا کرد و،
هەزارەها لە ڕۆڵەکانیان شان بەشانی ڕۆڵەکانی عەشیرەتە دۆستەکانیان لە ناوچەکانی قەسری شیرین و داڵە هۆ و سازان و شمشێر و دەوروبەری پاوە و باینگان و دەوروبەری قەڵای جوانڕۆ و پێنجوێن و شاخی بەمۆ و شاخی مەکوان... و چەندین شوێنی تر لە هەردوو دیوی سنووردا،
سەنگەریان گرت و کەوتنە شەڕەوە لەگەڵ هێزەکانی پاسدار و پەسیج و سوپای ئێرانیدا و سەدان کەسیان لێ کوشتن و بریندار کردن و، چەندین تانگ و زرێپۆش و کەرەسەی جەنگیی دوژمنیان تێکشاند و، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەری سەربازییان بەردایەوە.
لەنێوان سەرکردە دلێرەکانی جافی جوانڕۆ لە بزوتنەوە چەکدارییە ئازادیخوازییەکەی سەردار بەگدا ئاماژە بەم ناوانە دەکەین: حەسەن بەگ وەکیل، عزەت بەگ جوانڕۆ، داود بەگ حەسەن بەگ وەکیل، "شەهیدبوو" تۆفیق بەگ جوانڕۆ، ڕۆستەم بەگ فەرەج.. هتد.
حەسەن بەگ وەکیل، عزەت بەگ جوانڕۆ
شەجەرە نامەی ڕوسەم بەگی
باوەجانی
باوەجانی تیرەیەکی گەورە و ناوداری جافی جوانڕۆیە و، لە چەندین هۆز و خێڵی ڕەسەن پێکدێت کە لە پانتاییەکی بەریندا نیشتەجێن و ژیان دەبەنەسەر.
سنووری باکووری زێدی باوەجانییەکان بریتییە لە زنجیرە چیای ماکوان ولای خوارووی باینگان، سنووری ڕۆژهەڵاتیشی زنجیرە چیای شاهۆ و باکووری قەڵای جوانڕۆ و باکووری ڕۆژئاوای هەوارگەی تیرەی قوبادییە،
سنووری باشووریشی لای باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی وەڵەبەگی (کێلە سفید- دەروێشی و باویسێ)یە، سنووری ڕۆژئاوایشی خاکی عێراقە. شوێنی ئەم تیرەیە لە سەرەتادا لە ناوچەی دۆڵ دڕەدا بوو.
ئەمانەش هۆزەکانی باوەجانی
هۆزی عالی
ئەمانە لە 300 خێزان پێکهاتبوون و، لە هاویناندا لە ناوچەکانی دنگەکوە و سارابنددا دەژیان دەبوون، لە زستانانیشدا کۆچیان بۆ ناوچەکانی دەشت وڕ (دشت حر) و هولە و خانە شور، دەکرد.
هۆزی قوچالی
ژمارەیان بە 500 خێزان مەزندە کراوە و لە ناوچەکانی دۆڵ دڕە و هولە و خانە شوردا نیشتەجێن و زۆر دەمێکە وازیان لە ژیانی کۆچەری هێناوە.
هۆزی حەمەدە (محەمەدە)
لە 300 خێزان پێکهاتوون، هەوارگەی هاوینەیان ملەتولاتە و بە زستانانیش دەچنە دەشت ور و قاڵیچە و خانە شور.
هۆزی میروەیسی
چوارسەد خێزانن، هەوارگەی هاوینەیان ناوچەی لوشەیە، هەوارگەی زستانەشیان دەشت ور و خانەشورە.
هۆزی تەمرخانی
سەد خێزانێک دەبن و، لە ناوچەی دشت ور (دەشت حر) نیشتەجێن.
هۆزی خەسرەو باشە
سەد و پەنجا خێزانن و لە زستاندا لە ناوچەی گاوار دەبن، هاوینانیش زۆربەیان کۆچ بۆ ناوچەی میرئاوا (میراباد) دەکەن.
هۆزی میرئاوا
ژمارەیان 400 خێزانە و لە ناوچەی میرئاوادا دادەنیشن و خاوەنی زەوی و زار و کێڵگەی خۆیانن و بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریک دەبن.
هۆزی بەگزادە
بریتی بوون لە 150 خێزان و هەوارگەی هاوینەیان ناوچەی لوشە بوو، زستانانیش دەچوونە ناوچەی سەرتاویر.
هۆزی عەزەم خانی
بریتی بوون لە 200 خێزان هەوارگەی هاوینەیان شاخی سارابەند بوو، بە زستانانیش لە ناوچەی هولەدا نیشتەجێ دەبوون.
هۆزی تاوگۆزی
ژمارەیان بە 700 خێزان مەزەندە دەکرێت و، لە دۆڵەدڕە و کڵاش و باینگان نیشتەجێن. ئەمانە کاتی خۆی سەر بە میرنشینی ئەردەڵان بوون، وەلێ حەبیبوڵڵا خانی باوەجانی دەسەڵاتی خۆی بەسەریاندا سەپاند و بوون بە باوەجانی.
ئەم هۆزە بریتییە لە دوو بەش، بەشی یەکەمیان بە خێڵی کدخدا دەناسرێن و لە زستاناندا لە ناوچەی شێخ سێڵە و دەوروبەریدا دەحەوێنەوە، لە هاوینانیشدا دەچنە سوارە بیلەیی و شاخی سارابەند. بەشی دووهەمیشیان بە تاوگۆزیی دۆڵ دڕە دەناسرێن و، لە زستاناندا لە دۆڵ دڕە دەبن و لە هاوینانشیدا کۆچ بۆ ناوچەی سوارە بیلەیی دەکەن و، سەرۆکیان کدخدا مستەفا بوو.
هۆزی تەپان
لە 150 خێزان پێکهاتوون و لە گوندی تەپان نیشتەجێن.
هۆزی زمکانی
ژمارەیان بە 200 خێزان خەمڵێنراوە و، هەوارگەی هاوینەیان ناوچەی نێریژە، لە زستانیشدا کۆچ بۆ ناوچەی گاوران دەکەن.
قوبادی
ئەم تیرەیەش یەکێکە لە تیرە گەورە و گرنگەکانی جافی جوانڕۆ و چەندین هۆز و خێڵ و بنەماڵەی جیا جیا دەگرێتە خۆ. ڕۆڵەکانی قوبادی بەگشتی خەڵکانێکی تێگەیشتوو و ئازا و بە ئینساف و هەقپەروەر و ڕەسەنن و، چەند سەرۆکێکی لێهاتوو و ناسراویان تێدا هەڵگەوتووە وەک: عەلی بەگ، حەسەن بەگ، محەمەد تەقی بەگ.
زێدی قوبادییەکان دەکەوێتە نێوان، زێدی ڕۆستەم بەگیی جوانڕۆییەکانەوە (لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە)، زێدی وەڵەبەگی لە باشووری ڕۆژئاواوە، زێدی قەڵخانی لە باشوورەوە، ناوچەی ئەزگڵە و زێدی باوەجانی و سنووری عێراق لە ڕۆژئاواوە.
لە هاویناندا دەچوونە ناوچەکانی ڕووباری ئاب و بازان و ملە ترشکە، لە زستانانیشدا کۆچیان بۆ ناوچەکانی ئەزگڵە و گاوارە و قەیتول و دەربەند هۆڵ دەکرد.
قوبادییەکان لەم هۆزانە پێکدێن:
هۆزی قەلانی
لە 200 خێزان پێکهاتوون و لە ناوچەکانی باغ سەیدخان و ئەزگڵەدا نیشتەجێن و بە چالاکیی کشتوکاڵی و باخداری و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتەوە خەریک دەبن.
هۆزی کۆرەیی
بە 200 خێزان مەزندە دەکرێن، لە زستاندا دەچوونە ناوچەکانی ئیمام حەسەن و ئەزگڵە و لە هاویناندا دەگەیشتنە ڕووباری ئاب.
هۆزی بازانی
لە 200 خێزان پێکهاتوون، هەوارگەی زستانیان ناوچەی گاوارە بوو و، لە هاوینانیشدا کۆچیان دەکردە بازان.
هۆزی میرکی
لە 180 خێزان پێکهاتوون، هاوینان دەچوونە ناوچەی بازان و بە زستانانیش کۆچیان دەکردە ناوچەی گاری.
هۆزی بابا
لە 100 خێزان پێکهاتوون، هاوینان دەچوونە ناوچەی ڕووباری ئاب و زستانانیش کۆچیان دەکردە ناوچەی بانەدار.
هۆزی پشتماڵە
بە 300 خێزان مەزەندە دەکرێن، زستانان کۆچیان دەکردە ناوچەی قەیتوول بە هاوینانیش دەچوونە ناوچەی بیلەتاب و ڕووباری ئاب.
هۆزی حەسەن عەلی
لە 150 خێزان پێکهاتوون، هاوینان دەچوونە ناوچەی ڕووباری ئاباد بە زستانانیش ناوچەی ئەزگڵە.
هۆزی تەنگ ئەژدهایی
150 خێزان دەبن، بە زستانان لە ناوچەی دەربەند دەهۆڵ و بە هاوینانیش لە ناوچەکانی ملە ترشکە و ڕووباری ئاب دەبوون.
هۆزی عەلی ئاخەیی (عەلی ئاقایی)
لە 150 خێزان پێکهاتوون، هاوینان دەچوونە ناوچەی چشمەسفید و ڕووباری ئاب و، بە زستانانیش لە ناوچەی دۆڵە خوشکەدا نیشتەجێ دەبوون.
هۆزی مەسور ئاخەیی (منصور اقایی)
سەد خێزانن و لە گوندی مەنسور ئاغایی نیشتەجێن و بە ژیانی کشتوکاڵی و باخداری و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتەوە خەریکن.
سمایل ئاخە (ئیسماعیل ئاغایی)
لە پێنج خێڵ پێکدێن، هۆخلوگی، ئاغلی بەگی، شاوەیس ئاخەیی، مەسور ئاخەیی، عەلی ئاخەیی. ئەمانە لە ڕەگەزی ساداتی پیر خدری شاهۆ و پاشماوەی بنەماڵەی قوباد بەگن.
هۆزی مەنوچەهری
ئەمانە لە ناوچەی جوانڕۆ، لە تەنیشت تیرەی ڕۆستەم بەگیدا نیشتەجێن و، بە ژیانی کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییەوە خەریکن، ژمارەیان 150 خێزانێک دەبێت.
هۆزی مستەفا بەگی
سەد و پەنجا خێزانن و لە ناوچەکانی زلان و چیمەن زاردا نیشتەجێن و بە باخداری و کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن.
هۆزی کڵاشی
لە 250 خێزان پێکهاتوون، لە سەرەتادا لە ناوچەی کڵاش، باکووری جوانڕۆدا نیشتەجێ بوون، پاشان کۆچیان کرد بۆ چیای مکوان، ئێستاش لە ناوچەکانی تەرخان ئاباد و قەڵای جوانڕۆ و زێدی باوەجانی و زەهاو و کرماشاندا نیشتەجێن.
وەڵە بەگی
تیرەی وەڵە بەگی لە تیرە ناسراو و مەزنەکانی جافی جوانڕۆیە، لە نێو جافی مورادیی کوردستانی باشووریشدا چەند لق و پۆیەکی هەیە.
وەڵە بەگییەکان لە چەندین ناوچە و گوندی کوردستانی ئێراندا نیشتەجێن وەک: کرە، کرە قەلعە سفید، ڕەئیس، بناوجکو، کزازی، دەسرخ، حەسەن ئاباد، شەش بید، شاینگان، مامان، گراب دولت اباد علیا، نهر اب، علی اباد، بان شلە، خانم ئاباد، هلول، گمشتر، تیلەکۆ، باویسێ، شێخ ڕوزبهان، تەپە ڕەش، پشت کیلە، جیگران، چوتە.
سنووری باکووریان ناوچەی جوانڕۆیە، سنووری ڕۆژهەڵاتیان ناوچەی ڕوانسەرە، سنووری ڕۆژئاوایان ناوچەی قوبادییەکانە، سنووری باشووریان ناوچەکانی عەشیرەتەکانی گۆران و سنجاوییە. ئەم تیرەیە چەند هۆزێک دەگرێتە خۆ:
بەگزادەی وەڵە بەگی
ناوی بەگزادەکانی وەڵەبەگی لە ناوی باپیرە گەورەیانەوە وەڵەد بەگ کوڕی سەیید ئەحمەدی گەورەوە هاتووە و، ژمارەیان سەد خێزانە. هەردوو مێژوونووس شمیم و محسنی دەربارەی ئەم خێڵە گوتوویانە:
جاران لە دیارترین و بەهێزترین خێڵەکانی جافی جوانڕۆ بوون و دەسەڵاتیان بەسەر هەموویاندا هەبوو، هەرووەها هەردوو میرنشینی ئەردەڵان و گۆران نەیانتوانی ژێردەستەیان بکەن بۆیە هەمیشە لە شەڕ و ململانێدا بوون (کتێبی تحفە الناصری لا/ 460)..
لە سەرۆکەکانی تیرەی وەڵە بەگی
وەڵەد بەگ: ئەم زاتە بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکانی وەک (تاریخ مستورە خان کوردستانی و حدیقە ناصری) یەکێک بووە لە سەرکردە مەزنەکانی سەردەمی خۆی. ناوبراو لەگەڵ کوڕەکانیدا لەلایەن ئەمانوڵڵا خانی میری ئەردەڵانەوە بەندکران.
خۆی لە شاری سنەی پایتەختی میرنشینی ئەردەڵانیەکاندا بە زیندانی مایەوە، کوڕەکانیشی (ڕۆستەم بەگ و حەسەن بەگ) لە قەڵای قەسڵاندا زیندانی بوون، ئەوجا پاش ساڵێک ئازاد کران.
ئەوەبوو بە مەبەستی ئاشتکردنەوەی وەڵە بەگییەکان و دڵدانەوەیان، حسێن قولی خان کوڕی میری ئەردەڵان کچی وەڵەد بەگی خواست. وەڵەد بەگ بە ماوەیەکی کورت لە پاش ئازاد کردنی، کۆچی دوایی کرد.
دواتر نەوە و کوڕەزاکانی لە شاری سنەدا بە نیشتەجێی مانەوە و، بە خانەوادەی (مستوفی) ناویان دەرکرد. بەگشتی وەڵەبەگییەکان تا ساڵی 1300ک لە ململانێ و ناکۆکیی بەردەوامدا بوون لەگەڵ میرەکانی ئەردەڵاندا.
لە بەگزادە ناودارەکانی وەڵەبەگی: یەعقوب بەگی یەکەم، بارام بەگی گەورە، سەعید بەگی یەکەم، ڕۆستەم بەگ، فەتاح بەگی یەکەم، سۆفی بەگ، حاجی یەعقوب بەگ، سەردار ئەمجەد، فەتاح بەگ ئەمجەدی کوڕی یەعقوب بەگ.
فەتاح بەگ ئەمجەدی کوڕی یەعقوب بەگ
سەبارەت بە فەتاح بەگ ئەمجەدی دەڵێین، ئەم زاتە یەکێک بووە لە بەگزادە هەڵکەوتوو و ڕۆشنێرەکانی وەڵە بەگی کە بە دڵسۆزی و وەفادارییان بۆ گەل و هۆزیان ناسراون.
شایەنی گوتنە، دوای ئەوەی داوود بەگی جاف، سەرۆکی عێلی جاف، ساڵی 1959 پەنای بردە ئێران، ئەم فەتاح بەگە گشت سەرۆک تیرە و هۆزەکانی جافی ئێرانی کۆ کردەوە و پێکەوە چوونە سەردانی داوود بەگ لە کرماشاندا و، وەک سەرۆکی باڵای جاف بەگشت بەشەکانییەوە، پشتگیری و وەفاداریی خۆیان بۆ ئەو زاتە دووپات کردەوە.
هۆزی دەروێشی
ئەم هۆزە بریتییە لە 400 خێزان، لە زستاناندا دەچنە ناوچە سنوورییەکانی (نزیک عێراق) لە، باویسێ، کدخدا حەسەن، شێخ ڕوزین، دریلی، ڕێویلە، بە هاوینانیش کۆچ دەکەنە ناوچەکانی شەش بیدی سەروو، قولی قاورمە، دەسرخ. کدخدا محەمەد شامراد سەرۆکی ئەم هۆزە بوو و، ئەم کەسانەش لە ناویاندا ناسراو بوون: حسێن محەمەد شامراد، حسێن عەبدولکەریم، کەریم محەمەد عەلی، مەلا فەتاح بەهرۆزی.
هۆزی دەلەژێری
ئەمانە لە بنەڕەتدا سەر بە هۆزی دەروێشین و لە مێژەوە پێکەوە دەژین، ژمارەیان 600 خێزانە و هەوارگەی هاوینەیان ئەم ناوچانەیە: مامنان، سەرابیان، گەیلان برد، چرە سوار، شاینگان، و ئەنجیرە.
شوێنی زستانیشیان ئەمانەیە: کورکور، گوندەکانی شێخ ڕوزین، ڕویلە، باویسێ، گوندەکانی حاجی قادر، دەربەند زەرد، کۆزە ڕوت، ماشان. خاوەنی مەڕ و ماڵات و کێڵگە و موڵکێکی زۆرن و، لەم بنەماڵانە پێکدێن:
1- بنەماڵەی حاجی قادر ئەوڕەحمان. 2- بنەماڵەی کدخدا حەسەن ئەعزەم موراد. 3- بنەماڵەی عەبدوڵڵا شامراد. 4- بنەماڵەی کدخدا فەتحوڵڵا کەرەم. 5- بنەماڵەی کدخدا مەحموود مراد خان. 6- بنەماڵەی کاکە عەبدوڵڵا فەرەج. 7- بنەماڵەی حاجی ئەحمەد محەمەد مامەخان.
هۆزی خاڵوان
هۆی ناونانی ئەم هۆزە بە خاڵوان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەندێکێان لە خاڵوانی بەگزادەی وەڵە بەگی بوون.
ڕۆڵەکانی خاڵوان لە ناوچەکانی وەڵە بەگی و ئاهنگران و ئەلهیار خانی نیشتەجێن و بە ڕەوشتی بەرز و میوانپەروەری ناسراون. لە هاویناندا دەچوونە ناوچەکانی مامان و سەرابیان و بە زستانانیش بۆ شێخ ڕوزین (روزبهان)، جێگیران.
جاران کدخدا ئەحمەد شاهنگار سەرۆکیان بوو، ئێستاش سەرۆکیان، کاکە عەلی محەمەدە. هەروەها کدخدا سلێمان و مەلا ئەحمەد سەیفوڵڵا لە کەسە ناسراوەکانیانە.
هۆزی قادر میروەیسی
ئەم هۆزە 700 خێزان دەگرێتە خۆ و لە پاشماوەی تیرەی قادرمیروەیسین و، لەلایەن عەشیرەتی کەڵهوڕی ئێرانییەوە بە (بداق بەگی) دەناسرێن. وەک ئاماژەمان بۆ کرد ئەمانە لە بنەڕەتدا لەتیرەی قادرمیروەیسیی جافی گۆران جیا بوونەتەوە، ئەویش پاش نەمانی گرووپە چەکدارەکانی عەشیرەتەکانی گۆران لە سەرەتای بزووتنەوەی (مەشروتە)دا، ئەوجا چوونەتە نێو تیرەی وەڵەبەگی.
لە هاویناندا بۆ ناوچەی شان ڕەش و لە زستانانیشدا بۆ تەپە ڕەش و دەوروبەری سەرقڵا کۆچیان دەکرد.کدخدا قادر میروەیسی و کدخدا عەلی حەسەن لە سەرۆکەکانیان بوون.
هۆزی نەدری
هۆزی نەدری لەو هۆزانەیە کە لە دێر زەمانەوە نیشتەجێی ڕۆژئاوای ئێرانن. مێژوونووسی ئێرانی د. مەسعوود کەیهان لە بارەیانەوە دەڵێت: لە 150 خێزان پێکهاتوون و لە ناوچەکانی مێرگەسار، ئاب دەلال (ابدالان).
جوانڕۆ، ماهی دەشت نیشتەجێ بوون. بڕوای ئەوە هەیە کە نەدرییەکان پاشماوەی تیرەی نایری بن و دوایی ناویان بۆ نەدری گۆڕابێت (کتێبی جغرافیای سیاسی لا/ 58، کتێبی تاریخ مردۆخ/ جلد اول لا/ 115).
لە باسی عێلەکاندا کە لەم کتێبەدا هاتووە باسی ئەوە کراوە نایرییەکان خەڵکێکی ئازا بوون و لە ناوچەی ڕۆژئاوادا (کوردستان) پێش دوا کۆچی قەومەکانی(مادو فارس) بۆ وڵاتی ئێرانی ئێستا، نیشتەجێ بوون.
هەروەها لە کتێبە کۆنەکانی ئاشوورییشدا باسیان هاتووە. ڕۆڵەکانی ئەم هۆزە لە ئازاترین سوارچاکەکانی ناوچەکە بوون و، میرنشینی نائری- یان دامەزراند و دەسەڵاتیان بەسەر تێکڕا ناوچەی زێی گەورەدا هەبوو.
ئەم هۆزە ڕەسەن و ئازایە لە زێدی جافی جوانڕۆدا نیشتەجێن، هەوارگەی هاوینەیان ناوچەکانی: گمشتر، پیرۆزە، نهرئابی، گراب، دەوڵەت ئاباد، سادق ئاباد، ڕوانسەر، قەڵای جوانڕۆ، تورەکبان، کەلی بیاشوش، کانی گوڵە.
هەوارگەی زستانەشیان: پشتیلکە، بەمۆ، لە ناوچەی کامێرانەوە تا چروسانە، زیویە، قڵای دارا خان. باری ئابووریان باشە و حاڵی حازر 1/5ی دانیشتوانی قەڵای جوانڕۆ پێکدێنن. ژمارەیان پتر لە هەزار خێزانە و سەرۆکیان مەلا عەبدولمەجید موەحید نەدری- یە، لە کەسایەتییە دیارەکانیشیان ئاماژە بەناوی خەلیفە حسێن بانچیا، مەلا ئەحمەد نمایندە، کدخدا مستەفا سادق ئاباد دەکەین.
هۆزی کاکە ڕەشی (کاکە ڕەشید)
ژمارەیان بە 400 خیزان مەزەندە کراوە، لە زستاناندا دەچوونە ناوچەکانی: درپلی، ملە دزگە، کانی شیرینە، تووە وشکە، کێلە چەرمگ، کۆزە ڕووت، درونزرد، سەر قەڵا، بە هاوینەنانیش بۆ ناوچەکانی: بناوچکوە، کزازی، گەرابی سەروو، چەمی زمکان، شاەکدار، هەنجیرە، دەشت لیل.... کۆچیان دەکرد.
ئەمەش ناوی چەند سەرۆکێکیانە: کدخدا ئەحمەد ئەوڕەحمان، کدخدا عەزەم بابا مراد، حاجی عەزیز، کدخدا ئەمین مورادی.. هتد.
هۆزی عەلی ئاخەیی (عەلی اقایی)
ئەم هۆزە لە تیرەی عەلی ئاخەیی قوبادی جیا بوونەتەوە و، هاتوونەتە ناوچەی وەڵە بەگی لە سەردەمی سەرۆکایەتی حەبیبوڵڵا خانی قوبادیدا و، لەو ناوچەیەدا بەر لە دوو سەدەیە دەژین. هەوارگەی وەرزی زستانیان: تیلەکۆ، تووە خشکە، سیورە هەوار، تەپە ڕەش، تەق تەق نادرە.. هتد. هەوارگەی هاوینەشیان: شەش بیدی خواروو، هلول، نیریز، ملە لۆکە... هتد.
ژمارەیان هەزار خێزانە، کاتی خۆی حاجی ئەحمەد حسێن ناسراو بە (سان ئەحمەدی) سەرۆکایەتیی دەکردن. ئەم کەسانەش لە نێویاندا ناسراو بوون: کدخدا عەبدولعەزیز محەمەد قادر، کدخدا کاکای حسێن (محەمەدی)، کدخدا غەفوور یوسفی.
هۆزی گاخۆری
ئەمانە لە پاشماوەی عەشیرەتە کۆنەکانی ناوچەکەن کە کاتی خۆی بەرەو کەناری ڕۆژهەڵاتی سیروان ڕەویان کرد و لەوێ نیشتەجێ بوون. مێژوونووس ئایەتوڵڵا مەردوخ لە بارەیانەوە دەڵێت: (ژمارەیان 200 خێزان دەبێت. لە ناوچەکانی خانەقی و قەرە تەپەدا نیشتەجێن. بەشێکیان لێ جیا بووەتەوە لە ناوچەی جێگیراندا گیرساونەتەوە، سەرۆکیان حاجی حسێن گاخۆرییە.
هۆزی یەسو یار ئەحمەدی
(یوسف یار احمدی)
ئەم هۆزە لە بنەڕەتدا لە تیرەی یەسو یار ئەحمەدی جیا بووەتەوە (کە لە بەشی جافی مورادیی کوردستانی عێراقە). ژمارەیان نزیکەی 200 خێزانە و، لە ناوچەی سەر قەڵا نیشتەجێن و، لە بواری کشتوکاڵی و ئاژەڵداریدا کار دەکەن، سەرۆکیان حاجی عەبدولعەزیزە.
هۆزی گرگ کش
ئەمانە لە هۆزە دێرینەکانی جافی جوانرٍِۆن و سەر بە تیرەی وەڵەبەگین، ژمارەیان نزیکەی هەزار و دوو سەد خێزانە. مێژوونووس باسیل نیکیتین بە (گرگ قایش) ناوزەدەی کردوون و گوتوویەتی، تەحەدای دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵانیان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ کردووە و،
ئەوجا ڕەویان کردۆتە بۆ ناوچەی گۆران و بوونەتە بەشێک لە جافی گۆران، دواتر کە سام و دەسەڵاتی ئەردەڵانییەکان لەلایەن جافەوە لێدراوە، ئەمانە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی جارانیان.
هەوارگەی زستانیان: کوڕکوڕ، چوتە. هەوارگەی هاوینەیان: کرە قەڵای سەعید، کرە حەسەن ئاباد، شانە ڕەش. سەرۆکیان محەمەد جوانڕۆیی بوو، محەمەد میرزایی، محەمەد وارانی، عەبدوڵڵا لەلە لە کەسایەتییە ناودارەکانیان بوون.
تیرەی کەمانگر (کوانگر)
ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە جاران لە ناوچەکانی: ئافریان، ماویان، کورە دەرە، تفین، ساتیاری نیشتەجێ بوون، وەلێ زێدی ئێستایان دەکەوێتە سنووری هەردوو پارێزگای کرماشان و کوردستانەوە (ناوچەی بیلور).
سنووری باکووریان: کرماشان و کامێرانە، سنووری باشووریان میان دەربەند کرماشانە، سنووری ڕۆژهەڵاتیان ناوچەی بیلورە و، لە ڕۆژئاواشەوە قەدپاڵی شاخی شاهۆ و ڕوانسەرە.
هەندێکیان لە هاویناندا باریان دەکردە ناوچەکانی: ماراب، گرەکان، کەناری ڕووباری قەرە سو و سەرچەم، گڕەکان، نەهار، کێوی شاخ شکن، لە زستانیشدا دەچوونە: زەهاو، نەسر ئاباد.
ئەم تیرەیە تا سەردەمی ئیمام قولی میرزا عیمادولدەولە تیرەیەکی کۆچەر بوون. هەروەها بە وێنەی هەردوو تیرەی شەرەفبەیانی و دوورویی، تیرەیەکی تاک و خۆبەخۆن، و هیچ لق و پۆیان لێ نابێتەوە.
کاتێک قەوارەی یەکگرتووی عێلی جاف دامەزرا، کەمانگرەکان پێوەندییان بەم (یەکگرتوو)ەوە کرد و بوونە تیرەیەک لە جافی جوانڕۆ. لە سەردەمی کۆندا باپیرە گەورەیان ئیبراهیم خان لە ناوچەی هەڵەبجە و دەرەشیشەوە، بەخۆی و چەند کەسێک لە تیرەکەیەوە، باریان کرد و هاتنە شوێنەکانی ئێستایان، تائێستاش پاشماوەی ئەم تیرەیە لە زێدی جارانیاندا (هەڵەبجە و دەرەشیش) دەژین.
یەکێک لە سەرۆکە دیارەکانی ئەم تیرەیە، ئاغا بەهرام بوو کە بە بەخشندەیی و سوارچاکی و چاونەترسی ناوبانگی دەرکردبوو، بۆیە لەلایەن ئیمام قولی میرزا عیمادولدەولەی حاکمی ئەردەڵانەوە بۆ پاراستنی سنووری ئەو میرنشینییە (لە سنووری کرماشان و سنەدا) هەڵبژێرا، بەو شێوە سام و دەسەڵاتی لە نێو تیرەکەیدا پتر پەرەی سەند.
پاشان دەسەڵاتی ئەم تیرە کەوتە دەستی مەحموود بەگ نیزامولمەلیک (حاجی ئاغا) کە کەسێکی دلێر و خەسڵتبەرز بوو. ئەم زاتە توانیی یەکپارچەیی و هێزی تیرەکەی بپارێزێت لە کاتێکدا کە عەشیرەتەکانی دراوسێ بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی ناهەمواری ئەو سەردەمەوە، تووشی لاوازی و سستی هاتبوون.
نابراو گوندی (ماراب)ی کردە مەڵبەندی خۆی و عەشیرەتەکەی و گەشەی پێدا و زۆر پێشیخست. وەلێ، سەرئەنجام خۆی و دوو لە کوڕەکانی لە جەنگی نێوان تیرەی (کەمانگر) و عێلی سنجاویدا بە فەرماندەیی عەلی ئەکبەر خان (سردار مقتدر) کوژران. ئەوجا کوڕەزاکەی سلێمان خان کەمانگر (سلێمان خانی کوڕی عەلی خان شوجاعولمەلیک کوڕی اغا مەحموود حاجی ئاغا) ناوبانگ و دەسەڵاتی پەیدا کرد. ئەم زاتە مرۆڤێکی دلێر و بەخشندە و زانا و ڕۆشنبیر و لە خواترس و دڵسۆز بە عەشیرەت و خزمەکانی بوو.
دیسان شایەنی گووتنە کەوا سلێمان خانی کەمانگر پێوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ، داوود بەگی سەرۆکی عێلی جافدا هەبوو و، زۆر ڕێزی لەم زاتە دەگرت و سەردانی ماڵیانی بە بەردەوامی دەکرد.
سلێمان خان شەش کوڕی مەرد و خاوەن ڕێزی خستەوە کە بە وێنەی باوکیان ڕۆشنبیر و خەسڵەتبەرز بوون، ناسر خان، هومایون خان، حەمەد خان، مەنسور خان، تەیمور خان، پەروێز خان.
شەجەرە نامەی سەروک هوزی کەمانگەر
تیرەی ئێناخی
مێژووی ئەم تیرەیە پڕە لە دەنگوباسی ڕووداو و شەڕوشۆڕی زۆر کە لە میانەیاندا ئێناخییەکان داکۆکییەکی دلێرانەیان لە ئازادی و سەربەرزیی خۆیان کردووە، ئەوانەی هەرگیز دانیان بەو سنوورە دروستکراوانەدا نەدەنا کە وڵاتەکەیانی دابەش دەکرد و، هەمیشە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میری لە ناوچەکەدا، لە ململانێیەکی بەردەوامدا بوون.
هەر لە مێژەوە زێدی ئێناخییەکان گەلێک ڕاپەڕین و شەڕی سەختی دژ بە حکوومەتی ئێرانی بە خۆوە بینی، سەختترین شەڕی نێوانیشیان لەو کاتەدا بەرپابوو کاتێک هێزەکانی دەوڵەت هەوڵیان دا ڕۆڵەکانی ئێناخی چەک بکەن.
ئەوەبوو زۆر لە گوندەکانیانیان خاپوور کردن و حەوت لە سەرۆکەکانیشیان بە دیل گرتن، ئەمین کەیخسرەو بەگ، قادر فەتاح بەگ، عەلی محەمەد ئەمیر خان، حەبیبوڵڵا ئێڵبەگی، فەتحوڵڵا عوسمان بەگ، عەبدولمحەمەد بارام بەگ...
سەرئەنجام چوار لەم سەرۆکانە لە بەندیخانەی کۆشکی (قەجەر)دا لە تاران، گیانیان لەدەست دا. ژمارەی ئێناخییەکان پتر لە هەزار خێزانە و لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران- عێراقدا نیشتەجێن.
ناوچەی هیرتا و دشە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتیان و ناوچەی باینگان دەبێتە سنووری باشووری ڕۆژهەڵاتیان و لە باکووری ڕۆژئاوایشیانەوە ڕووباری سیروان و لای باشووری هەڵەبجەیە، و سنووری باشووری ڕۆژئاوایشیان ناوچەکانی: ئاب لیل، زاغە، قڵاچەیە. شوێنی حەوانەوەی هاوینیان: لاران، سەریاس، دەوروبەری شاری پاوە و شمشێر.
شوێنی حەوانەوەی وەرزی زستانیان: مەڕەخێڵ، ئەنجیرک، لانوان، کێلە کۆن، ژاڵە، ترگاران، لەشکرگاە.
ڕۆژهەڵاتناسی بەریتانی ئەدمۆندز سەردانی ناوچەی ئێناخییەکانی لەسەر سنووری ئێران- عێراقدا کرد و بە تیرەیەکی دێرینی عێلی جافی لە قەڵەم دان و، ئاماژەی بەوە داوە کە خاوەنی ژمارەیەک گوندن لەسەر کەناری سیروان و قووڵایی خاکی ئێراندا.
ئێناخییەکان بریتین لە شەش هۆزی سەرەکی، سەلیم بەگی، سلێمان بەگی، ئەمیر خان بەگی، یەعقووب بەگی، ڕۆستەم بەگی، ڕەحمان بەگی. هەروەها چەند گرووپێکی تریش لە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە چوونەتە نێو ئێناخییەوە و پێیانەوە لکاون وەک: عوسمان وەڵەد خان، ئیلە ڕووتە.
ڕاپەڕینی ئاغا بەگ (ئاغا شەڕ ئێناخی)
ئاغا بەگی مەحموود بەگی سەلیم بەگی ئێناخی ناسراو بە ئاغا شەڕ، لەدایکبووی ساڵی 1885 لە گوندی ترگارانی ناوچەی ئێناخیی سەر بە شاری پاوە، یەکێک بووە لە ناودارانی خەباتی نەتەوایەتیی گەلی کورد، کە بە ئازایەتی و بوێری و خۆڕاگرێی خۆی توانیی دەسەڵاتدارانی ئێرانی و هێزەکانیان بۆ ماوەی چەند ساڵێک هەراسان و بێزار کات.
لەڕاستیدا گەلێک پێکدادان و شەڕوشۆڕی خوێناوی لە نێوان ئەم سەرکردە خێڵەکییە دلێرە و دەسەڵاتدارانی ئێرانیدا ڕوویان دا، ئەمەش وایکرد ئێرانییەکان ڕق و کینەیەکی زۆری بۆ هەڵگرن و، ئەوجا شاڵاوێکی کتوپڕ بکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی (ناوچەکانی ئێناخی). بەڵام ئاغا بەگ و جەنگاوەرە دلێرەکانی عەشیرەتەکەی بەخۆڕاگری و دلێریی خۆیان توانییان هێزەکانی دوژمن ببەزێنن.
نەک هەر ئەوەندە بەڵکو توانییان سەرهەنگ (عەقید) ئەحمەد خان زاویە- فەرماندەی سەربازیی ئێرانی لە شەڕێکدا بکوژن. جا وەک مێژوونووس مەردوخی باس دەکات، فەرماندەی ناوبراو بە پەلە لە ئازربایجانەوە هاتە سنە، پاشان لە بەرەی کرماشانەوە بەرەو نەوسو کەوتە ڕێ، هەرکە لەگەڵ هێزەکەییدا گەیشتە ناوچەی هێرویی، هێزەکانی ئاغا شەڕ پەلاماریان دان و سەرهەنگ زاویە و یاوەرانی کوژران (تاریخ مردوخ جلد 2 لا 42).
پاش شەڕەکە ئاغا بەگ جلەکانی عەقیدی ناوبراوی لەبەر کرد، هەروەها چەکدارەکانیشی جلی سەربازە ئێرانییە کوژراوەکانیان پۆشی، ئەوجا شاڵاویان بردە سەر پێگە و سەربازگە ئێرانییەکانی سەر سنوور و دەستیان بەسەریانا گرت.
دواتر لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ڕۆڵەکانی ئێناخی بەشدارییان لە ڕاپەڕینە چەکدارییە شۆڕشگێڕانەکەی کاکە سەردار بەگی جافدا لە دژی ڕژێمی خوێنڕێژی ئێرانی داکرد و، زەبرێکی سەختیان بەو ڕژێمە گەیاند، یەکێک لە پاڵەوانەکانیان لەو نەبەردانەدا جەنگاوەر یارە بوو کە لەلایەن جەللادەکانی ڕژێمی ئاخوندەکانەوە، پاش بەدیل گرتنی، شەهید کرا.
تیرەی دووڕۆیی
ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە لە قەدپاڵەکانی چیای شاهۆدا نیشتەجێن، ناوچەی تیلەکۆ دەکەوێتە باکووریانەوە، لە باشوورییانیشەوە ناوچەی لون ساداتە، لە ڕۆژهەڵاتیشیانەوە ناوچەی شاهینی و تەخت زەنگییە، سنووری ڕۆژئاواشیان لای ڕۆژهەڵاتی چیای شاهۆیە. ناوەندی سەرەکیی ئەم تیرەیە دەکەوێتە ناوچەی چروسانە.
هەروەها ئەم تیرەیە وێڕای نەهامەتی و تەنگژەکانی ژیانیان، دابی ژیانی کۆچەریی خۆیانیان پاراست و لەسەری بەردەوامبوون. لە سەرۆکە ناودارەکانی ئەم تیرەیە، ئاماژە بە ناوی مەلا قادر دووڕۆیی دەکەین، فەرەجوڵڵا بەگی دووڕۆییش (برازی مەلا قادر و پاشان جێگری) یەکێک بووە لە ناودارانی ئەم تیرەیە.
سەرچاوەگەلێکی زۆر (لەوانە جغرافیای سیاسی، د. مەسعوود کەیهان) ئەم تیرەیە بە لقێک لە ئێلە ڕووتە (دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەی ئێناخی) دادەنێن. تیرەی دووڕۆیی لەم هۆزانە پێکدێت: موستەفایی، دووڕۆیی، بێسەری، بیانی (لە ناوچەی ڕوانسر و مایدەشت).
دووڕۆییەکان شانبەشانی هێزەکانی سەردار ڕەشیدی ئەردەڵان (لە نزیکی سنە) و فەقێ سلێماندا بەشدارییان لە جیهاددا لە دژی هێزەکانی ڕووسی داگیرکەردا کرد و زیانێکی زۆریان پێگەیاندن. لەو شەڕانەدا، چەند جەنگاوەرێکی دووڕۆیی بەدەرکەوتن وەک: سەیید بایزی برای سەیید حەبیبوڵڵا کە شەهید کرا.
تیرەی بۆرکەیی
ئەم تیرەیە لە 150 خێزان پێکهاتووە، جاران لە زستاناندا لە ناوچەی زەهاودا نیشتەجێ دەبوون و، لە هاوینانیشدا دەچوونە ناوچەی ئەسفتد ئاباد (لە سنە) و چیاکانی دیهج و کنگرە.
ناوی ئەم تیرەیە لە ناوی سەرۆکێکیانەوە (بۆرک) هاتووە و ئیدی بە بۆرکەیی ناسراون. هەروەها کدخدا بداق ناوێکیش ماوەیەک سەرۆکیان بووە. بەگشتی کەسایەتیگەلێکی خێڵەکیی زۆر لەم تیرەیەدا هەڵنەکەوتوون و، زۆر دەمێکە وازیان لە ژیانی خێڵەکی هێناوە و بە زۆری لە سنەدا نیشتەجێ بوون، هەندێکیشیان چوونەتە کوێت و لەوێ ماونەتەوە. نووسەر و مێژوونووس صەفی بۆرکەیی لەم تیرەیە.
تیرەی شەرەفبەیانی
زۆربەی هەرە زۆری شەرەفبەیانییەکان لەنێو سنووری عێراقدان، کەمێکیشیان لەنێو خاکی ئێراندان.ناوچەی سەرەکیی ئەم تیرەیە بە هورێن- شێخان ناسراوە و دەکەوێتە نێوان دەربەندیخان لە باکوورەوە، ڕووباری هەواسان و شاخی شەواڵدرە لە باشوورەوە، ناوچەکانی باوەجانی و تاوگۆزی لە ڕۆژهەڵاتەوە، ڕووباری سیروان لە ڕۆژئاواوە.
شەرەفبەیانییەکان لە چەندین گونددا بە درێژایی شاخی بەمۆ و خۆشک لە سنووری قەزای خانەقیندا نیشتەجێن وەک، گوندەکانی: هورێن، شێخان، بێلوولە، بانی بی، کوێرەک، ژاڵەناو.....
ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە ساڵی 1975 تووشی ڕاگوێزان و هەڵمەتی تەعریب هاتن و ناوچەکەیان بەعارەبی هاوردە درا. بەڵام پاش ڕاپەڕین ژمارەیەکی زۆریان بۆ زێدی خۆیان گەڕانەوە و ئاوەدانیان کردەوە.
حاڵی حازر ژمارەی شەرەفبەیانییەکان خۆی لە 30- 40 هەزار کەس دەدات و، جگە لەو ناوچانەی باسمانکردن، ژمارەیەکی بەرچاویان لە سنووری دەربەندیخان و زەڕایەن.. هەندێ ناوچەی تردا دەژین.
یەکەم سەرۆکی فەرمیی ئەم تیرەیە عەبدوڵڵا بەگی گەورە بووە، پاش ئەو عەزیز بەگی کوڕی (کە قاجارییەکان نازناوی میر پەنجیان پێدا) بووەتە سرۆکی تیرە... دوا سەرۆکی بلیمەت و هەڵکەوتووی شەرەفبەیانییەکانیش وەسمان بەگی عەبدوڵڵا بەگی بچووک بووە -شهاب السلگنە -(1891- 1968) کە بە جوامێری و لێهاتوویی و هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانیی ناوبانگی دەرکردبوو.
وەسمان بەگی عەبدوڵڵا بەگ
شەجەرەنامەی سەرانی شەرەفبەیانی
لە کۆتاییشدا دەڵێین، هەندێک تیرە و بەشی تر لە جافی جوانڕۆ هەن کە زۆر بە خێرایی لێرەدا ئاماژەیان بۆ دەکەین وەک، تیرەی گەشکی کە لە پارێزگای (کوردستان)ی ئێرانیدا، بەتایبەت لە ناوەندی سنەدا، جێگیر بوون و دانیشتن.
هەروەها تیرەی شێخ سمایلی کە تیرەیەکی گەورە و بەناوبانگن و، لە سەرەتای حوکمی قاجارییەکاندا لە ناوچەی ئەسفند ئاباد (لە سنە) نیشتەجێ بوون. هەندێکیشیان چوونەتە ناوچەکانی سەرقڵا و کەناری ڕووباری هەواسان و جێگیران. هەروەها تیرەی باشۆکی (پازۆکی) کە لە ناوچەی ڕوانسەر و شاخی شاهۆدا دەژین.
داخی، چوچانی، شەرەفبەیانی.
جافی گۆران و تیرەکانی
جافی گۆران بەگشت تیرە و هۆزەکانییەوە، خاوەنی مێژوویەکی دێرین و ڕەسەنن، وەلێ ئەو زانیارییە تۆمارکراوانەی لەسەر جافی گۆران هەن، وەک تێکڕا بەشەکانی تری جاف، زانیاریگەلێکی کەم و ناتەواون.
سوارەی جافی گۆران
لە ڕاستیشدا باسی جافی گۆران و تیرە و هۆزەکانیان تەنها لە هەندێک دەستنووس و سەرچاوەی ئیسلامیدا هاتووە کە بە ئاشکرا ئاماژەی داوە بە هەندێک لەو تیرانە وەک: نیرێژی، تایشەیی، قادر میروەیسی، بێداخی، ئەلیاسی.
بە هەمانشێوە ناوی جافی گۆران لە هەندێک دەستنووسەکانی هەردوو سەدەی حەوت و هەشتی کۆچیدا هاتووە. بەڵام پاشتر باس و هەواڵی جاف بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەیان سەند و بڵاوبوونەوە،
نەخاسمە لە سەردەمی سەفەوییەکان و ئەفشارەکاندا (حوکمی نادر شای ئەفشار). ئەوەبوو لەو سەردەمانەدا تیرەکانی نیرێژی و تایشەیی و قادر میروەیسی و بێداخی و بێویانی و ئەلیاسی لە یەکگرتووی عێلی جاف دابڕان و بەرەو ناوچەکانی عێلی گۆران لە سنووری داڵەهۆ و زەهاو و دەوروبەریاندا، ڕەویان کرد.
ئەمەش لەو کاتەدا ڕوویدا کە فەرمانڕەواکانی میرنشینیی ئەردەڵان (پایتەختەکەیان سنە بوو) دەستیان بەسەر جوانڕۆدا گرت (زێدی ڕەسەنی جاف)، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بۆ دەرەوەی ڕەویان کرد (بەرەو کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری سیروان لە کوردستانی عێراقدا و ناوچەکانی عێلی گۆران لە کوردستانی ئێراندا).
کەیخسرەو بەگی سەرۆکی جاف
پاشان تیرە و گرووپەکانی جافی جوانڕۆ کە چووبوونە سنووری عێلی گۆران، لەسەر لەوەڕگا لە نێوان خۆیاندا بووبە شەڕیان و هاتن بەیەکدا، ئەمەش وایکرد کەیخسرەو بەگی سەرۆکی جاف، قادر بەگی کوڕی بنێرێتە لای جافە بەشەڕ هاتووەکان بە مەبەستی پێکهێنان و ئاشتکردنەوەیان.
قادر بەگی کوڕی کەیخسرەو بەگ سەرۆکی جاف
بەڵام لە جیاتی ئەوەی ئاشتی بێتە دی، گوللەیەکی سەرکێشی وێڵ لە کاتی شەڕەکەدا، بەر قادر بەگ کەوت و کوشتی، بەوەش دۆخەکە زیاتر تێکچوو و ئاڵۆز بوو.
ئەوجا هەندێک لە تیرەو هۆزە بەشەڕ هاتووەکان، لە ترسی تۆڵە سەندنەوە لێیان، پەنایان بۆعێلی گۆران برد و لە لایەن ئەوانەوە داڵدە دران و بە گەرمی پێشوازیکران و، موڵک و کێڵگەیەکی بەرینیان لە ناوچەکانی گوارە و پاڵان و سیاوانەداپێدرا و، هێزە شەڕکەرەکانیشیان لەگەڵ هێزەکانی گۆراندا یەکیان گرت.
لە ڕاستیدا، مێژوونووس ڕائوول لینسن کە زانیاریی لەمەڕ هێزیی جەنگیی عێلی گۆران و دامەزراوە سەربازییەکەیەوە تۆمار کردووە، بە هیچ شێوەیەک ئاماژەی بەناوی ئەو تیرە و هۆزانەی جافە نەداوە کە پێوەندییان بە عەشیرەتەکانی گۆرانەوە کرد.
بەهەرحاڵ ئەم جافانە دواتر لە عەشیرەتەکانی گۆران جیابوونەوە، ئەویش دوا بە دوای پەرەسەندنی هێزی جەنگیی جافی جوانڕۆ (نەخاسمە تیرەکانی باوەجانی، قوبادی، وەڵەبەگی) و دەستبەسەراگرتنیان بەسەر موڵک و لەوەڕگایەکی زۆر لە دەشتی زەهاو و سەرقڵادا لەلایەک و، مۆرکردنی ڕێکەوتننامەی 1914 لەلایەکی ترەوە کە بووبە هۆی گۆڕینی نەخشەی زەوی و کێڵگەکان و شێوەی موڵکدارێتییان (لە نێوان سنووری عێراق و ئێراندا).
لێرەدا ناوی گرنگترین تیرە و هۆزەکانی جافی گۆران و پێناسەیان بەم شێوەیە تۆمار دەکەین:
تیرەی نیرێژی
ژمارەی ئەم تیرەیە بە هەزار خێزان مەزندە دەکرێت، هەندێکیان لە چیای بنی گز و سنووری جافی جوانڕۆ لەگەڵ عێلی گۆراندا (نزیک بە زێدی تیرەی وەڵە بەگی) نیشتەجێن. و هەندێکیشیان لە دەشتی زەهاودان.
سوارخاسیکی تیرەی نیرێژی
ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە لە زستاناندا کۆچیان بۆ ناوچەکانی بان زەمین و گهوارە دەکرد. بە هاوینانیش دەچوونە ناوچەکانی گۆران و نیرێژ. هەروەها نیرێژییەکان بە زاراوەیەکی جافانەی ڕەسەنی (کوردی) قسە دەکەن. گرنگترین هۆزەکانیشیان: کویک-ە (هەندێکیان لە ناوچەی زەهاو و بەشێکیشیان لە ناوچەکانی شادی ئاباد و ڕوانسەردا نیشتەجێن).
لەنێو ئەم تیرەیەدا چەند سەرۆکێکی لێهاتوو ناوبانگیان دەرکردووە، نموونەی سەفەروەیس سوڵتان و یاروەیس سوڵتانی کوڕی. پاش مردنی یاروەیس سوڵتان، ئەکبەر خان بووەتە سەرۆک و بەدووی ئەویشدا ڕەزا خان نیرێژی وەک سەرۆکێکی دیار و بە توانا دەرکەوتووە.
لە ڕاستیشدا ناوبراو (ڕەزا خان) کەسایەتییەکی خێڵەکی و کۆمەڵایەتیی لێهاتوو و دلێر و دانا و خواپەرستی سەردەمی خۆی بووە. ئەم سەرۆکە لە پاش نەمانی قاجارییەکان لەسەر حوکمی ئێران و هاتنی بنەماڵەی پەهلەوییەکان بۆ سەر کورسیی دەسەڵات، وەک سەرکردە و سوارچاکێکی بێهاوتا لە ناوچەی زەهاودا بەدەرکەوات و، لەلایەن میرەکانی کەڵهوڕەوە کرا بە فەرمانداری ئەو شوێنە.
ڕەزا خان هەوڵێکی زۆری خستە گەڕ بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی دەسەڵات و توانای تیرەکەی و فراوانکردنی سنووری ناوچەکەیان. ئەوەبوو ناوچەکانی قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاوی چەند جارێک خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە و، بە هیچ شێوەیەک گوێی بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی ئێرانیی نەدەدا و زۆریش پەست و بێزار بوو لە سیاسەتی ئەو دەسەڵاتدارانە دەرهەق بە عەشیرەت و قەومەکەی.
هەروەها ڕەزا خانی بێ بڕوا و متمانە بە ئێرانییەکان، دەستی کرد بە ئامادەکردن و ڕێکخستنی هێزێکی چەکداری تۆکمە لە عەشیرەتەکەی بە شێوەیەک کە کاربەدەستانی ئێرانیی نیگەران کرد و خستە گومانەوە، نەخاسمە لە پاش ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی لەمەڕ ڕەفتار و جموجۆڵی ڕەزا خانەوە، پێیان گەیشت.
لە کۆتاییدا هێزەکانی ئێرانی لە شەڕێک لە شەڕەکاندا توانییان بە دیلی بیگرن. ئەوجا ڕەوانەی بەندیخانەی (قصر قجر) لە تاراندا کرا و ماوەی یازدەساڵی لەوێ بە زیندانی بەسەربرد.
ڕەزا خان تاکە سەرۆک بوو لە نێوان سەرۆک عەشیرەتە بەندکراوەکاندا کە تەحەدای دەسەڵاتدارانی بەندیخانەکەی دەکرد و لەگەڵ پاسەوان و بەرپرسانی ئەوێدا بە شەڕ دەهات و بەرەنگاریی دەکردن.
پاش ئازادکردنی ئەم زاتە، زۆر لە داوود بەگی جاف نزیک بووەوە و خۆشی ویست، بە بەردەوامی سەردانی دەکرد و زۆر لە ماڵەکەیدا (لە کرماشان) دەمایەوە و بیرەوەری و بەسەرهاتی سەیر و عەنتیکەی لەمەڕ تێکۆشان و خەباتی خۆی لە دژی دەسەڵاتدارانی ئێرانی و عەشیرەتە نەیارەکانیدا، دەگێڕایەوە.
لەدوا سەفەریدا بۆ تاران، ڕەزا خان کتوپڕ بزر کرا و دیار نەما و چارەنووسی بۆ کەس ئاشکرا نەکرا.
شەجەرە نامەی سەرەک هوزەکانی نیرێژی
تیرەی تایشەیی
ناوی ئەم تیرەیە لەلایەن مێژوونووس و نووسەری ئێرانیی بەناوبانگ ئەسغەر شمیم بە (تایشە ئای) و لە لایەن مێژوونووس مەسعوود کەیهانیش بە (تشە)، هاتووە.
نووسەر ناصر محسنی- ش بە (قشە ئای) ناوی بردوون و دەڵێت ئەمانە لە ئەسڵدا کوردی وڵاتی ئەڕمینیا (ئەڕمەنستان) بوون و بەر لەوێ بێنە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئایینی مەسیحییان پەرستووە، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ سەرچاوە و دەستنووسێکی متمانە پێکراو لەبەردەستدا نییە ئاماژە بەم زانیارییە بکات.
وەلێ ئەوەی ڕاست و دروست بێت ئەوەیە کە ئەم تیرە لە مێژەوە بەشێکی ڕەسەن و گرنگی عێلی جافن و وەک تێکڕا تیرە و بەشە دێرین و ڕەسەنەکانی ئەم عێلە ساڵانە بەژیانی کۆچەرییەوە سەرقاڵ بوون.
هەروەها ئەم تیرە لە تیرە گەورە و ناودارەکانی سنووری جوانڕۆ بوون پێش ئەوەی بگوێزنەوە بۆ ناوچەی عێلی گۆران.بەگوێرەی سەرژمێرییەک ساڵی 1914 ئەنجامدراوە بە 1500 خێزان مەزەندە کراون و خاوەنی چەندین بەتالیۆنی سوارە و پیادەی جەنگاوەر بوون.
هەمیسان ئەم تیرەیە، بە سەرۆک و کەسەکانیانەوە، نموونەی کەسانێکی خواپەرست و پابەند بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بوون و، هەمیشە بەوە ناسراوبوون کە لە بەرژەوەندیی ئایینەکەیاندا خزمەتی بەرچاویان کردووە، زۆریش لە سەرۆکەکانیان خاوەنی زانست و ڕۆشنبیریی ئایینی بەرز بوون.
یەکێک لە سەرۆکە ناودارەکانی تیرەی تایشەیی فەقێ مستەفا تایشەیی بووە کە هەر بە منداڵی لەسەر دەستی مەلا و مامۆستای ئایینیی هەڵکەوتوودا، زانستە ئایینییەکانی خوێندووە.
پاش ئەو زاتە کوڕەکانی سەرۆکایەتیی تیرەکەیان گرتۆتە دەست، لە پێشیانەوە نەزەر سوڵتان کە فەرماندەیی جەنگاوەرانی تیرەکەی و تیرەی قادر میروەیسیشی پێکەوە دەکرد. پاش ئەو مەعاریف سوڵتان سەرۆکایەتیی خێڵی گرتە دەست، ئەویش سەرۆکێکی لێهاتوو و دلێر بوو و بۆ ماوەیەک حوکمی جافی گۆرانی بەگشت تیرە و هۆزەکانییەوە کرد بەر لەوەی دەسەڵاتی لاواز بێت.
پاش مردنی ناوبراو عەلی سوڵتانی کوڕی کاروباری تیرەی گرتە دەست تا لەناوچوونی بنەماڵەی قاجاریی فەرمانڕەوا لە ئێراندا (ساڵی 1344ک).
ساڵی 1914 سنوور بۆ موڵک و لەوەڕگاکانی تیرەی تایشەیی بە گوێرەی ڕێکەوتننامەی سنووریی ئێران- عێراق، دیاری کرا، ئەوانیش ڕووبەڕووی حکوومەتی ئێرانی بوونەوە و، هەندێک لە سەرکردەکانیان لە بەندیخانەی (قصر قجر)دا بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ بەند کران.
پاش عەلی سوڵتان سەرۆکایەتی تایشەیی کەوتە دەست کدخدا موستەفا لەوێشەوە بۆ کدخدا مەحموود نەزەریی کوڕی کە یەکێک بوو لە ناودارانی عێلی جاف و پیاوانی مەردی ڕێگای خەبات و فیداکاری و نیشتمانپەرستی، هەروەها یەکێک بوو لەو سەرۆکە دیارانەی کە بەرژەوەندیی گشتیی دەخستە پێش هەر بەرژەوەندییەکی تایبەتی.
ئەم سەرۆکە هەڵکەوتووە لە دایکبووی ناوچەی زەهاوە و، لە گوندەکەی خۆیدا خوێندن و نووسین بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی لەسەر دەستی مامۆستایانی تایبەتیدا فێر بووە و، بە وێنەی کەسێکی ڕەوشتبەرز، دەروون پاک و بە ویژدان بەدەرکەوتووە، هەر لە تافی لاوێتییەوە بە چاکی و دروستی موڵک و زەوی و زاراە فراوانەکانی بەڕێوە بردووە و، خاوەنی دەسەڵاتێکی زۆر بووە.
شەجەرە نامە سەرەک هوزەکانی تایشەیی
پاش ئەوەی خومەینی حوکمی ئێرانی گرتە دەست (ساڵی 1979) و گەلی کوردمان بە هۆیەوە ستەم و کوێرەوەرییەکی زۆری چەشت، ڕۆڵەکانی تایشەیی لە سەروویانەوە کدخدا مەحموود نەزەری شانبەشانی ڕۆڵەکانی تری جاف و عەشیرەتە هاوپەیمانەکانیان (وەک قەڵخانی و عەشیرەتەکانی تری گۆران) بە فەرماندەیی خەباتگێڕ سەردار بەگی جاف لە دژی ستەم و ناڕەوایی ڕژێمی نوێی ئێران ڕاپەڕین و زیانێکی زۆریان بەو ڕژێمە گەیاند.
پیشمەرگە قارەمانەکانی هوزی تایشەیی، جافی گوران
لەو سەردەمەدا کدخدا مەحموود نەزەری بە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر سنووردا لە کاتی بەسەرکردنەوەی بنکەی یەکێک لە هێزەکانی، شەهید دەبێت.
لە پاش ئەو ئیحسان نەزەریی کوڕی لە ئاهەنگێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی کاک سەردار بەگی جاف سەرۆکی عێلی جاف و ناوداران و پیاو ماقووڵانی تایشەیی، لە شوێنی باوکیدا بە سەرۆکی تیرە هەڵبژێردرا.
هەروەها کدخدا حاتەم نەزەریش یەکێک بوو لە کەسایەتییە هەڵکەوتووەکانی مێژووی ئەم تیرەیە، ناوبراو لە سەردەمی خۆیدا کەسایەتییەکی ناوداری زەهاو و سەرقڵا بووە و وەک خاوەن موڵکێکی ناودار و ڕاستگۆ و خێرۆمەند لە ناوچەکەدا شۆرەتی دەرکردووە.
هەمیسان ئەم زاتە یەکێک بووە لەوانەی بەشداریی ڕاپەڕینی گەلەکەمانی لە دژی ڕژێمی خومەینیدا کردووە و، وەکو ئەندامێکی کارای ئەو ڕاپەڕینە بە دەرکەوتووە.
ناوەندی سەرەکیی ئەم تیرەیە دەکەوێتە ناوچەی پاڵان (لە زەهاو) و لەسەر سنووری ئێران- عێراق بڵاو دەبنەوە، سنووریان لە باکوورەوە: ناوچەی جێگیران، لە ڕۆژهەڵاتەوە ناوچەی نیشتەجێبوونی تیرەی نیرێژی (لە جافی گۆران) لە باشوورەوە ناوچەکانی جگەرلو و چوارکڵاو، لە ڕۆژئاواوە هەوارگەکانی عێلی گۆرانە، ئەم تیرەیە بە زاراوەی جافی کوردی دەدوێن.
شوێنی حەوانەوەی وەرزی زستانی ئەم تیرەیە بریتی بوو لە ناوچەکانی کانی شیرینە و دەوروبەری بیرە نەوتەکانی قۆرەتوو، لە بەهارانیشدا لە ناوچەکانی هلال (شوێنی دانیشتنی کدخدا مستەفا)، تەپە ڕەش، دارایخان و زەهاودا نیشتەجێ دەبوون، لە وەرزی هاوینیشدا دەچوونە ناوچەکانی پاڵان، حەسەن گایر، کانی سەفەر، پلەزەرد، قەدپاڵی داڵەهۆ. ڕۆڵەکانی تایشەیی حاڵی حازر ئیش و کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری دەکەن.
تیرەی بێویانی
ڕەوکردنی بێویانییەکان لە زێدی ڕەسەنیانەوە (جوانڕۆ) بۆ ناوچەکانی عێلی گۆران بە سەرەتای قۆناغێکی نوێ و گرنگ لە ژیانی ئەم تیرە کۆچەرەدا دەژمێردرێت، کاتێک وەک زۆر لە ڕۆڵەکانی تری جاف گواستیانەوە بۆ ئەو شوێنانە و تێیدا جێگیر بوون و وەک جاری جارانیان دەستیان بە ژیانی کۆچەریی خۆیان کردەوە و هەموویان لەوێندەر بە جافی گۆران ناسران.
هۆی ڕەوکردنی ئەم جافانەش لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆی سەرەکی، یەکەمیان: پەیدابوونی شەڕوشۆڕ و ململانێ لەنێوان جافی جوانڕۆ و میرەکانی ئەردەڵان ئەوانەی کە گوشار و پاڵەپەستۆیان دەخستە سەر جافی جوانڕۆ بۆ ئەوەی دەسەڵاتیان کز بکەن و دەست بەسەر زەوی و کێڵگە دەوڵەمەندەکانیاندا بگرن.
هۆکاری دووهەمیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سەرۆک عەشیرەتەکانی گۆران بانگ ێشتی تیرەکانی جافی جوانڕۆیان کرد و هانیان دان تا بۆ لای ئەوان بگوێزنەوە، بەو شێوەش سوود لە هێز و توانایان وەرگرن بە مەبەستی بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا.
ئەوەبوو جەنگاوەرانی بێویانی چەند بەتالێونێکی چەکداریان، لە سوارە و پیادە، لە نێو هێزی شەڕکەری گۆراندا پێکهێنا، وەلێ ئەو ناکۆکییە ناوخۆییانەی کە پاشان لە نێو سەرانی تیرەکەدا ڕوویان دا، بوونە هۆی لاواز بوونی هێز و سامی بێویانییەکان.
باسی ئەم تیرەیە لە نووسین و دەفتەرەکانی بنەماڵەی قاجاریدا بەناونیشانی (بی بیان و بیامە) وا هاتووە کە لە ناوچە ساردەکانی کوێستاندا لە نزیک تیرەی نیرێژدا و، لە گەرمیاندا لە ناوچەکانی زەهاو و بیبیان (معارف سلگان) و بیبیان (شاوەلی) دا، نیشتەجێن. ئێستاش بەبۆنەی پەرت و بڵاوبوونی بێویانییەکان ئێمە ناتوانین شوێنێکی دیاریکراویان بۆ دەستنیشان بکەین.
بەڵام دەکرێ هەوارگەکانی جارانیان بۆ وەرزی زستان بە ناوچەکانی (بان لوادە و لەوەڕگەکانی قزڵ زەهاو) دەستنیشان بکەین. هەروەها زەوی و زاری کشتوکاڵیشییان لە ناوچەکانی شیمان (دوشیمان) و بونان-ی قەڵای زنجیر- دا شک دەبرد کە عەشیرەتەکانی قەڵخانی (تیرەی اسپری و بهرامی)ی داڵەهۆ دەستیان بەسەریاندا گرت.
شایەنی گوتنە کەوا موڵک و کێڵگەکانی ئەم تیرەیە بە هۆی دیاریکردنی سنووری ئێران- عێراقەوە، بوون بە دوو بەشەوە. بەشێکیان کەوتە دیوی عێراق و ئەو بەشەکەی تریشی سەرۆک عەشیرەتەکانی قەڵخانی لە ئێراندا زەوتیان کرد.
دەبێت ئەوەش بڵێین کەوا ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە لە جیاتی ئەوەی پشتی فەیزوڵڵا سوڵتان ڕەزا سوڵتانی سەرۆکیان بگرن، چوونە پاڵی میرزا بەگ (بهادر السلگنە)ی سەرۆکی قەڵخانی کە پێوەندییەکی بە هێزی لەگەڵ تیرەی وەڵەبەگیدا (لە جافی جوانڕۆ) هەبوو (عەزیز بەگی سەرۆکی وەڵەبەگی کچی ئەو میرزا بەگەی هێنا و کردی بە هاوسەری خۆی).
شەجەرەنامەی سەرهوزەکانی بێویانی
ژمارەی بێویانییەکان بە 500 خێزان مەزەندە دەکرێت، لە ڕەچەڵەکەدا بۆ تیرەی دووڕۆیی دەگەڕێنەوە، و لە سەردەمی کۆندا بەشێکی سەرەکی بوون لە یەکگرتووی (هاوبەندی) جافی جوانڕۆ.
تیرەی قادر میروەیسی
ئەم تیرەیە بە هەزار خێزان مەزەندە دەکرێت و، لە ڕەچەڵکەدا بۆ تیرەی یەزدانبەخشیی سەر بە جافی جوانڕۆ دەگەڕێنەوە. هەندێک لە ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە لەگەڵ میرانی عێلی جافدا، کاتی ڕەوەکەیان لە جوانڕۆوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بابانییەکان، بەرەو دیوی ڕۆژئاوای ڕووباری سیروان (لە نزیک دەربەندیخانی ئێستا) ڕەویان کرد و لەوێ جێگیر بوون.
زێدی قادر میروەیسییەکان لەگەڵ ئەم شوێنانەدا هاوسنوورە، لە باکوورەوە ناوچەکانی پشتە و شاوازی و لەعلی خان (شوێنی تیرەی شەرەفبەیانییەکان لە جافی جوانڕۆ)، لە باشوورەوە لەوەڕگاکانی تیرەی تایشەیی و سنووری باکووری شارۆچکەی قۆرەتو (کە دەکەوێتە باکووری خانەقی)، لە ڕۆژهەڵاتەوە جێگیران، لە ڕۆژئاواوە دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سیروان.
هەوارگەکانی زستانەی ئەم تیرەیە بەهۆی دیاریکردنی هێڵی سنووری نێوان ئێران و عێراقەوە، بوون بە دووبەشەوە لە هەردوو دیوی سنووردا.
کاتێک قادر میروەیسییەکان بۆ ناوچەی عێلی گۆران باریان کرد، سەرۆکی ئەم عێلە (عێلی گۆران) بەهۆی زۆری ژمارەیان (مەبەست قادر میروەیسییەکانە) و زۆری مەڕوماڵاتیان، ناوچەگەلێکی زۆری پێدان، ناوچەکانی سەدر، بریشا، خوڕەمیر (بۆ شوێنی زستانیان)، ناوچەکانی میر بەگی، بلاو، کانی شارکە، قڵای ئاوارە، گویژە، ملەچیا، بزەڕیشە حسێن کەریم خان- بۆ شوێنی هاوینیان.
پاشان هەوارگەکانی زستانەی قادر میروەیسییەکان بڵاوتر بوونەوە و ئەم شوێنە بەرینانەیان لەخۆ گرت، سەرقڵا، چوارکڵاو، هاجی لەر، گۆڕگنوش (فەرەج یوسف یار ئەحمەدی)، خوڕ خوڕ، قەرەچەم.
ئەم تیرەیە بەسەر ئەم هۆزانەدا دابەش دەبێت: پەپلی، چوخەیی، یوسف یار ئەحمەدی، کەریم عالیخانی، قادری، ساتورە. قادر میروەیسییەکان خاوەنی چەندین بەتالیۆنی سوارە و پیادەی چەکدار بوون و، بەشدارییان لە ڕاپەڕینی عێلەکەیاندا، جافی جوانڕۆ، لە دژی میرەکانی ئەردەڵاندا کرد و ڕۆڵێکی بەرچاویان لە سەرخستنی ئەو ڕاپەڕینەدا نواند.
لە سەرۆکە دیارەکانی ئەم تیرەیە: مستەفا خان سوڵتان و بەگلەر سوڵتان (کوڕانی قادر میروەیس)، کاکە خان سوڵتان لە کوڕەزاکانی مەحموود عەلی وەیس، هەروەها سەرۆکی بەتەمەنیان کدخدا حسن پور (ناسراو بە حەسەن عەلی) لە کوڕەزاکانی قادر میروەیس.
ئەم تیرەیە، بە سەرۆک و کەسەکانیانەوە، شانبەشانی براکانیان لە جافی گۆران و جافی جوانڕۆ، بەشدارییەکی شایستەیان لە ڕاپەڕینە دلێرانەکەی میری ئازا سەردار بەگی جاف لە دژی ڕژێمی خومەیەنیی ستەمکاردا، کرد و ڕۆڵی بەرچاویان نواند و زەرەر و زیانێکی سەختیان بەهێزەکانی ئەو ڕژێمە گەیاند. لە نێو سەرکردە دلێرەکانیانیدا ئاماژە بە ناوی کەریم مستەفا (ناسراو بە کەریم چوتە) و محەمەد مستەفا دەکەین.
شەجەرە نامەی سەرەکانی قادرمیرویسی
تیرەی ئەلیاسی
تیرەی ئەلیاسی وەک هەندێک لە تیرەکانی دیکەی جاف، بۆ ناوچەکانی عێلی گۆران و چیای داڵەهۆ، ڕەویان کرد و لەوێ لە دۆڵی عەلی عاسی و قەدپاڵی داڵەهۆ و ناوچەی بان زەردە دا جێگیر بوون.
ئەم تیرە بریتییە لە 250 خێزان و، هەوارگەکانی هاوینەیان ئەم شوێنانەیان دەگرتەوە: بان زەردە، قڵای ئاوارە،گویژە، ملەچیا، هەوارگەی زستانەشیان: سەرقڵا، زەهاو، خوڕخوڕ.
لە سەرۆکە هەرە لێهاتووەکانی ئەم تیرەیە: کدخدا بەهرام ئەلیاسی، کدخدا مەحموود ئەلیاسی.
ئەم بابەتە 35,433 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 35,433 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.122 KB 24-10-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
یەکێتیی زانایان بۆ ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵا: کورد سەری مار نییە، قوربانیی ژەهری مارەکانە
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
کورتەباس
بەوێنە.. چنینی کلاش لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی مەریوان
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
وێنە و پێناس
خانمێکی کورد ساڵی 1918
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
پەرتووکخانە
پێشەکییەک بۆ ڕەچەڵەکنامەی هۆزی بەگزادەی موکری (فەیزوڵابەگی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
چەند کچێکی کورد بە جلوبەرگی کوردییەوە، ساڵی 1940 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
پیاوێکی باشووری کوردستان، ساڵی 1912
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
وێنە و پێناس
چەند کچێکی کورد بە جلوبەرگی کوردییەوە، ساڵی 1970 لە باشووری کوردستان
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
کورتەباس
زێد سفووک: ئەمریکی، فەرەنسی و بەریتانییەکان بۆ یەکدەنگیی کورد گوشاری زۆر دەکەن
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
وێنە و پێناس
ئەسپسوارێک و چەند کەسێکی دیکەی کورد ساڵی 1912
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن سیساوەیی
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
حەسەن سیساوەیی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
18-12-2024
سارا سەردار
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
07-01-2025
کشمیر کەریم
سەرگوڵ حسێن
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
09-01-2025
هەژار کامەلا
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
09-01-2025
سارا سەردار
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
08-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
کامیار ئیزەدی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار مەولوودی
08-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەمیر بێچارە
08-01-2025
زریان سەرچناری
ژیاننامە
فارس قادر
08-01-2025
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت
  533,759
وێنە
  113,906
پەرتووک PDF
  20,732
فایلی پەیوەندیدار
  110,057
ڤیدیۆ
  1,786
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,278
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,157
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,481
عربي - Arabic 
33,203
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,538
فارسی - Farsi 
11,730
English - English 
7,866
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,097
پەرتووکخانە 
26,208
کورتەباس 
19,476
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,147
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,940
کۆمەڵکوژی 
10,925
هۆنراوە 
10,504
بەڵگەنامەکان 
8,459
وێنە و پێناس 
7,671
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,567
ڤیدیۆ 
1,670
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,471
فەرمانگەکان  
1,107
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
783
کارە هونەرییەکان 
775
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,671
MP4 
2,962
IMG 
210,146
∑   تێکڕا 
246,330
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
کورتەباس
یەکێتیی زانایان بۆ ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵا: کورد سەری مار نییە، قوربانیی ژەهری مارەکانە
ژیاننامە
محەمەد عەفیدی
کورتەباس
بەوێنە.. چنینی کلاش لە ژیانی رۆژانەی خەڵکی مەریوان
پەرتووکخانە
بوڵتەنی مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز؛ خولی یەکەم 1999
وێنە و پێناس
خانمێکی کورد ساڵی 1918
کورتەباس
مافی مرۆڤی عەفرین: بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیا 5 هاووڵاتیی شەهیدبوون
کورتەباس
لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەکی تەمەن 8 هەزار ساڵ دۆزرانەوە
پەرتووکخانە
پێشەکییەک بۆ ڕەچەڵەکنامەی هۆزی بەگزادەی موکری (فەیزوڵابەگی)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
خاکاو دڵشاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
چەند کچێکی کورد بە جلوبەرگی کوردییەوە، ساڵی 1940 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
عومەر عەبدولکەریم قادر
ژیاننامە
شیروان بەختیار
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
وێنە و پێناس
پیاوێکی باشووری کوردستان، ساڵی 1912
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
ژیاننامە
کەیوان ڕەشۆزادە
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
وێنە و پێناس
چەند کچێکی کورد بە جلوبەرگی کوردییەوە، ساڵی 1970 لە باشووری کوردستان
ژیاننامە
سەرگوڵ حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
کورتەباس
زێد سفووک: ئەمریکی، فەرەنسی و بەریتانییەکان بۆ یەکدەنگیی کورد گوشاری زۆر دەکەن
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
وێنە و پێناس
ئەسپسوارێک و چەند کەسێکی دیکەی کورد ساڵی 1912
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
وەیسە غەفوری (سایکۆ ڕۆژ)

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.203 چرکە!