- تەرمی 56 ئەنفالکراو هێنرایەوە بۆ گەرمیان و لە مەراسمێکی شایشتەدا و لە مەزاری شەهیدان لە گوندی دێبنە لە ناحیەی ڕزگاری نێژران.
- بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان، تەواوی ناوچە دابڕێنراوەکان کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆلی پێشمەرگەوە.
- دوای ئەوەی دوێێ لە لایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناحیەی ڕیاز کۆنتڕۆڵکرا، ئەمڕۆ ئەو ناحیەیە لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنتڕۆڵکرایەوە.
- شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایش (سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان) و هێزەکانی سوات لە نزیک دەروازەی شارۆچکەی جەلەولا دروست بوو.
- بۆمبێکی چێنراو لەقەزای دوبز بەئۆتۆمبێلی فەرماندەی لیوای دووی وەزارەتی پێشمەرگە، نادر عەبدوڵڵا دەتەقێتەوەو بەو هۆیەوە بریندار دەبێتو کورەکەشی گیان لەدەسدەدات.
- داعش بەو چەکانەی لە سوپای عێراق گرتوونی کەوتووەتە بۆردومانکردنی ناوچە ئازادکراوەکانی دەوربەری کەرکووک. وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو ناوچانەوە داوا لە شێخە عەرەبەکانی ناوچەکە دەکات ڕێگە نەدەن ناوچەکانیان لەلایەن داعشەوە بەکاربێت.
- دوای کشانەوەی سوپای عێراق لە خاڵەکانی پشکنین لە دەروازەی جەلەولا، ئێستا تەواوی شارەدێکە لە ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە و ئاسایشدایە.
- ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراق، دوای تەواوبوونی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
- هەندێک سەرچاوە باس لە ناکۆکیی یەکێتی و پارتی دەکەن لەسەر دابەشکردنی چەک و جبەخانەکانی سوپای هەڵهاتووی ئێڕاق.
- ڕۆژنامەنووس کامەران نەجم لەکاتی ڕوماڵکردنی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو چەکدارانی داعش لە دەوروبەری کەرکووک کوژرا.
- بۆ ڕۆژی دووەم هێزەکانی پێشمەرگە لەناوچەی تەل وەردی باشوری شاری کەرکووک چەکدارانی تیرۆریستی داعشیان تێکشاند.
- لە شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەر بە شاری هەولێر، ژنێک بەناوی (کوردستان.ع.س) کە دایکی سێ منداڵە کوژرا. بەپێی قسەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر، ئەو ژنە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان