- بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی بەسەر خەڵکی شەنگال هاتووە ڕەوشی هەڵهاتووەکانی ئەو قەزاییە و دەوروبەری ڕووی لەخراپیە و داوادەکرێت هاوکاری بکرێن تا کارەساتی مرۆیی گەورەتر ڕوونەدات، هاوڵاتیانی ئەو سنوورەش ڕاشیدەگەیەنن لەدوێنێوە تا ئێستا هیچ هاوکارییەک بەدەست ئەو خەڵکە لێقەوماوە نەگەیشتوە.
- دژی دەستبەسەرداگرتنی شنگال کە زۆرینەی ئێزیدی نشینە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئێزیدییەکان زۆربەی ناوچەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە.
- بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە قەزای تلکێف، پێشمەرگە ئەمڕۆ بەیانی ناحیەی وانکێی گرتەوە.
- لە چوارقورنە دژ بە زیادبوونی ژمارەی ئاوارە عەرەبەکان خۆپیشاندان کرا.
- ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی حزبی و هاوڵاتی قەزای بەردەرەش و ناوچەی گۆرانەتی بە گشتی هێزێک پێکهێنرا بەرەو بەرەکانی شەڕ لە دەڤەری شنگال و چەند ناوچەیەکی تر بەرێکەوتن.
- مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە لە بەرامبەر بەرگریکردن و پارستنی خەڵکی کوردستان لە دەڤەری شنگال کەمتەرخەم بوون.
- بەرپرسێکی باڵای وزەی تورکیا بە ڕویتەرز بڵاویکردەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووەتەوە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی بەڵام بڕی هەناردەکردنەکە لە 120 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە کەمکراوەتەوە بۆ 75 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
- سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران ڕایانگەیاندووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەندیخانەی گشتیی شاری کورد ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە 11 بەندکراوی کوردی ئەو بەندیخانە بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە خنکان و 14 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان