- پەلاماری گۆڕی شێخێکی دیاری ناوچەی پێنجوێن و شارەزوور دراوە و هەوڵدراوە بتەقێنرێتەوە.
- لەچەند گەڕەکێکی قەزای سەیدساق گروپێکی نەناسراو کاغەزێکی نوسراویان فڕێداوەتە ماڵی هاوڵاتیان، گروپەکە خۆیان بە (گەنجانی سەرەڕۆی سەرشەقام) ناساندوە و پەیامەکەیان بەناوی (لەگەنجانی سەرەڕۆی سەر شەقامەوە بۆ کچانی نیشتمان)ەوەیە. لەپەیامەکەدا دەستیان وەرداوەتە ژیانی تایبەتی خەڵک و دەیانەوێ دیاری بکەن ئافرەتان چ جۆرە جلێک لەبەر بکەن.
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان یاسای خۆپیشاندانی ڕەتکردەوە، کە پێشتر لەلایەن پەرلەمانەوە هەموار کرایەوەو ڕەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم کرا.
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەفرمانێک تاقیکردنەوەی خولی دووەمی زانکۆکانی بۆ 18 ئەم مانگە دواخست.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک بە هۆی دەستڕێژی گوللەوە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، هاوڵاتیەک کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە.
- "سۆمەریەنیوز" لە زاری سەرچاوەیەک لە پارێزگای نەینەواوە بڵاویکردەوە کە "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، 300 هاوڵاتی ئێزدی کە زۆربەیان ژن و منداڵن لە بنکەی گەیارەی سەربازی لە ناوچەی گەیارە کە 85 کیلۆمەتر لە باشووی موسڵەوەیە دەستبەسەر کردووە".
- سەنتەری "لالش"ی ئێزدییەکان ڕایگەیاند کە ناوی زیاتر لە 750 ئێزدی تۆمارکراوە کە دیارنین، سەرەڕای 500 کەسی تر کە لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی قەزای شنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندراون.
- دادگەی ئەمریکا لە تەکساس بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتییەکەی هەریمی هەڵوەشاندەوە، مافی داگرتنی نەوتەکەی لە تەکساس دەرکرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان