- بەرپرسی ئاسایشی بەرەی تورکمانی لە شارۆچکەی دووز خورماتو لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوە،لە سەر ڕێگەی شارۆکەی خورماتوو- سلێمان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفێندرا.
- هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە لەنێوان چیای قەزوان و گوندی ئاڵای سەربە تلتەمر (7) گوندی دیکە لەچەتەکانی داعش پاک دەکەنەوە. هاوکات ڕێگای سەرەکی ئەبوخەبەش کە دەچێتە ڕەقا و دێرازۆر دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵەوە.
- لە ئامەد بەهۆی 2 تەقینەوەوە لەنێو ئاپۆڕای لایەنگرانی هەدەپە، 4 کەس کوژران و زۆرتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک و نزیک بەنزینخانەیەک بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە، بە هۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی کەرکووک بریندار بوو.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان