- قایمقامیەتی سلێمانی مۆڵەتی بە دەستەی ناڕەزایی خەڵک و مامۆستایاندا بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان سبەینێ سێ شەممە لە 9 بۆ 12ی بەیانی لەبەردەم فەرمانگەی پەروەردە کە ماوەیەکە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت.
- فەرمانبەرانی ژمارەیەک فەرمانگەی سلێمانی ئەمڕۆ بایکۆتی دەوامیان کردو بڕیارە ئەم هەفتەیە بەردەوام بن لەبایکۆتکردن.
- محەمەد موهدی ئەسڵان، هاوسەرۆکی شارەوانی هەزەخ لە لایەن دادگای تورکیاوە دەسگیرکرا.
- بەهۆی تەقینەوەی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە ناوچەی دێرکی سەربە پارێزگای مێردین-ی باکوری کوردستان دوو سەربازی تورک کوژران و هەشت-ی دیکەش برینداربوون.
- تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک تۆپبارانی گوندەکانی شارەدێی سیدەکان-ی سەر بە شارۆچکەی سۆران دەکەن.
- تەرمی 11 شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کە لەکاتی هێرشی داعش بۆسەر کۆبانی شەهیدکرابوون لە شاری مەنبەج لەناو گۆڕێکدا دۆزرانەوە.
- گەریلانی پەکەکە هێرشیان کردەسەر بازگەیەکی سوپای تورکیا لەسەر ڕێگای نێوان شاری شرناخ و وان لەباکوری کوردستان، 6 سەرباز کوژران و سەربازێکیش برینداربوو.
- کاتژمێر 9:20 خولەکی ئەمشه و چەند فڕۆکەیەکی سوپای تورکیا بناری قەندیلیان بۆردومان کردوە، دەنگی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا بە شێوەیەک بووە، کە خەڵکی ڕانیە و قەڵادزێ گوێیان لێ بووە.
- بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخمور ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە (300) مامۆستا و فەرمانبەری عەرەب، کە لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بوون، دوورخستەوە.
- د. میران محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق دەرمانی تاوەکو ساڵی 2018 بۆ دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردووین و حکومەتی هەرێمیش مانگانە بڕی ملیارێک و سەد هەزار دینارمان بۆ دابیندەکات بۆ کرینی دەرمان و پێداویستیەکانی تر.