- چەکدارانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای شەنگال و پێشمەرگەش بەتوندی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوه و تێکیشکاند.
- وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند لەدوای هەوڵی کودەتاکەی ئەو وڵاتە زیاتر لە 35 هەزار کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵ 82 هەزار کەسی دیکەدا کراوە.
- لە گوندی چیمەنی سەربە پارێزگای کەرکووک دوو تەرم دۆزرانەوە.
- لە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو هاوڵاتی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) جەخت لەوەدەکاتەوە، تاوەکو کۆتایی گەریلاکانیان کەرکووک دەپارێزن و بۆ "چەتە فاشیستەکان"ی جێناهێڵن، لەبارەی ڕوداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئه و شارەشەوە پەنجەی تۆمەت بۆ تورکیا ڕادەکێشن.
- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەوە زیاتر خوێندن لەسلێمانی بوەستێت دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەکەن بگەڕێنەوە قوتابخانەکان تا دەوام دەستپێبکەنەوە.
- نوێنەری فەرمانبەرانی مانگرتووی کۆمەڵگەی باجەکان، ئاسایشی سلێمانی بەدەستگیرکردنی چوار فەرمانبەریان و هەوڵدان بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەیەکیاندا تۆمەتباردەکات، کە ماوەیەکە بایکۆتی دەوامیان کردووە لەدژی پێنەدانی موچەکانیان، بەڵام ئاسایش ڕەتیدەکاتەوە هیچ کەسێکیان دەستگیرکردبێت و هەڕەشەی "قبوڵنەکردن"یش دەکات لەهەر کارمەندێک کە "ڕەفتارێکی نایاسایی" بکات.
- ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیان بەدروشمی (تورکیا بۆ دەرەوە، لەباشور و ڕۆژئاوا بۆ دەرەوە سوپای تورکیا) لەبەردەم ئەمنە سوورەکەی سلێمانییەوە بەرەو نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق بەڕێکەوتوون و سەرجەمیان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە.
- قادر ئەحمەد، ناسراو بە قادری ئاسایش، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کورستان بوه و پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوچەی گۆماوی گەناو لە نزیک گوندی دەربەندی ڕانیە، بە فیشەک بریندارکرا و فیشەکەکە لەپشتی دراو لە سنگیەوە دەرچووە.
- چەکدارێکی داعش لەنزیک پردی 4 لەشاری کەرکووک خۆی تەقاندەوە.
- ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانی دەستکردنەوە بە دەوام ڕەتدەکاتەوەو بڕیارە ڕۆژی یەکی مانگی ئایندە خۆپیشاندان بکەنو درێژە بە بایکۆتی دەوام دەدەن، ئەوەش بەوتەی ئەندامێکی لیژنەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە کە ڕێگەپێدراوە بەناوی ئەنجومەنەوە قسەبکاتو هەڵوێستی فەرمی ئاشکرابکات.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان