- لە پارێزگای هەڵەبجە بەبەشداری زۆربەی چین وتوێژەکانی هەڵەبجە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێکرد.
- سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی قەڵغانی فورات ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات -یەپەگە پێکهێنەری سەرەکییەتی- لە باکوری حەلەب بۆردومان دەکەن.
- قائیمقامی ناوچەی ئەتمەسگوت-ی شاری ئەنقەرە وەکو سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەد لەشوێنی گولتان کشاناک و فرات ئانلی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکە دیاریکرا.
- پۆلیسی تورکیا لە پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان 30 کەسیان دەستبەسەر کرد، کە 21 کەسیان هاوسەرۆکانی هەدەپە و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان و چالاکوانانن.
- هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند، لە گردی عەلی شێر سەر بە گەڤەر لە باکوری کوردستان، لە دژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا 36 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان