- چەکدارانی داعش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکرا و چەکداری خۆکوژەوە هێرشی کردە سەر یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە) لە باشوری شنگال و هێرشەکەیان تێکشکێندرا.
- لە شارەدێی لەیلانی سنوری پارێزگای کەرکووک بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لەکەمپێکی ئاوارەکان، 5 کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
- 12هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە سپۆنسەری گروپی کۆمپانیاکانی فاروق کرایەوە کە تیایدا 180 کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی لە 19 وڵاتەوە بەشداردەبن و ماوەی شەش ڕۆژ دەخایەنێت.
- بەڕێوەبەری گشتی هێزەکانی ئاسایشی عەفرین دواین ئاماری هێرشەکەی گوندی خەزاوێی عەفرینی ئاشکراکرد و ڕیگەیاند، کە هەشت کوژراوە و 51 برینداربوون.
- لە بەردەم یەکێتی مامۆستایان تا بەردەم پەروەردەی ڕانیە، بە هەزاران مامۆستا و بەشێک لە کەسوکاری خوێندکاران بۆ داواکاری مافی مامۆستایان خۆپیشاندانیان کرد.
- جیهان شێخ ئەحمەد وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات لە گوندی هیشە سەر بە پارێزگای ڕەققە ئاماری 10 ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەی لە قوناغی یەکەمدا ئاشکراکرد و وتی "توانیومانە ڕوبەری 550 کیلومەتر دوجابە قوڵایی 16 کیلۆمەتر و پانی 46 کیلۆمەتر لە دەستی داعش ڕزگار بکەین، هەروەها 34 گوند و 31 کێلگە و 7 گردی ستراتیژی و وێستگەیەکی کارەبا و ویستگەیەکی ئاو ڕزگارکران". ئاماژەی بەوەشکرد، له و شەڕ و پێکدادانەکاندا 167 تیرۆریستی داعش کوژراون و تەرمی 34 تیرۆریستی لە دەستی شەرڤاناندایە و چوار تیرۆریستیش بە دیلگیراون و 12 ئۆتومبێلی بۆمبڕێژکراو تەقێنرانەتەوە و 14 ئۆتومبێلی سەربازی و هەشت دۆشکا و چوار تۆپخانە و سێ بارهەڵگر و شەش هاوەن و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی دەستبەسەرکراون. هەروەها چوار شەڕڤان بریندار بوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان