$باکووری کوردستان$
- بزوتنەوەی ژنانی ئازادی لە چوارچێوەی کەمپینی (خۆمان دەپارێزین) لە شاری ئێلح گردبوونەوەیەکی ساز کرد، بەڵام چالاکیەکەی ڕووبەرووی هێرشی هێزەکانی پۆلیس بووەوە و لە ئەنجامدا 6 ژنی #هەدەپە#یی دەستگیر کران.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری #نەوسوود# تەقەیان لە پۆلێک #کۆڵبەر# کردووە و لەئاکامدا لانیکەم 4 کۆڵبەر بریندار بوون. ناسنامەی سێ کەس لەو چوار کۆڵبەرە کە سەرجەمیان خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بوون ”ئایەت خودادادی“، ”هیدایەت“ و ”نامدار“ ڕاگەیەندراوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە هەرێمی کوردستان 730 تووشبووی دیکەی #کۆرۆنا# دەستنیشان کراون، 17 کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی گەلەری مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەکە، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ 39 فۆتۆگرافی هەر چوار پارچەی کوردستان لەلایەن ڕیکخراوی (CDO) و گروپی گەڵا کرایەوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/136688/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فۆتۆگرافەرانی هەر چوارپارچەی کوردستان نمایشی وەرزی پایزیان کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فۆتۆگرافەرانی هەر چوارپارچەی کوردستان نمایشی وەرزی پایزیان کرد=KTML_ImageCaption_End=
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی نالی شارۆچکەی #شارەزوور#ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی# کاری دەستی 15 ژنی دەست ڕەنگین نمایشکرا. لە پێشەنگاکەدا هێلەک، جلی کوردی، کڵاوزەڕ، جوانکاری ناو ماڵ و بابەتەکانی جوانکاریی خنمان و چەندین بابەتی دیکەی کاری دەستی نمایشکرابوون.[5]
- لە نزیک گوندی قینێ لە #شنگال# ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە.[1]
- ناسر محەمەد تەوێڵەیی، هۆزانەوانی هەورامی کۆچی دوایی کرد.[1]
- کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی 10 ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا لە#گەرمیان# دابین کرد.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر مەرجەعی کوردی، کە لە 40 کەس پێکهاتووە و شەش خاڵی دیکە ڕێککەوتن. سەما بەکداش، گوتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکراتی و ئەندامی کۆمیتەی دانوستانەکان ڕایگەیاند، پارتی یەکێتی نیشتیمانی و ئەنەکەسە لەسەر ناوی مەرجەعی سیاسی ڕێککەوتوون و ناوی دەکەن بە مەرجەعی باڵای کورد.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکی سەرۆکایەتیی واژووکرد بۆ سەپاندنی سزای ئابووری بە سەر هەرلایەنێکدا ئاسانکاری لە هەناردەکردنی چەکی نائەتۆمی بۆ ئێران بکات.[3]
- وەزیری بەرگری ئەمەریکا، مارک ئێسپەر ئەمڕۆ دووشممە ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئێرانە لە ئایندەدا.[3]
- وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا ناتوانن ڤاکسینی ئەنفلەوانزاش بکڕن.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان