- لە شاری هەولێر یەکەم کارگەی زەیتی زەیتوون لە هەرێمی کوردستان دەستی بەبەرهمهێنانی زەیتی زەیتوون کرد، بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی کشتوکاڵیش ئاماژە بەوەدەکات کارگە توانای ڕۆژانەی بەکارهێناتی 30 تۆن زەیتوونی هەیە بۆ دروستکردنی زەیتی زەیتوون.
- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڕی بەفربارینی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، زۆرین بڕیش لەئامێدی باریووە کە 12 سانتیمەترە.
- مەراڵ دانش بەشتاش پەرلەمانتاری شاری ئادانای هەدەپە، ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە بۆ جاری دووەم دەستبەسەکرا.
- ئەو سێ کۆڵبەرەی لە چیاکانی ڕێگای نێوان حاجی ئۆمەران و پیرانشار بێ سەروشوێن ببوون، ئەمڕۆ دۆزرانەوە، یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و دووانەکەی دیکەش بریندارن.
- ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ شەڕڤانانی سوریای دیموکرات فروانتر دەکات و بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبیلی زرێپۆشیان پێدەدات، لەکاتێکدا شەڕڤانان لە ئامادەکارییدان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی سێ یەمی ئۆپەراسیۆنی دابڕین و گەمارۆدانی شاری ڕەققەی پایتەختی داعش لەسوریا.
- لە شاری کەرکووک دوو چەتەی داعش دەسگیرکران و بەڕێوبەری پۆلیسی شارەدێ و شارۆچکەکانی کەرکووک-یش ئاشکرایدەکات، کە یەکێک لە چەتەکان بەرپرسی هێڵی ئینتەرنێتی چەتەکانی داعش بووە لە سنوری پارێزگای کەرکووک.
- هاوسەرۆکانی شارەوانی دەپێی سەر بە ئەلعەزیز، کە لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرابوون و سەر بە پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) بوون، بورهان کۆجامان و جەنەت ئایک، لە ئەرکەکانیان لادران و لە شوێنی ئەوان خۆسەپێنەرێک دانرا.
- مەلا مەحمود پاشا وتارخوێنی مزگەوتی سەیداوا لەشاری هەولێر لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان