- ئەنجوومەنی پارێزگاری #کەرکووک# بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری هەڵکردنی #ئاڵای کورد#ستانی بەشێوەیەکی فەڕمی دەرکرد، شایانی باسە عەرەب و تورکمانەکان دژبوون.[1]
- بەیانی ئەمڕۆ شەش خۆکوژی #داعش# هێرشیانکردە سەرسەنگەرەکانی پێشمەرگە لەسەر چیای #شەنگال# و هەر شەشیان کوژران و پێشمەرگە بێزیان بوو.[1]
- حکومەتی ئێڕاق ڕایگەیاند کە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەشێوەیەکی فەڕمی دژی دەستووری ئێڕاقە.[1]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ #شەرڤان#ان هێرشێکی چەتاکانی داعشیان تێکشکاند بۆ سەر فرۆکەخانەی تەبقا و پیلانەکەیان پووچەڵ کردەوە و بڕێکی زۆر چەک و جبەخانەیان بەدەست هێنا.[2]
- سەرکردەی سونە و تورکمانەکانی عێراق دژایەتی خۆیان بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ڕاگەیاند، سەرکردەیەکی سونە پێیوایە کە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (پێشێلکاریی یەکێتی نیشتیمانی و سەپاندنی ئیرادەی پێکهاتەیەکە)، سەرکردەیەکی تورکمانیش پێیوایە کە (ئەم بڕیارە دژی دەستوری عێراقە).[2]
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی حکومەتی ئاکەپە کە پێش ڕیفراندۆمی ئاکەپە بۆ گۆڕینی دەستووری تورکیا توندتر بووەتەوە، دادگای تورک لە ڕوحا بڕیاری زیندانیکردنی 22 کەس و لە دیلۆکیش بریاری زیندانی 9 کەسی دەرکرد.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دژایەتی وڵاتەکەی بۆ هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک ڕاگەیاند و نیگەرانی خۆی دەربڕی.[2]
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوەی ئۆنلاین-یان دەستپێکردووە بۆ داواکردن لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و عێراق کە ڕێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە #موسڵ# و ڕایدەگەیەنێت، لەبۆردومانێکی ئاسمانیدا بە سەدان کەس لە شارەکە کوژراون.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان