- دایک و باوکی شەهید #عایشە دەنیز# کاراجەلی، کە بە مەبەستی بە خاک سپاردنی کچەکەیان چووبوونە کۆبانێ و پاشان گەڕابوونەوە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.
- هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە سەبارەت بە ئەنجامەکانی وەڵامدانەوەی گەریلاکان لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورک لە چەلێ کە لە ڕۆژی 16ی حوەزەیرانەوە دەستیپێکردووە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کوژرانی 31 سەربازی تورکی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند.
- هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش، سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ڕژێمی سوریا کە بە سەر ئاسمانی تەبقادا دەسووڕایەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند کە، فڕۆکەکە بە ئاسمانی تەبقاوە سوڕاوەتەوە و هێرشی کردووەتە سەر شەڕڤانانی سوریا دیموکرات بۆیە خستوومانەتە خوارەوە.[1]
- نەجمەدین کەریم پارێزگاری #کەرکووک# ڕایگەیاند، جموجوڵی داعش لە ناوچەی حەوزی #حەمرین# ڕووی لە زیادبوونە، ئەوەش مەترسی بۆسەر پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین دروستدەکات.[2]
- لە #موسڵ#ی کۆن بۆمبێکی چێنراو بە ڕۆژنامەڤانێکی کورد و سێ ڕۆژنامەنووسی فەرنسیدا تەقیەوە، لە ئەنجامدا ڕۆژنامەڤانە کوردەکە کە ناوی #بەختیار حەداد# بوو گیانی لەدەستدا.
- لە ڕۆژئاوای کەرکووک بۆمبێکی چێندراوی داعش لە نزیک سەنگەرێکی پێشمەرگە تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.[3]
- باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام دەبین لەپشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێم و خەڵکەکەی لەشەری دژ بە داعش و دەربارەی #ڕیفراندۆم#یش دەڵێت، دەبێت ڕیفراندۆم بە هەماهەنگی و ڕەزامەندی بەغدا بێت، ئەوکات سەرکەوتوو دەبێت.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان